.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تاوەری ئیڤل بۆیاخ دەکرێتهوە
25 کرێکار لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە، تاوەری تەمەن (120) ساڵەی ئیڤڵ وەک ناسێنەری وڵاتی فەرەنسا لە شاری پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە رەنگ دەکەنەوە. بۆ ئەو کارە دەستییەش (60) تەن رەنگ لە ماوەی (22) مانگدا بەکار دێنن.
رووبەری ئەو تاوەرە (250) هەزار مەتری چوارگۆشە بەراورد کراوە و تائێستا نۆزدە جار رەنگ کراوە و یەکم رەنگ کردنیشی بۆ ساڵی 1889 دەگەڕێتەوە.
ئیڤڵ (340) مەتر بەرزە و لە تەنیشت رووباری (سن) هەڵکەوتووە کە دوای کلێسای (نۆتردام) بە سەرنجڕاکێشترین شوێنی فەرەنسا دادەنرێت کە رۆژانە زیاتر لە (30) هەزار گەشتیار رووی تێدەکەن.
(گۆستان ئیڤڵ) ئەندازیاری فەرەنسی ساڵی (1889) و لە رێگەی (50) هەزار کرێکارەوە، پڕۆژەی دروستکردنی تاوەرەکەی دەست پێکرد و لە ماوەی سێ ساڵدا کارەکانی تەواو کرد کە سێ نهۆمە و تەواوی پێشبینییەکان بۆ رێگەگرتن لە کارتێکردنی سەرما و گەرما لەبەرچاو گیراوە .
دەگێڕنەوە ئەو ئەندازیارە رێگەی بە هیچ کرێکارێک نەدەدا کە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا مەشرووب بخاتەوە، بۆیە ئەو تاوەرە بە بێ زیانی گیانی دروست کرا، بەڵام ئێستا سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان، کەچی ساڵانە پتر لە دە کەس خۆیان لە سەر ئەو تاوەرەوە فڕێ دەدەنە خوارەوە و خۆیان دەکوژن.
تاوەری ئیڤڵ جگە لە سەرچاوەیەی باشی راکێشانی گەشتیار بۆ ئەو وڵاتە، وەک بورجی پەیوەندییەکان تەلەفۆنیش کەڵکی لێوەردەگیرێت.
zagros tv

لهسهر هێڵ نییه