.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مێژووی مه‌ی خواردنه‌وه‌و ئاكامه خراپه‌كانی
خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول زۆر له مێژه له ناو گه‌لانی گۆی زه‌وی باوبووه و ته نیا جیاوازی له‌وه‌دا بووه که‌سانێک به ئازادی و که‌سانێکی دیكه به دزیوه خواردویانه‌ته‌وه و به پێی كولتورو ئایین و داب و نه‌ریتی كومه‌ڵگا خواردنه‌وه ی مه‌ی باو بووه.
له هه‌ندێك له ئایینه‌کاندا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یاخود شه‌ڕاب جێگای تایبه‌تی هه‌یه. بۆ مه‌سیحیه‌کان شه‌ڕاب نیشانه‌ی خوێنی عیسایه و بۆ جوله‌که‌کانیش خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕاب له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه ئایینیه‌کاندا فه‌رز و واجبه. له ئیسلامیش دا خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕاب له سه‌ره‌تادا حه‌ڵاڵ بووه و له پاشدا حه‌رام كراوه.
سه‌باره‌ت به مێژووی دۆزینه‌وه و ناسینی ئه‌لكهول ، روون نی‌یه له چ شوێنێكدا و له چ كاتیكدا بۆ ئه‌وه‌ڵ جار ئه‌لكهول ئاشكرا كراوه، به‌ڵام شوێنه‌وار ناسه‌كان نوسخه‌ی دروست كردنی ئابجو و پاشماوه‌ی ئابجویان له كووپه‌ی سواڵه‌ت دا له ئیران و مێزۆپۆتامیا دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالانی 3500 ـ 5400 پێش زایین. به باوه‌ری زۆربه‌ی مێژووناسان ناوچه‌كانی رۆژ هه‌لاتی نێوه‌راست و میزۆپۆتامیا ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ناسین و دۆزینه‌نه‌وه‌ی ئه‌لكهول بووه که به ڕێكه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه. به تایبه‌ت 4000 تا 6000 سال پێش زایین له ناوچه‌ی نێوان ده ریای ره‌ش و خه‌زه‌ر واته ئه‌رمه‌نیستانی ئه‌مرۆ، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی شه‌راب كشتوكاڵیی ترێ كراوه.
چیرۆك و ئه‌فسانه سه‌بارت به مێژوی شه‌راب و مه‌ی خواردنه‌وه كه‌م نی‌یه. 5 هه زار ساڵ له مه‌وبه‌ر له كاتی پاشایه‌تی جه‌مشید شادا،بۆ ئه‌وه‌ڵ جار شه‌راب به ڕێكه‌وت له ئیران دا دروست كراوه. به پیی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه جه‌مشید شا زۆری حه‌ز له خۆاردنی ترێ بووه. رۆژێك له رۆژان داوا له پاكاره‌كانی ده‌كات ترێیه‌كی زۆری بۆ له كووپه‌دا ئه‌مبار بكه‌ن تا هه‌ر كاتێك ئه‌مری كرد ترێی بۆ بێنن . پاش چه‌ند مانگێك شا ئاگادار ده‌كه‌ن كه ترێی نێو كووپه‌كان بوونه‌ته خۆشاوێكی لێڵ . هه‌ر له‌م كاته‌دا یه‌كێك له ژنانی حه‌ره‌م كه ساڵانی ساڵ له ده‌ستی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌ڕه‌ز ببوو ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێ. ئه‌م خاتونه به دیتنی ئه‌و كووپانه كه نیشانه‌ی ژه‌هراویی بونیان به‌سه‌ره‌وه بووه، ده‌ست ده‌كا به خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ژه‌هره و به جێی مردن سه‌ر خۆش و مه‌ست ده‌بێ و سه‌رئێشه‌كه‌شی کۆتایی پێدێ. ئه‌م ژنه خه‌بری ده‌ست كه‌وته‌كه‌ی بۆ شا ده‌بات و جه‌مشید شای ئیرانیش دوای خواردنه وه‌ی شه‌رابه‌كه ناوی « پزیشكی شاهنشاهی) له سه‌ر داده‌نێ.
