.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه‌که‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایکواندۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یانه‌ی شه‌قڵاوه به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه تاران.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهاد خه‌یات سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه به سایتی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند: "شاندی تیپی تایكواندۆی یانه‌كه‌مان، رۆژی پێنجشه‌ممه گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران، بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی فه‌جر".
فه‌رهاد خه‌یات راشیگه‌یاند: "شاندی تیپی تایكواندۆی یانه‌ی شه‌قڵاوه له 13 كه‌س پێكهاتوه‌و که هه‌شتیان یاریزانن و به شێوه‌یه‌کی باش خۆیان ئاماده‌کردوه‌و به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێره‌وه به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌که ده‌که‌ن، كه تایبه‌ته به یاریزانانی كوڕ‌و رۆژی 11ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات".
جێی ئاماژه‌یه، پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تیی تایكواندۆی فه‌جر ساڵانه ئه‌نجام دهدرێتو تیپی چه‌ندین وڵاتیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش سێ هه‌ڵبژارده له عێراقه‌وه جگه له یانه‌ی شه‌قڵاوه، هه‌ردو یانه‌ی که‌رکوک و به‌سڕه به‌شداری تیایدا ده‌که‌ن.



له‌سه‌ر هێڵ نییه