.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










__ ئایا ڕاسته به‌رپرسێتی (المسؤلیة) له ئیسلامدا به‌موتڵه‌قی خراپ و شوومه؟! __
ڕه‌خنه‌و تێبینی یه‌کی ترمان ئه‌وه‌یه که کاک (ابه بصیر) ده‌ڵێ : (کلمة آخیرة الی کل مسلم مسئول فی کردستان : (اعلموا آن لآمارة لیس مغنما وانما هی مغرم و خزی و ندامة ..) واته : ( وشه‌یه‌کی کپتایم هه‌یه بۆ هه‌ر موسڵمانێکی به‌پرس له کوردستان دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بزانن به‌رپرسێتی ده‌ستکه‌وت نیه ، به‌ڵکو قه‌رزارداریی و سه‌رشۆڕیی و په‌شیمانییه)!.
به‌ڕاستی زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که‌پیاوێک خۆی به (عالم) بزانێ و قسه‌ی ئاوا بڵێ !!، چونکه به‌رپرسێتی له ئیسلامدا ئه‌گه‌ر به حه‌قی خۆی بکرێ گه‌وره‌ترین عیباده‌ته ، بابزانین زانایامن چی ده‌ڵێن له‌و باره‌یه‌وه : ئیمامی (الجوینی) ده‌ڵێ : (ثم قربات العالمین و تطوعات المقربین لاتوازن وقفة من وقدات من تعین علیه بذل المجهود فی الذب عن ا‌لدین )
واته: ( چاکه‌و خواپه‌رستی خه‌ڵکی وه‌خۆ له‌خوا نزیک خستنه‌وه‌ی خۆله‌خوا نزیک خه‌ره‌وان ، هه‌مووی بێگومان هاوتای هه‌ڵویستێک و به‌شیکی که‌م نیه له عیباده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ دیفاع له‌دین بکه‌ن و کاروباری موسڵمانان هه‌ڵبسوڕێنن).
ئیمام (ابن تیمیة)ش ده‌فه‌رموێ : (یجب ان یعرف ان ولایة امر الناس اعظم واجبات ا‌لدین ، بل لاقیام للدین الا بها )
واته:( ۆێویسته بزانرێ که‌سه‌په‌رشتی کاروباری موسڵمانان که گه‌وره‌ترینی واجبه‌کانی دینه به‌ڵکو دین به‌وه نه‌بێ به‌ڕێوه ناچێ.)
که‌واته هه‌ر له‌خۆوه حکم بده‌ی که‌هه‌رکه‌سێک به‌رپرسی چه‌ند که‌سێک بێ ، له‌ئیسلامدا ئه‌وه سه‌رشۆڕی بۆ ده‌مێنێته‌وه ، بێ گومان هیچ که‌س نایکات ! ئینجا ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ئایه‌تی قورئانه که‌خودای په‌روه‌ردگار له‌کۆتای سووڕه‌تی (الفرقان) دا وه‌سفی عه‌بده ڕاسته‌قینه‌کانی خۆی ده‌کات ده‌فه‌رموێ : (وعباد الرحمن الذین یمشون علی الآرض هونا ... والذزین یقولون ربنا هب لنا من ازواجنا ودریاتنا قرة آعین وآجعلنا للمتقین اماما)
واته: ( چه‌ند سیفه‌تێک لێ باس ده‌کات ) و ئه‌وانه‌ن که ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان لێت ده‌پارێینه‌وه که‌له‌خێزانه‌کانمان و نه‌وه‌کانمان مایه‌ی چاوڕوونیمان پێ ببه‌خشه ( وصاڵحیان بکه ) و بمانکه به پێشه‌واو چاو ساغ بۆ پارێکاران ).
که‌واته سه‌رپه‌رشتی کردنی کاروباری موسڵمانان هیواو ئاواتی (عبادالرحمان )ا، به‌ڵام به‌ڕێگای ته‌قواو دینداریی دا و له‌سه‌ر رێبازی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌پێی شه‌رعی خوا جل جلاله.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌رپرسێتی به‌ناهه‌ق وه‌ربگیرێ ، په‌شیمانی له‌دوایه‌و خاوه‌نه‌که‌ی دووچاری سه‌رشۆڕیی و ڕوو زه‌ردی ده‌بێت و په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێ ئه‌گه‌ر نا ئگه‌ر ئه‌و قسه‌یه به موتڵه‌قی بگوتر ئه‌وه بێگومان پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت و سیڕه‌و ژیانی پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم الصلاة والسلام و پێغه‌مبه‌ری کۆتای[محمد (د.خ) ] به‌تایبه‌تی و خه‌لیفه ڕشیده‌کانی (خلفاء الراشدون )و پێشه‌واو سه‌رکرده صاڵح و چاکه‌کارانی ئۆممه‌ته‌که‌شیه‌تی !
لێره‌ش کۆتای به‌ڕه‌خنه‌و تێبینییه‌کانمان له‌سه‌ر قه‌توانامه‌که‌ی هه‌ردوو برامان :
(الشیخ ابو بصیر) و ( الشیخ ابو ایثار) دێنین و داوای لێبوردنیش له‌خوای په‌روه‌ردگارو لێبورده ده‌که‌ین بۆ ئه‌وانیش و بۆ خۆیشنان و ده‌ڵێم:
((ربنا اغفرلنا و لآخواننا الذین سبقونا بالایمان ولاتجعل فی قلوبنا غلا للذین امنوا ربنا انک رؤوف رحیم))
................................................. آمــــــــــــــــــیــن .............................................................
ســـه‌رچـــاوه : کـتـێـبـێــکــی خـــــۆم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
