.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌مامکی قوربان
من وام له نێو ده‌ریایێک سۆز
به‌ڵام تینووی قومێک سۆزم ..
شه پۆڵی نازی به سۆزت
تێکه‌ڵ نابێ به ناخی وشکه‌ڵاتووی من ..
قاقای سه‌رسام نه‌بوونی من کاست ئه‌کات
نمایشت بێ ئه‌زموونه
که ئه‌ڵێی گیان قوربانت بم
چون ده‌مامکی نواندنت ڕوو پۆشیوه ..
هه‌ناسه‌ی قوڵی ئاخ و داخ
بۆ ئه‌م ووشه ووشه‌ی قوربان ..
که بۆته که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی بێ دڵ
بێ ویژدانی هه‌زاران هه‌زاری وه‌ک تۆ
ئه‌یکه‌ن به پێکی شه‌ڕاب و
بۆ سه‌رمه‌ست کردنی دڵێک
بۆ گه‌یاندنی ڕازی درۆیینتان ..
من له ووشه‌ی قوربانی بوون
هه‌موو جه‌سته‌م دێته هه‌ژان
چوون به مانای هانێ ..دڵم
هانێ ژینم.. بیرم.. ناخم.. هه‌ستم
ته‌نهاو ته‌نها موڵکی تۆ بێت ..
توڕه مه‌به که پێت ئه‌ڵێم
ڕووی زه‌رد و پڕ له فێڵاویت
سیمای ته‌نک و درۆیینت
به ده‌مامکی قه‌رز و خوازراو
داناپۆشرێت ..
بۆیه به دڵ داوا ده‌که‌م
ئه‌م ده‌مامکه شوشه‌ییه
جێ بهێڵیت
ووردی بکه‌یت
بیشکێنیت
تا ئیتر به ڕاستگۆیانه
به ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ت
له نیگای پڕله عه‌شق و تامه‌زرۆی منا
عآشقانه لێم بڕوانه و بۆم بێره گۆ
تا له ده‌ریای سۆزی خۆتا نوقمم بکه‌یت
دوای شکانی تێنوێتی چه‌ندین ساڵه‌ی من
بۆ سۆزی لێم زه‌وت کراو
به شه پۆڵی دڵنیا بوون
له که‌ناری ڕازی دڵت
دڵه‌ی ماندووم ئۆقره بگرێت
ئیتر بۆ ووشه‌ی قوربانت
له‌گه‌ڵ په‌پوله‌ی به‌ختی خۆم
هه‌ڵبفڕم و سه‌مای کامه‌رانی بکه‌م ..
soz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dast xosh bet brezm soz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zor supast dakam barezm
taman drezh bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه