.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌دریانۆ گالیانی جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی میلان ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ ده‌خاته‌وه که باس له‌وه ده‌که‌ن، یانه‌ی میلان هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ کانهڤارۆی ئیتاڵی و به‌رگریکاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید- دا ئیمزابکات.
گرێبه‌سته‌که‌ی کانه‌ڤارۆ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، کۆتایی ئه‌م وه‌رزه کۆتایی دێت، هاوکات یانه‌ی شاهانه تا ئێستا بیری له نوێکردنه‌وه‌ی نه‌کردوه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی کانه‌ڤارۆ له مه‌درید.
له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی "میدیاسات"ی ئیتاڵی، گالیانی وتی: "کانه‌ڤارۆ یاریزانێکی باشه، له پلانه‌کانماندا نییه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شمان نه‌کردوه کێ ده‌هێنینه ریزه‌کانمانه‌وه، به‌ڵام پێویستمان به یاریزانی نوێ ده‌بێت بۆ به‌هێزکردنی ریزه‌کانمان له وه‌رزی داهاتودا".
جێی ئاماژه‌یه پێشتر رۆژنامه‌کانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبو، یانه‌ی ناپۆلی ده‌رگاکانی بۆ کانهڤارۆی یاریزانی پێشوی یانه‌که‌ی ناکاته‌وه، هاوکات یانه‌ی میلانیش ده‌یه‌وێ بیهێنێته ریزه‌کانی خۆیه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی کۆتایی ئه‌م وه‌رزه پاولۆ ماڵدینی واز له یاریکردن ده‌هێنێت.



له‌سه‌ر هێڵ نییه