یۆنانیه‌كانیش 700 ساڵ پێش زایین شه‌رابیان له ترێ وه‌ده‌ست هیناوه، چینیه كانیش به تیكه‌لاوكردنی برنج و هه‌رزن ئابجۆیان دروست كردوه و ناوی k io كیۆیان لێ ناوه. خۆاردنی ئابجۆ چوار هه‌زار ساڵ له‌وه به‌ر له میسریش باو بووه و فه‌قیر و ده‌وڵَه‌مه‌ند ئابجۆیان خۆاردۆته‌وه .هه‌ر له‌م كاته‌شدا نوسه‌رانی میسر باسی كارتێكردنی خراپی ئابجۆ و شه‌راویان له سه‌ر بیر و له‌شی مرۆڤ هیناوته سه‌ر كاغه‌ز .
سه‌باره‌ت به شه‌راب و مه‌ی له شاری كۆن و به نێوبانگی بابلیشدا كه ئیستا له ناوه راستی عیراقی ئه‌مرۆدایه 4000 هه‌زار ساڵ له مه‌و ه‌پێش، خۆاردنی شه‌راب له به‌ر كارتێكردنی خراپی له نێو كۆمه‌لگادا قه‌ده‌غه كراوه.
چه‌شنه‌كانی مه شروباتی ئه‌كهولی و شێوه‌ی ساز كردنیان
مه‌شروباتی كهولی به پێی شێوه‌ی وه‌ده‌ست هێنانیان به 3 ده‌سته‌ی ئابجو،شه‌راو و لیكور (وه‌ك : ڤۆدكا، ویسكی،جین،براندی و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ش) دابه‌ش ده كرین.ئابجۆ و شه‌راب له ریگای هه‌وین بوون ته‌خمیروترشاندن» و لیكوره‌كان له رێگای دلۆپاندنه‌وه دروست ده‌كرێن . له پرۆسه‌ی ترشاندا ، کارگ yeast spors ده‌بنه هۆی گۆڕانی شه‌كری نێو دانه‌وێڵه، میوه و به‌شیك له سه‌وزیه‌كان به ئه‌لكهول و كا‌ربۆن دی ئوكسید. زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا به پێی كشتوكالی ناوچه‌كه‌یان له یه‌كێك له شته‌كانی ناوبراو كه‌ڵك وه‌رده‌گره‌ن ، بۆ وێنه له چین له هه‌رزن و برنج ،له ئه‌فریقا له مۆز و هه‌نگوین وگه نمه شامی و هه‌رزن و له ئه‌مریكای باكور سور پیسته‌كان له كاكتوس . له یۆنان وگورجستان وئه‌رمه‌نستان وكۆماری ئازه‌ربایجان و زۆربه‌ی ولاتانی دیكه بۆ دروست كردنی شه‌راب، له ترێ كه‌ڵگ وه‌رده‌گرن .
له پرۆسه‌ی دڵۆپاندندا به دوای كوڵاندنی دانه‌وێڵه و میوه‌ی هه‌وین كرا‌و هه‌ڵمی پێكهاتو سارد ده‌كره‌ێ و خۆشاوێك وه‌ده‌ست دێ كه لیكوری پێده‌ڵین . بۆ دروست كردنی لیكوره‌كانیش بۆ وێنه له روسیا له (په‌تاته) و جۆ و گه‌نم، له چین له برینج وله مكسیك له كاكتوس كه‌ڵك وه‌رده‌گرن .
ئه‌ندازه‌ی ئه‌لكهولی ته‌واوی مه‌شروبه‌كان بێ له به‌ر چاوگرتنی چه‌شنی ئه‌وان به یه‌ك ئه‌ندازه‌یه و ته‌نیا جیاوازیان له ئه‌ندازه‌ی ئاوی تێكه‌ڵاو كراوه.
