❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ریاڵ به‌فه‌رمی‌ داوای مایكۆن ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-06 11:02:20

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

ریاڵ به‌فه‌رمی‌ داوای مایكۆن ده‌كات

مایكۆنی به‌رازیلی‌ یه‌كێكه‌ له‌و یاریكه‌رانه‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی نوێ په‌لكێشی ریزه‌كانی‌ بكات ، به‌م هۆیه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌فه‌رمی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ی‌ ئینته‌ره‌وه‌ كردوه‌و تا ئێستاش ئینته‌ر وه‌ڵامی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.
ئاژانسه‌كان: ماریۆ روسی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ دۆگلاس مایكۆن رایگه‌یاند كه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌رێگه‌ی‌ فاكسه‌وه‌ داوایه‌كیان پێشكه‌شی یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلانی‌ ئیتاڵی كردوه‌ تا ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌م یاریكه‌ره‌ به‌رازیلیه‌ ببێت، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌ی‌ ئینته‌ر هیچ لێدوانێكیان له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌، كه‌ ئایا ئه‌و داوایه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ یان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی‌ مه‌له‌كی‌ له‌وه‌ دڵنیایه‌ كه‌ ئینته‌ر به‌ ئاسانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌م یاریكه‌ره‌ نابێت، به‌ڵام پاڵه‌وانی‌ ئیسپانیا ده‌یه‌وێت هه‌وڵی زۆر بدات تا مایكۆنی‌ ده‌ست بكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌یه‌كی‌ خه‌یاڵیش بێت، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ (ئه‌ی‌ ئێس)ی ئیسپانی‌ رایگه‌یاند كه‌ یانه‌ی‌ مه‌له‌كی‌ ئاماده‌یه‌ نزیكه‌ی‌ 20 ملیۆن یۆرۆی‌ خه‌رج بكات بۆ كڕینی‌ مایكۆن، ئه‌م یانه‌یه‌ كه‌له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ نوێیدایه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ وه‌رزی نوێ چه‌ند بۆندێكی‌ گه‌وره‌ پێشكه‌شی چه‌ند یاریكه‌رێك بكات.
مایكۆنی 27 ساڵ كه‌ له‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆوه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئینته‌ره‌وه‌ كردوه‌ توانیویه‌تی‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین به‌رگریكاره‌كانی‌ جیهان، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ چه‌ندین یانه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌، یانه‌ی‌ چێڵسی یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی‌ داوای مایكۆنی‌ كرد، به‌ڵام داواكه‌ی‌ ره‌تكرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن نیرازوریه‌وه‌ (ئینته‌ر)، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئینته‌ر ئه‌م داوایه‌ی‌ ریاڵیش به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ یان نا. ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی‌ رۆژنامه‌كان به‌درۆده‌خاته‌وه‌، كه‌ گوایا له‌رێگه‌ی‌ فاكسه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كڕینی‌ مایكۆن په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ی‌ میلانه‌وه‌ كردبێت.
ئێستا مایكۆن به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یاریگا دابڕاوه‌و له‌ ژێر مه‌شقكردندایه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌توانێن بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگا، له‌یاری‌ به‌رازیل‌و ئیكوادۆرداو له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا مایكۆن توشی ئه‌و پێكانه‌ سه‌خته‌ بوو كه‌ له‌ده‌ماره‌كانی‌ رانیدایه‌.
http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/maicon.gif

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net