.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















چوار هـەنگاو بـۆ جــــوانكـردنـی بـرۆكانت
بۆ گشت خانمێك ئەوانەی دەیانەوێت خاوەن برۆیەكی جوان و ناسك بن، دەبێ چەندین هەنگاو بگرنە بەر بۆ ئەوەی شێوە و ماكیاژێكی ناسك بە برۆ ببەخشن، لێرەدا چەند هەنگاوێك هەیە خانمان دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ زیاتر جوانكردنی برۆی چاوەكانیان.
هەنگاوی یەكەم:
كاتێك ماكیاژی چاوەكان دەكەیت، سەرەتا قەڵەمی چاو بە ئاراستەیەكی ستوونی بە لێواری هێڵی دەرەوەی لووت بخشێنە، لەو شوێنەی دەبێتە سەرەتای برۆ.
هەنگاوی دووەم:
سەرەوەی قەڵەمەكە بجووڵێنە، لەگەڵ گرتنی خوارەوەی قەڵەمەكە، ئەمەش كاتێك لەسەر لووتت دەبێت تاوەكو دەگات بە سەرەوەی چاوەكانت.
هەنگاوی سێیەم:
دواتر سەری قەڵەمەكە لەلای سەرەوە بخشێنە بەسەر لێواری برۆكانت، تاوەكو دەگەیتە كۆتایی هەردوو لایەنی دەرەوەی چاوەكانت، هەروەها دەبێ لەگەڵ كۆتایی برۆ تەواو بێت و دەستت هەڵگریت، ئەمەش بە رەنگێكی كراوەیی نزیك لە رەنگی پێست ئەنجام دەدرێن.
هەنگاوی چوارەم:
هەندێك تەڵە مووی بچووك لە دەوراوپشتی چاوەكان، یان لەگەڵ برۆ دەردەكەوێت، ئەمەش بە رەنگێكی سپی كاڵ ونی بكەو مەهێڵە دەربكەوێت.
sc gwlan

لهسهر هێڵ نییه