مه‌شروباتی ئه‌لكهولی شه‌كرو و كالۆری زۆریان تێدایه‌و ئه وانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی به رده‌وام ده‌یخۆنه‌وه، ده‌توانێ ببیته هۆی زیاد كردنی كێشیان . بۆ وێنه : 12 اونس ئابجۆ 170 كالۆری و 5 ئۆنس شه‌راب 150 كالوری و لیكوری تیكه‌ڵاو كرا‌و له‌گه‌ڵ خۆشاوی میوه كان پتر له 300 كالوریان هه یه
مژین و فڕێدانی ئه‌لكهول له ئه‌ندامه‌كانی له‌شدا
له‌سه‌دا 20ی ئه‌لكهول له گه‌ده و 75 له سه‌دی له ریخۆله‌ی بچوكدا ده‌چێته‌ناو خوێنه‌وه و 5 له سه‌دی ئه‌لكهول بێ هیچ گۆڕانیك له‌گه‌ڵ میزی مرۆڤدا ده‌چێته ده‌ره‌وه .ئه‌لكول له رێگای خوێنه‌وه ده‌گاته مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش و هه‌ر به به‌گه‌شتنی به مێشك، ده بیته هۆی خاوبوونه‌ی ئیشی مێشك و ده‌ماره‌كان و پیاو ده‌كه‌وێته ژیر كارتێكردنی ئه‌لكهوله‌وه . ئه‌لكهول رۆڵی ژه‌هری بۆ ئه‌ندامه‌كان هه‌یه و هه‌ر له به‌رئه‌وه‌ش له‌ش هه‌وڵی خۆی ده‌دا تا هه‌ر چی زووتر ئه‌م ژه‌هره بكاته ده‌ره‌وه.هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه كه سووڕی خوێن وفیشاری خوێن و كاری دل ده‌چێته سییه‌كان . له‌شی مرۆڤ پێویستی به سه‌عاتیكه تا بتوانێ دوو یه‌ك تا سێ یه‌كی ئونس ئه‌لكهول متابۆلیزه بكا‌و له له‌ش ده‌ری كا. 90 له سه‌دی ئه‌م پرۆسه‌یه له جگه‌ردا و 10 له سه‌دی له رێگای میزكردن و هه‌ناسه‌دان و عاره‌قه‌كردن روو ده‌دات . كه‌سانێكی زۆر له و باوه‌ڕه دا‌ن خواردنی قاوه و چاوحه‌مام كردن به ئاوی سارد و وه‌رزش كردن ده‌توانێ شوێنكاری ئه‌لكهول له ناو ببات و هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبیل و مردنی له ناكاوی ئه و كه‌سانه بێ. خوارنی قاوه نه ته‌نیا شوێنكاری ئه‌لكهول ناهێنێته خواره‌وه به‌ڵَكو خواردنی قاوه دوای یه‌ك پێك تا دووپێك ئه‌لكهول توانای لێخورینی ئوتومبیل به نسیبه‌تی 2 تا 3 جار ده‌هێنێته خواره‌وه.
كاریگه‌رییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه
خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكهول كارتێكردنێكی خراپی له سه‌ر ژیانی ده‌یان ملیون كه‌س له دونیادا هه‌یه. هۆی روخانی بنه‌ره‌تی ژیانی هاوبه‌شی،
كه‌م بوونه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه به 15ساڵ ، چونه سه‌ری خه‌رجی چاره‌سه‌ری پزشكی و خه‌رجی گرانی بیمه ، هاتنه خواری به‌رهه‌می كار ، چونه سه‌ری راده‌ی روداوه‌كانی هاتو چۆو و زادبونی نه‌خوشییه‌كانی په‌یوه‌ند دار اه‌گه‌ڵ ئه‌لكهول و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی تاوان و و دستدریژی كردن بۆ سه‌ر منداڵ و ژنان ،ئاكامی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌دری ئه‌لكوله.
به كار هینانی ئه‌لكهول له ساڵانی رابردودا نه ته‌نیا كه‌م نه‌بووه به‌لكو ده‌یان جار، به تایبه‌تی له وڵاتانی دواكه‌تودا چوته سه‌رێ ، بۆ وێنه له 15 ساڵی رابردودا خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكول له هیند 171% و له ئیندۆنیزیا تا 500% چووته سه‌رێ.
ئه‌لكهول ساڵانه ده‌بێته هۆی مردنی پتر له 2 ملیون كه‌س له دونیادا، كه نزیكه‌ی له سه‌دا 10ی ته‌واوی نه‌خوشیه‌كان و ئازاره‌كان په‌یوه‌ندیان به كهوله‌وه هه‌یه.
ته‌نیا له ئه‌مریكا ساڵانه 200 هه‌زاركه‌س به‌و نه‌خوشیانه ده‌مرن كه ئه‌لكول زیانی لێداون. 25 هه‌زار كه‌سیش ساڵانه له به‌ر خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكول تووشی چه‌پ بوون و روداوی هاتوچۆ ده‌بن.
ته‌نها له ئه‌مریكا ساڵانه 50 هه‌زار كه‌س به هۆی روداوی هاتو چۆوه گیانی خویان له ده‌ست ده‌ده‌ن. پێویسته بوترێ خه‌رجی ساڵانه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی سه‌رخۆشییه‌وه روده‌ده‌ن له ولاَتی ئه‌مریكا زیاتر له 300 بیلیون دولاره.
