.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















حكومه‌تی عێراق له‌سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی مۆزهخانهیهكدایه، بۆ خستنه رووی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین.
عه‌بدولزه‌هره تاڵقانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆشكی مه‌لیك غازیه له‌پارێزگای دیوانیه به‌شێوه‌یه‌ك كه بخرێته‌وه سه‌ر شێوازی جارانی و، یه‌كێكیش له كۆشكه‌كانی سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقیش ته‌رخانده‌كات بۆ نمایشكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ی سه‌دام له‌ژیانیدا به‌كارهێناون.
تاڵقانی پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، مۆزه‌خانه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی سه‌دام جه‌ماوه‌رێكی زۆری عێراقی و بیانی هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵكی تامه‌زرۆی زانینی ورده‌كاریه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئایندهی كۆشكه‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكی رژێمی پێشوو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار رایگه‌یاند، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێكهێناوه بۆ دیاریكردنی ئایندهی كۆشكه‌كان و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا چاره‌نووسی ئه‌و كۆشكانه ئاشكراده‌كرێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه