.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















لهنهوهد ساڵدا ته‌نها دووجار.....؟؟
نوسینی: ڕه‌ییان عبدالرحمن
ئه‌م دوو جاره چین؟؟؟
ئه‌ی چیرۆكی ئه‌م نه‌وه‌د ساڵه چی یه؟؟
سه‌رۆكی قازیانی شام - سلیمانی كوڕی حه‌مزه‌ی ئه‌لمه‌قدیسی- كه له نه‌وه‌ی ابن قودامه‌ی خاوه‌ن كتێبی (الـمغني ) ة ده‌ڵێت:هه‌رگیز به ته‌نها نوێژم نه‌كردوه ته‌نها دووجار نه‌بێت, ئه‌و دووجاره‌ش هه‌ر وایه لام نهم كردبێت).
ئایا ئه‌زانی ته‌مه‌نی سلیمانی ئه‌لمه‌قدیسی چه‌ند ساڵ بوو كه ئه‌م ووته‌یه‌ی فه‌رموو؟؟
ته‌مه‌نی نزیكه‌ی نه‌وه‌د ساڵ بوو........
ئێستا له‌وانه‌یه تۆ ده‌مت داچهقاێنی و به ده‌نگێكی كز و به شه‌رمه‌وه به‌خۆت بڵێی: نه‌وه‌د ساڵ! هه‌رگیز نوێژی به ته‌نها نه‌كردوه ته‌نها دووجار نه‌بێت؟!!!
خۆ منیش هه‌ر گه‌نجێكی كه‌م ته‌مه‌نم و هه‌فته‌ی وا هه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دووجار نوێژی جه‌ماعه‌تم له‌كیس ده‌چێت..ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت!
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت و دێته پێشێ: باشه بۆچی پێشینه‌كان و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌وه‌نه سوربوون له‌سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت به ڕاده‌یه‌ك ئه‌وه‌تا یه‌كێكیان دوو نوێژی جه‌ماعه‌تی له‌كیس چووه ده‌ڵێت وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ر نهم كردبێت؟؟!!
برایان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه: ئه‌م پیاوانانه فه‌زڵی نوێژی جه‌ماعه‌تیان به‌چاكی زانیوه,
له‌هه‌مان كاتیش دا شوێنی ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) ده‌كه‌وتن كه له زۆر فه‌رموده‌دا ڕای پهڕاندون و به‌ئاگای ده‌هێنانه‌وه له نوێژی جه‌ماعه‌ت بۆ نمونه:
پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم )فه‌رموویه‌تی:( من تطهر في بيته ثم مشى إلى بيت من بيوت الله ليقضي فريضة من فرائض الله كانت خطوتاه إحداهما تحط خطيئة والأخرى ترفع درجة ) رواه/مسلم .
واته:هه‌ركه‌سێ له‌ماڵه‌وه خۆی پاكرده‌وه و پاكژ بوو پاشان كه‌وته ڕێ به‌ره و ماڵێك له ماڵه‌كانی خوا-مزگه‌وت- بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له نوێژه فه‌رزه‌كان ئه‌وا هه‌نگاوی یه‌كه‌می كه هه‌ڵی دێنێت گوناهێكی ده‌سڕێته‌وه و هه‌نگاوی دووه‌می كه ده‌ی نێت پله‌یه‌ك پێ ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم )فه‌رموویه‌تی:( إن أعظم الناس في الصلاة أبعدهم اليها فأبعدهم ممشى والذي ينتظر الصلاة حتى يصليها مع الإمام أعظم أجرا من الذي يصلي ثم ينام ) رواه/مسلم
واته:گه‌وره‌ترینی پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ماڵی له مزگه‌وته‌وه دووره,به‌پێ, وه ئه‌وه‌ش كه چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌تا نوێژ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئیمام دا ده‌یكات وه‌ك له‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ ده‌كات و یه‌كسه‌ر ده‌خه‌وێ.