ئه‌نجامه پزشكییه‌كانی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكهول
هه‌ر چه‌نده خواردنه‌وه‌ی رۆژانه پێكێًك ئه‌لكهول بۆ ژنان و یه‌ك تا دوو پێك بۆ پیاوان ده‌توانێ كارتێكردنێكی باشی له سه‌ر كاری دڵ هه‌بێ و ئاستی نه‌خۆشیی ده‌ماره‌كانی دڵ بهێنێته خوارێ، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ر و به به‌رده‌وامی ئه‌لكول ده‌بیته هۆی سه‌رچاوه‌ی گه‌لێك له نه‌خو شیه‌كانی جۆراوجۆری له‌ش و بیری مرۆڤ له‌وانه‌ش:
- ئپانۆل به له‌ناو بردنی به‌شێك له سلوله‌كانی مێشك ده‌بیته هۆی هاتنه خواری كاری مێشك وه‌كو له بیرچونه‌وه‌و ،دیپریسیۆن و توڕه‌بوونی له
راده‌به‌ده‌رو خه‌یاڵی بوون ( واته وه‌هم و گومان).
- ئپانۆل ئه‌ركی راكێشانی ویتامینه‌كان له ریخوڵه‌ی بچوكدا و هه‌روه‌ها ئه‌مبار بونیان له جه‌رگدا كه‌م ده‌كاته‌وه .
- ئپانول ده‌بیته هۆی هاتنه خواری پتاسیوم وكالسیوم وفسفور ومگنیسیوم و ئه‌سید فولیكی ناو خوێن و هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كه‌م خوێنی ووه‌رینی موی سه‌روناراحه‌تی پێست و نه‌خۆشی (ئێسك) و ماسولكه‌كان و لێدانی نارێك وپێكی دڵ و زۆر نه‌خۆشی دیكه‌ش
- زۆر خواردنی ئپانۆل به سگی خاڵی ده‌بێته هۆی هاتنه خواری شه‌كری ناو خوێن بۆ ماوه‌ی 6 تا 36 كات ژمێر .
- خواردنه‌وه‌ی 3 تا 4 پێك مه‌ی له رۆژدا ئاستی شیَرپه‌نجه‌ی ده‌م وگه‌رو و قورگ تا 3 هێنده زیاتر ده‌كات.
ئاماره‌كان له باره‌ی زیانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه ده‌ریان خستووه
- له سه‌دا 40ی ئه‌وانه ی كه نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هه‌یه واته قرحه‌ت المعیده له‌وانه‌ن كه رۆژانه پتر له 3 پێك مه‌ی ده‌خۆنه‌وه.
- له‌سه‌دا 15 تا 30 ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوچاری نه‌خۆشییه‌كانی جگه رهاتون له نێوان مه‌ی خۆره‌وه‌كاندان.
- راده‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه له ناو مه‌ی خۆره‌كاندا 10 هێنده‌ی ئه‌وانه‌یه كه مه‌ی خۆرنین یان ئه‌لكهول كه‌م ده‌خۆن یا نایخونه‌وه.
- خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌لكهول ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی فیشاری خوێن وتێكچونی ریتمی دڵ و گه‌وره‌بونی دڵ .
- زۆر خواردنی ئه‌لكهول هێزی سێكی پیاو دێنێته خوارێ و ده‌بێته هۆی كه‌م بوونی سپێرمه‌كان و نه‌زۆكی پیاو.
- زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون تا مردن.
بۆ نمونه له روسیا ساڵانه زیاتر له 40000 كه‌س به‌هۆی ژه‌هراوی بوون به كهول گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .
- ئه‌وانه‌ی كه له كاتی خواردنی ئه‌لكهول جگه‌ره ده‌كێشن ده‌بێ ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو بێ كه « ئه‌لكهول و تووتن یه‌كتر به‌هیزتر ده‌كه‌ن ،به شێوه‌یه‌ك كه له نه‌بوونی هه‌ر كام له وانه ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سێ له سه‌ر چوار( واته 75%) كه‌م ده‌كات.
- هه‌روه‌ها ئه‌لكهول كارتێكردنی خراپی له‌سه‌ر چاو،گ ورچیله و ئه‌ندامه‌كانی تر له‌شیش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
راديؤ نةوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه