.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پارچه په‌مۆیه‌ك منداڵێك ده‌کوژێت
ئاژانس روسی (نوفوستی) له رۆژنامه‌ی (کومسامولکایا) بڵاوی کرده‌وه: منداڵێکی رووسی به‌هۆی قوتدانی پارچه په‌مۆیه‌ك له‌کاتی نه‌شته‌گه‌رییه‌ك له ژێر ده‌ستی دکتۆری دادان گیانی له ده‌ستدا.
مندڵێك به‌ناوی (برافدا) ته‌مه‌ن سێ ساڵ له‌دوای ئه‌وه‌ی له نۆرینگه‌ی دکتۆری ددان له‌سه‌ر کورسی دیارکراو دانیشت هه‌موو گیانی له‌ترسان ده‌له‌رزی و ده‌ستی به هاوارکردن کرد دکتۆره‌که‌ش پێشنیاری کرد نه‌شته‌گه‌رییه‌که بۆ کاتێکی تر دوابخات، به‌ڵام دایکی منداڵه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ددانه‌که‌ی ده‌ربهێنێت، له‌وکاته‌ی دکتۆره‌که ددانه‌که‌ی ده‌رهێنا به‌ڵام به‌شێك له ددانه‌که‌ی له‌ناو ده‌می منداڵه‌که ده‌مێنێته‌وه دکتۆره‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌لێنه‌که پڕبکاته‌وه پارچه په‌مۆیه‌ك ده‌خاته که‌لێنه‌که بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌گه‌ریه‌که ته‌واو بکات.
له‌وکاته‌ی دکتۆره‌که خه‌ریك بوو ئه‌و پارچه ددانه‌ی که به‌جێمابوو ده‌ربهێنێت منداڵه‌که پارچه په‌مۆیه‌که‌ی قوتدا، هه‌رچه‌نده دکتۆره‌که هه‌وڵیدا پارچه په‌مۆیه‌که ده‌ربهێنێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو پارچه په‌مۆیه‌که له‌ناو بۆڕی هه‌ناسه ماییه‌وه تاوه‌کو گیانی له‌ده‌ستدا، ئێستا لێکۆڵێنه‌وه له رووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه له‌وانه‌یه تاوانی کوشتن بدرێته پاڵ دکتۆره‌که، به‌ڵام خێزانی منداڵه‌که ده‌ڵێن: ئێمه هیچ شکایه‌تێك له دکتۆر ناکه‌ین چونه‌که دایکی منداڵه‌که زۆری له دکتۆره‌که کردووه که نه‌شتگه‌رییه‌که بۆ منداڵه‌که‌ی بۆ بکات.
zagros tv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه