❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مان یونایتدو یاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-06 20:30:40

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

مان یونایتدو یاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ

سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ 7و8/4/2009 یارییه‌کانی چونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌رێت و تیایدا یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین یاری گرنگ له‌ خۆده‌گرن.

مان یونایتدو تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ پۆرتۆ
شه‌وی سێشه‌ممه‌ دو یاری ئه‌نجامده‌ده‌رێن، له‌ یاری یه‌که‌مدا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردو، له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد، میوانداری یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌کات.
ئه‌م یارییه‌ به‌ یاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ بۆ یانه‌ی مان یونایتد داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ی یانه‌ پورتوگالییه‌که‌ به‌ راهێنه‌ری خۆزیه‌ مۆرینهۆ له‌ وه‌رزی 2003-2004ی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، مان یونایتدی له‌ قۆناغی 16 کرده‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ ئه‌نجامه‌کانی 2-1 چون و 1-1 له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش، هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌ڕوانده‌کرێت یانه‌ی مان یونایتد بیباته‌وه‌و بلیتی قۆناغی داهاتو ببڕێت، به‌و پێیه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێکی باشی نیشانداوه‌و به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 68 خاڵ پێشه‌نگی خولی نایابی وڵاته‌که‌ی گرتوه‌، له‌ هه‌مان کاتدا یانه‌ی پۆرتۆ خاوه‌نی دو نازناوی پێشوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌یه‌ له‌ وه‌رزه‌کانی 1986-1987 و2003-2004.
مان یونایتدیش به‌ درێژایی مێژوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌ سێ جارو له‌ ساڵی 1968و وه‌رزه‌کانی 1998-1999 و 2007-20008 جامی نازناوه‌که‌ی به‌رزکردوه‌ته‌وه‌.
له‌ هه‌مان کاتدا یانه‌ی مان یونایتد به‌ وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ روبه‌ڕوی پۆرتۆ ده‌بێته‌وه‌،دوای ئه‌وه‌ی له‌ 19 یاری رابردویدا له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کاندا، له‌ یاریگای خۆی دوچاری شکست نه‌هاتوه‌، ئه‌مه‌ وێڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردو یاریزانی راگیراو پۆڵ سکۆڵز و واین رۆنی به‌هۆی کارتی سوره‌وه‌.
له‌ قۆناغی 16دا، مان یونایتد به‌ ئه‌نجامه‌کانی 0-0 چون و 2-0 له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا، له‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ ئه‌م قۆناغه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا پۆرتۆ به‌ ئه‌نجامه‌کانی 2-2 چون و له‌ یاریگای خۆیدا، 0-0 گه‌ڕانه‌وه‌، له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی برده‌وه‌.

ڤیاڕیاڵ هه‌وڵده‌دات تۆڵه‌ له‌ ئه‌رسیناڵ بکاته‌وه‌
یاری دوه‌می هه‌مان شه‌ویش له‌ نێوان هه‌ردو یانه‌ی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی و ئه‌رسیناڵی ئینگلیزیدا ده‌کرێت.
له‌ویارییه‌دا ڤیاڕیاڵ هه‌وڵده‌دات تۆڵه‌ی وه‌رزی 2005-2006 له‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بکاته‌وه‌، کاتێک له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا له‌ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی کۆتایی بێبه‌شیکرد، تیایدا ئه‌رسیناڵ به‌ ئه‌نجامه‌کانی 1-0 چون و 0-0 له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
رۆبێر پیرێس یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ، پێشترو بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ درێسی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی پۆشیبو، ساڵی 2006 هاته‌ ریزه‌کانی یانه‌ی ڤیاڕیاڵ.
له‌ قۆناغی 16دا، ڤیاڕیاڵ به‌ ئه‌نجامه‌کانی  1-1 و 2-1 چون و گه‌ڕانه‌وه‌، یانه‌ی پاناسیناکۆسی له‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌و‌انێتییه‌که‌ بێبه‌شکرد، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌رسیناڵ به‌رامبه‌ر رۆما یاریکردو له‌ یاری چوندا به‌ گۆڵێک له‌ پێشه‌وه‌بو، له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا پاش ئه‌وه‌ی رۆما له‌ پێشه‌وه‌ بو، ئه‌رسیناڵ به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌کانیش سه‌عات 9:45ی شه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.

http://www.sbeiy.com/Img/News/man-united1c4-6-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-07 15:55:19

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: مان یونایتدو یاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ

ده‌ست خۆش بیت بۆ بابه‌ته‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-08 09:10:13

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: مان یونایتدو یاری تۆڵه‌کردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ

supas barez sart xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net