.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







كچه یاریزانێكی كورد ناوی له‌لیستی ئه‌و یاریزانانه‌دا هاتووه كه‌هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌شتووانی كچانی سوید له‌پاڵه‌وانێتیه‌كی ئه‌وروپیدا به‌شداریان پێده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌شاری "كێیف"ی ئۆكرانیا، هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌شتووانی كچانی سوید له‌میانی یاریه‌كانی پالاوتنی پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا، ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌شتووانی ئۆكرانیا بێته‌وه.
له‌پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی سوید، ناوی كچه یاریزانێكی كورد ده‌بینرێت به‌ناوی "شه‌نگه بورهان حسێن"ی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ و نیو، ئه‌و كچه یاریزانه كورده به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له‌یاریزانه باشه‌كان، له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بانگێشت كراوه‌و پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئاستێكی باش و نایاب پێشكه‌شبكات.
شه‌نگه كه‌كچی "بورهانی حسێنه فه‌ندی" كۆنه یاریزانی یانه‌ی سیراونی نوێ و سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانیه، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه‌له‌ڕیزی یانه‌یه‌كی پله‌یه‌كی شاری "سندسڤاڵ" پێشكه‌شی ده‌كات یه‌كێتی تۆپی پێی سویدی هانداوه بانگێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی بكات و وه‌ك یاریزانێكی گۆڵكار ناوی له‌لیستی پێكهاته‌كه تۆماربكرێت.
جێی ئاماژه‌یه شه‌نگه له‌ولاتی سوید له‌دایك بووه‌و له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیه‌وه یاری تۆپی پێ ئه‌كات و توانیویه‌تی ئاستێكی باش و جوان له‌نێو یاریگادا نمایش بكات و سه‌رنجی زۆرێك له‌ڕاهێنه‌رانی ئه‌و ولاته به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سه‌رکه‌وتوبیت...ده‌ست خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
