.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توڕه‌بوون و مێشك
هه‌موویه‌کێ له ئێمه هه‌ندێ جار تووڕه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توڕه‌بوون هه‌ستێکی سروشتیه و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه، له‌وشتانه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی ویسته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌م هه‌سته‌ش له‌به‌شێکی مێشکمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ناوده‌برێت به (ئه‌میگه‌دال). له‌م به‌شه‌وه ئیشاره ته‌کان وه‌رده‌گیرێن و ده‌نێردرێن بۆ زۆر به‌شی تری مێشك. ئه‌م به‌شه‌ی مێشك به‌هۆی توڕه بوونه‌وه کاریگه‌ری ده‌که‌وێته سه‌ر بۆنمونه له‌کاتێکدا که‌سێك له تۆ توڕه‌ده‌بێت، تۆش خێراکاردانهوهت ده‌بێت و توڕهدهبیتهوه،
ئه وه و ئهمیگهدالهیه که واده‌کات له ڕوخساری که‌سێکیتر تێبگه‌ین.
هه‌روه‌ك ده‌زانین ئه‌گه‌ر توڕبوون سنوردار نه‌بێت و به‌خێرای له‌وباره گرژهییهدا دهربازنهبین ، کاردانه‌وه‌کان زۆرخراپ ده‌بن. ئه‌وه شتێکی باشه ئه‌گه‌ر تۆ بتوانی به‌شێوه‌یه‌کی باش هه‌ستی خۆت بڵێی به‌رامبه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی که خراپه به‌رامبه‌رت ، به‌ڵام هه‌ندێ جار توڕه بوونه‌که ئه‌وه‌نده زۆره که نازانیت ئه‌و توڕه‌بوونه به‌ره‌و کوێت ده‌بات. هه‌ربۆیه له‌م باره‌دا مه‌ترسییه‌کان زۆرده‌بن و ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سه‌که توڕهکهودهوروبهری.
خۆشبه‌ختانه مرۆڤ هه‌میشه ڕێگای هه‌بووه بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر کێشه‌و ته‌گه‌ره‌کانی ژیانیدا و توانیویه‌تی ده‌ربازببێت له‌زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌بنه هۆی تێکدانی ده‌روونی. ئه‌ویش به‌هۆی ڕاهێنانه‌وه . له‌وکاته‌دا که‌تۆ توڕه‌ده‌بیت وه‌ك یه‌که‌م هه‌نگاو پێویسته تۆ خۆت به‌ئاگا بیت له هۆی توڕه بوونه‌كه‌ت ، پاشان به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت تۆ به‌ئاگابه له کاردانه‌وه فیسیۆلۆجی و سایکۆلۆژیه‌کان که له له‌شتا ڕووده‌دات و هه‌ست به گۆڕانکاریه‌کانیان بکه و بزانه :- هه‌ناسه‌دانت چۆنه؟ ئایا به سنگت و شانت هه‌ناسه ده‌ده‌یت یان به به‌شی خواره‌وه‌ی سنگت و سکت؟ ئایا ده‌له‌رزیت ؟ ئاره‌قت کردووه‌ته‌وه ؟ ده‌نگت به‌رزبووه ؟ کۆنترۆڵت ماوه به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا که‌ده‌یڵێیت و ده‌یکه‌یت ؟ ئایا ئه‌وه خودی خۆته؟ پێت خۆشه که به‌و شێوه‌یه‌بیت ؟! كاتێك ئه‌م گۆڕانکارییانهت هه‌ست پێکردو نهتوویستن، ئه‌وا ده‌توانی به‌ئاگایانه کار بکه‌یت له‌گه‌ڵ خۆتدا ، ئه‌ویش کردنی شتێکی باشه به خو، بۆ خۆت له كاتی توڕه‌بووندا. بۆ نمونه زۆر که‌س له‌کاتی توڕه‌بوونیاندا به چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ و هه‌ناسه گرتنیان و پاشان هه‌ناسه‌دانه‌وه ، چه‌ند جارێک ئه‌مه دوباره ده‌که‌نه‌وه، هه‌تا ده‌بێته خویه‌کی باش بۆیان و ده‌توانن به‌م شێوه و ته‌کنیکه خۆیان خاوبکه‌نه‌وه. یان ده‌توانی ده‌ستی چه‌پت یان ڕاستت به توندی بنوقێنیت و هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵمژیت ، چه‌ند چرکه‌یه‌ك بوه‌سته‌و پاشان ده‌ستت شل بکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو له‌شتا، که ئه‌مه ده‌که‌یت ده‌بێت ئه‌و هه‌سته بۆ خۆت دروست بکه‌یت که تۆ ئه‌وکاره ده‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌یه که خێرا خاوببیتهوه.
زۆرکه‌س له‌کاتی توڕه بوونیاندا ده‌توانن به‌خێرای خاوببنه‌وه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ئه‌وه‌یان کردوه به خو ، که هه‌ستییان کرد وا خه‌ریکه توڕه‌ده‌بن ده‌ست به‌جێ له 1 بۆ 10 ده‌ژمێرن ، که گه‌شتنه ژماره 10 ئه‌وان ته‌واو خاوبونه‌ته‌وه. یان ئه‌وشوێنه به‌جێبهێڵه و پیاسه‌یه‌کی ده‌ره‌وه بکه، له پارکێکدا یان له شوێنێکی هێمندا. ئه‌وه‌ش کارێکی باش و کاریگه‌ره ئه‌گه‌ر بتوانن قسه‌بکه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئێوه له‌سه‌رچی توڕه‌ده‌بن و له‌وکاته‌دا به‌رامبه‌ره‌که‌ت چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی زۆر نه‌خایه‌نێت.
توڕه‌بوون زۆرجار ئاکامی خراپی لێكه‌وتۆته‌وه‌و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و ته‌ندروستیمان. ئه‌گه‌ر که‌مێك به‌ئاگایانه له توڕه‌بوونی خۆمان بنواڕین و له ئاوێنه‌یه‌که‌وه سه‌یری خۆمان بکه‌ین له‌وانه‌یه به‌ته‌واوی واز له توڕه‌بوون بهێنین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وکاته‌دا ته‌واو ڕوخسارت ده‌گۆڕێت و ئاره‌زووی بینینی خۆت ناکه‌یت ، که‌وابوو چۆن بارامبهرهکات تۆ ده‌بینێت؟ ئه‌ی که‌سایه‌تیمان به‌ره‌و کوێ ڕۆی؟ ڕاهێنانێك بۆخۆت بدۆزه‌ره‌وه‌و له لای خۆت پرۆگرامی بکه، بۆئه‌وه‌ی زاڵبیت به‌سه‌ر توڕه‌بووندا
راديؤ نةوا

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet
hanw gian

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه