.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سەرنجڕاکێشترین مۆزەخانەکانی جیهان
بەپێی سەرژمێرییەکان، ساڵی رابردوو مۆزەخانەی (لوور) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پڕبینەرترین مۆزەخانەی جیهان و هەروەها مۆزەخانەی نەتەوەیی تۆکیۆ پڕبینەرترین مۆزەخانەی ئاسیا بوو.
بە گوێرەی ئامارێکی بڵاوکراوە لەلایەن بەرپرسانی مۆزەخانەی لوور و هەروەها راپرسیی چەندین رۆژنامەی هونەری، مۆزەخانەی لوور لە 8 ملیۆن و 500 هەزار بینەر لە ساڵی رابردوو وەک پڕبینەرترین مۆزەخانە راگەیەندرا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە مۆزەخانەی بریتانیا بە میوانداریکردنی نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار، لە پلەی دووەم راوەستا. هەر بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە گەلەری واشنتۆن، مۆزەخانەی لەندەن، مۆزەخانەی میترۆلتۆتین لە نیۆیۆرک و مۆزەخانەی ڤاتیکان پلەکانی سێیەم تا شەشەمی ریزبەندییەکەیان بۆ خۆیان تەرخان کرد.
لەلایەکی دیکەوە مۆزەخانەی نەتەوەیی تۆکیۆی ژاپۆن توانی نازناوی پڕبینەترین مۆزەخانەی ئاسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات، هەرچەند لە ساڵی رابردوو لە ریزبەندی سێزدەهەمی مۆزەخانەی جیهان راوەستابوو، بەڵام بە دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار بینەر، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئاسیا بەدەست هێنا.

zagros tv
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن hanw (2009-04-06 06:04:24)

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت بهڕێز هانو ههر بژیت


لهسهر هێڵ نییه