برای به‌ڕێز بینیت كه چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )گه‌وره‌ی نوێژی جه‌ماعه‌تمان نیشان ده‌دات,هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌رگیز له پێشینه‌كانمان نه‌بیستوه كه نوێژی جه‌ماعه‌تیان سوك و ئاسان كردبێته‌وه به به‌هانه‌ی ئه‌و خیلافه‌ی كه له نێوان زانایاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به فه‌رزبوونی جه‌ماعه‌ت,وه ئێمه له‌م سه‌رده‌م و زهمانهیهدا زیاتر پێویستیمان به پاداشتی گه‌وره و خێری زۆر هه‌یه.
هه‌روه‌ها برای به‌ڕێز جگه له‌م خێر و سوده‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت زۆر خێر و به‌ره‌كه‌تی تریشی هه‌یه:
ئه‌گه‌ر ویستت خشوع و لهخواترسانت بۆ دروست بێ له نوێژدا وه تام و چێژی نوێژ بكه‌یت ئه‌وا به جه‌ماعه‌ت نوێژه‌كه‌ت بكه چونكه پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم )فه‌رموویه‌تی:( الشيطان مع الفرد وهو من الإثنين أبعد ) رواه/الترمذي .
واته:شه‌یتان له تاكه كه‌سێكی ته‌نیاوه نزیكه, به‌ڵام كه بوونه دووان لێیان دوور تره.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له ڕۆژی دوایدا له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌دا بیت ئه‌وا به جه‌ماعه‌ت نوێژ بكه هه‌تا وات لێ دێت دڵت په‌یوه‌ست ده‌بێ به مزگه‌وته‌وه و به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌كه‌ویت: پێغه‌مبه‌ر( [ صلى الله عليه وسلم ] )فه‌رموویه‌تی:( سبعة يظلهم الله في ظله يوم لاظل إلا ظله ... ) [ ومنهم ] [ ورجل قلبه معلق بالمساجد ] . (حديث عن ابي هريرة ).
واته:حه‌وت كۆمه‌ڵ هه‌ن كه خوای گه‌وره ده‌یان خاته ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خۆی له ڕۆژێكدا كه هیچ سێبه‌رێك نی یه جگه له سێبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره ..یه‌كێكیش له‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه پیاوێكه كه دڵی به مزگه‌وته‌وه گرێداربێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له ئاگر و دووڕووی به‌دوور بی و تهبریهت بۆ بنوسرێ ئه‌وا نوێژه‌كانت به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده له‌گه‌ڵ زانین و تێگه‌یشتنی ته‌كبیر كردنه‌كه و ئاماده بوون تێیدا.
له كۆتایدا برای ئازیزم پێویسته بزانی كه هیچ كات له‌خوای گه‌وره نزیك نابیته‌وه به شتێك كه زیاتر خۆشه‌ویست بێت لای خوای گه‌وره له نوێژی جه‌ماعه‌ت هه‌روه‌ك خوا گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی دا ده‌فه‌رموێت: (ما تقرب إلى عبدي بشئ أحب إلى مما افترضته عليه ) رواه/ البخاری, واته: به‌نده‌م لێم نزیك نابێته‌وه به هیچ شتێك خۆشه‌ویستربێت لام وه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی به جێ به‌جێ كردنی فه‌رزه‌كانی. .
جا له ئێستاوه ده‌ست بكه پارێزگاری كردنت له نوێژی جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وت دا و واز له ته‌مه‌ڵی و بێ تاقه‌تی بهێنه, هه‌روه‌ك ئه‌و شێوه‌یه به كه شاعیر ده‌یڵێت:
يمشون نحو بيوت الله إذ سمعو ا -- [ [الله أكبر ] فی شوق وفی جژل
أرواحهم خشعت لله في أدب -- قلوبهم من جلال الله في وجل
نجواهم: ربنا جئناك طائعة -- نفوسنا وعصينا خادع الأمل
إذا سجى الليل قاموه وأعينهم -- من خشية الله مثل الجائد الهطل
هم الرجال فلا يلهيهم لعب -- عن الصلاة ولا أكذوبة الكسل
sc dangi islam

له‌سه‌ر هێڵ نییه