.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










شێلانی مل به شێوه‌یه‌كی نادروست ئه‌گه‌ری روودانی جه‌ڵته‌ی مێشكی لێده‌كرێت
PNA – پزیشكانی ئه‌مه‌ریكایی هۆشداریان داوه، كه شێلانی مل به شێوه‌یه‌ك ناردوست ئه‌گه‌ری زیانگه‌یاندن به دڕكه په‌تك و ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی ملی هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی روودانی جه‌ڵته‌ی مێشكی لێده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، دكتۆر "دێیڤد ئالسترانت" له ناوه‌ندی پزیشكی "Cedars-Sinai" له "لۆس ئه‌نجلس" وتویه‌تی: به هه‌ر شێوه‌یه‌ك مل زیانی به‌ركه‌وێت، كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دڕپه‌تك ده‌بێت، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری مه‌ینی خوێن له ده‌ماره‌كانی خوێبنه‌ری مل هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، زۆرجار له ئه‌نجامی شێلانی مل، برینی بچووك بچووك له ده‌مار و دڕكه‌په‌تك رووده‌ده‌ن، برینه‌كانیش ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی خوێن مه‌ین، جاری واش هه‌یه له ئه‌نجامی شێلاندا خوێنه مه‌یوه‌كان له شوێنی برینه‌كه هه‌ڵده‌قه‌نرێت و به‌ره‌و ده‌رماره‌كانی مێشك ده‌چن، له‌م حاڵه‌تانه‌دا مه‌ترسی روودانی جه‌ڵته‌ی مێشك زۆره، چونكه خوێنه مه‌یوه‌كان ده‌بنه به‌ر به‌ست و گیرانی ده‌ماره‌كانی مێشك.
ئه‌م پزیشكه هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه، كه جگه‌ره كێشان، یاخود به‌كارهێنان و خواردنی داوده‌رمان به‌بێ رێگه‌پێدرانی دكتۆر، یان خواردنه‌وه‌ی ماده كهولییه‌كان زۆر جار ده‌بنه هۆكاری روودانی جه‌ڵته‌ی مێشك، بۆیه ئافره‌تانی دووگیانه زیاتر له هه‌ڵكانی دیكه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌مانه بن.
دكتۆر "دێیڤد ئالسترانت" ئاماژه‌یداوه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له سه‌روی 30 ساڵدان و جگه‌ره ده‌كێشن یاخود حه‌پی منداڵ نه‌بوون ده‌خۆن، له كاتێكدا رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی "ئسترۆژین"ی تێدایه، ئه‌وانه 22 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكانی پێچه‌وانه‌یانه‌وه مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشكیان له‌سه‌ره.
sc gwlan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
