.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌مساڵ خوێناوی‌ترین ساڵ بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان
PNA- جنێف- رێكخراوی "هه‌ڵمه‌تی دروشی رۆژنامه‌نووسی" بڵاویكرده‌وه، 35 رۆژنامه‌نووس له كاتی كاركردنیان له سێ مانگی رابردووی ساڵی 2009 كوژران، واته 15 جار زیاتر له رێژه‌ی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كانی هه‌مان ماوه له پارساڵ.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوی "هه‌ڵمه‌تی دروشی رۆژنامه‌نووسی" كه شوێنه‌كه‌ی له جنێفه، لیستی ناوی رۆژنامه‌نووسه رفێنراو و گیراو و كوژراوانی سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی نیشان دا كه "تێكچونێكی ترسناك له كاری راگه‌یاندن و پاراستنی راگه‌یاندندا په‌یدابووه".
به پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه، پاكستان خوێناوی‌ترین شوێن بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج رۆژنامه‌نووس له‌م وڵاته كوژراون, هه‌روه‌ها كه‌رتی غه‌زه له فه‌ڵه‌ستین و عێراق به پله‌ی دووه‌م هاتن كه هه‌ریه‌كه‌یان چوار رۆژنامه‌نووس كوژراویان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها سێزده رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دیكه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌فغانستان و مه‌دغه‌شقه‌ر و مه‌كسیك و سریلانكا كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی یۆنا لی و لۆرا لینگ هاتووه كه له نێوان سنووری كۆریا باكوور و چین ده‌ستگیر كراون و ئێستا له بیۆنغ یانغ زیندانی كراون.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه داوی ئازادكردنی به په‌له‌ی رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كانی كرد، له‌وانه‌ش رۆكسانا سابر كه ئێستا له ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران زیندانی كراوه.
هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئێران كرد بۆ ئازادكردنی رۆژنامه‌نووسى ئه‌مه‌ريكی رۆكسانا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه