❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خێزانێکی کورد زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی داگیرده‌که‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-04 09:57:24

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

خێزانێکی کورد زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی داگیرده‌که‌ن

http://zerak.net/xerzani-kurd-zanko/ddd.gif
بنەماڵەی عوسمان كە لەسەردەمی رژێمی سەدامی دڕندەدا، لە كوردستانی عێراق هەڵاتن و پاشان دووچاری ژیانێكی هەژاری هاتن لە پاكستان، 10 ساڵ لەمەوپێش ئەو بنەماڵەیە گەیشتنە شاری بۆستنی ئەمریكا. ئێستا چوار منداڵی عوسمان لە زانكۆی ماساچوش لە شاری بۆستن دەخوێنن.

چوونی ئەو خوشك و برایانە بۆ ئەو زانكۆیە هێنانە دی خەونی دایك و باوكیانە كە بۆ چەندین ساڵ ئاواتەخوازی ئەم رۆژە بوون و خوشك و براكانیش بەهۆی ئەوەی قۆناخی دواناوەندییان بەیەكەوە بڕیووە، زۆر لە یەكترییەوە نزیكن. لەمبارەیەوە دوو لەكچەكانی عوسمان، ئاڵا22 ساڵ و نیشتمان 23 ساڵ، كە شووی كردووە، لەگەڵ براكەیان بەناوی ئاوارە، 19 ساڵ. لە كافتریای ئەو زانكۆیە دانیشتبوون. ئاوارە لە بارەی خوشكەكانیەوە بە زەردەخەنەیەكەوە گوتی" هیچ شتێكمان لە یەكتری ناچێت". ئاوات عوسمان، تەمەن 21 ساڵیش، بەپێكەنینەوە گوتی"ناتوانین لە یەكتری جیابینەوە".

ئەو سێ خوشك و برایە كە خوشك و برایەكی دیكەشیان هەیە، لە قوتابییە زیرەكەكانی پۆلەكانیانن، سەرەڕای ئەوەی كە پێش 10 ساڵ هاتوونەتە ئەمریكا و هیچ زمانی ئینگلیزیان نەزانیووە. ئاوارە گوتی "بەردەوام دایك و باوكمان ئاگاداریان دەكردینەوە كە دەبێ بخوێنین".ئەم ئاگادارییەش، شیاو بوو لەبەرئەوەی نرخی خوێندنی سەرجەم منداڵەكانی عوسمان لەو زانكۆیە ساڵانە 9100 دۆلارە.

جیاوازی نێوان كلتوورەكان گەورەترین كێشە بوو بۆ ئەو بنەماڵەیە، بەڵام خوشك و براكان خۆیان سەرقاڵی خوێندن كرد بۆ ئەوەی لە نیگەرانییە كۆمەڵایەتییەكانیان رزگاریان ببێت. نیشتمان لەبارەی سەرەتای ژیانیان لە ئەمریكا گوتی "تەنیا دەمانخوێند بۆ ئەوەی دووچاری هیچ كێشەیەك نەبین".

عوسمان، بە یارمەتی قەرزی بانك و كارەكەی و یارمەتی چەند دامودەزگایەك توانی بیانگەیێنێتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ. باوكیان نەخۆشی دڵی هەیە، لەبەرئەوە پارەی كەم ئەندامی وەردەگرێت و دایكیشیان شێرپەنچەی مەمكی هەیەو ژنی ماڵەوەیە.

ئێستا ئەو بنەماڵە، 13 ئەندامە كە یەكێكیان بریتییە لە هەشت سەرخێزان و خێزانی كوڕەكەشیان بریتییە لە پێنچ كەس و هەتا پێش ماوەیەكیش هەر بەیەكەوە ژیاون، بەڵام ئێستا كوڕە گەورەكەیان جیابووەتەوە و لە ئەپاڕتمانتێكی دیكە دەژی.

منداڵەكانی عوسمان لەگەڵ ئەوەی بەیەكەوە دەژین و بەیەكەوەش دەخوێنن، بەڵام هەر یەكەیان ئارەزووییەكی هەیە نیشتمان، لە یاسا دەخوێنێ،. ئاوات لە بواری زانستە سیاسیەكان، ئاڵا بواری بایۆلۆجی و ئاوارەش كە ئەمساڵ دەچێتە زانكۆ هێشتا بڕیاری خۆی نەداوە.

لە رۆژنامەی Boston Globeی ئەمریكییەوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net