.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له‌باره‌ی سوود و زیانی زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ زانیاریی بخوێنه‌وه
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ئاشكرایكردووه، زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ سودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، جگه له‌وه‌ش هۆشداری زۆر خواردنیشی داوه.
گۆڤاری (تۆپ سانتیه)ی فه‌ره‌نسایی بڵاویكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ره‌وان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ ئه‌نجامداوه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌یان، زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ باشترین جۆری چه‌ورییه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، خواردنی زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ له شێوه‌ی حه‌پ، یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی كرداری هۆرمۆنی سیرۆتۆنین كه هۆكاره بۆ باشبوونی شیرازه و خه‌مۆكی ناهێڵًێت.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی: توێژینه‌وه‌كه روونیكردۆته‌وه، زه‌یتی جگه‌ر چه‌ندین سودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، له‌وانه: پارێزگاری له هه‌وكردنی ده‌ماره زۆر ورده‌كانی خوێن و شانه‌كانی مۆخ، وێڕای ئه‌مانه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی بیروهۆش، رێگریشه له تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمر ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ماره‌كانی دڵیش ناگیرێت.
توژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ئافره‌تانی كردووه كه ئه‌و جۆره زه‌یته بخۆن، چونكه هۆكارێكه بۆ نه‌رمكردنه‌وه و جوانكردنی پێست، هه‌روه‌ها قژ و نینۆكه‌كانیش به‌هێز ده‌كات.
له‌كۆتاییدا توێژینه‌وه‌كه هۆشداریداوه، كه زۆر خواردنی ئه‌م جۆره حه‌په‌ش مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌ویش وا له مرۆڤ ده‌كات كه زۆر بخه‌وێت و توشی دڵتێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه ده‌بێت، به تایبه‌تی ئافره‌تی دووگیان به هیچ جۆرێك ئه‌م جۆره حه‌په نابێت بخوات، چونكه كۆرپه‌له‌كه‌ی ده‌شێوێنێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
