.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بێ گومان ڕۆژانه هه‌ر تاکێک توشی کۆمه‌ڵێک ململانێ ده‌بێ له ژیانیدا ئه‌ویش له‌به‌ر زۆری پێداویستیه‌کان که په‌یوه‌ستن به چه‌ندین هۆکاره‌وه که هه‌ندێکی ناوه‌خۆییه و هه‌ندێکی تر ده‌ره‌کییه یان هه‌ر هه‌ردووکیان پێکه‌وه، واتا ئه‌مه وا ده‌کات شڵه‌ژان دروست بێت که مرۆڤ توشی پاڵهپهست ده‌کات.
چه‌ند ستراتیجیه‌تێک هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌راوکێ و ململانێ و شڵه‌ژان که عه‌قڵ پێی هه‌ڵده‌ستێ یه‌کێک له‌وانه ( زینده خه‌ون) که به زمانی گشتی پێی ده‌ڵیین (داڵغه) .
زینده خه‌ون بریتیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی جێگر له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واقعی کاتێک تاک ئامرازێک یان پێداویستێکی به‌ده‌ست نه‌هێنا له واقیع ئه‌و کات تێرکردنی به دی ده‌هێنێ به شێوه‌کی به‌شی له ڕێگه‌ی خه‌یاڵه‌وه بۆ نمونه هه‌ژار خه‌ون ده‌بینێ به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه ،لاواز خه‌ون ده‌بینێ به هێزه‌وه....
هه‌موو خه‌ڵکی ڕوو ده‌که‌نه زینده خه‌ون به ڕێژه‌یه‌کی که‌م زۆر ئاساییه چونکه دیارده‌یه‌کی عه‌قڵییه به‌ڵام زیاتر له قۆناغی هه‌رزه‌کاری به ده‌رده‌که‌وێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی چوونه جیهانی خه‌یاڵ زۆر بوو هه‌روه‌ها گه‌ر کاتێکی زۆری پێ چوو ئه‌و کات ده‌بێته نیشانه‌یه‌ک له نیشاکهکانی نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌ک ئه‌و تاکانه جیاوازی ناکه‌ن له نێوان واقیع و خه‌یاڵ وه‌ک شیزۆفرینا.
له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت زینده خه‌ون ده‌بێته ئامرازێکی یاریده‌ده‌ر بۆ کار کردن و به‌دی هێنانی ئه‌و شته‌ی بیری لێ ده‌کاته‌وه له خه‌یاڵ، به‌ڵام له هه‌ندێ کات ده‌بێته هۆی ون کردنی کاتی تاک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێرکردنی پێداویستییه‌کانی تێدا ده‌بینێ.
به ڕای من ئه‌م خاڵه گرنگه ڕه‌چاو بکرێت له لایه‌ن مامۆستاکانه‌وه کاتێ وانه ده‌ڵێنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن به قوتابیان بچنه دونیای خه‌یاڵه‌وه و تێگه‌یشتنی وانه‌که‌یان له ده‌ست بچێت.
hana_sweet
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hana_sweet (2009-04-07 12:30:12)


له‌سه‌ر هێڵ نییه