❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-11 19:37:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵ

چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵ

نوسینی / شنۆ عوسمان

به‌شی دووه‌م و کۆتایی 



چۆن ده‌توانیت هۆشیاری منداڵ‌و به‌هاكانی گه‌شه‌ پێ بده‌ی؟

خاڵی یه‌كه‌م: هه‌وڵ بده‌ دیاره‌كانی بۆ روون‌و ئاشكرا بكه‌یت، دوو فاكته‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌م خاڵه‌دا:

یه‌كه‌میان: ته‌مه‌نی منداڵ

دووه‌میان: راده‌ی پشت به‌ خۆبه‌ستنی زۆر پابه‌نده‌ به‌ شێوه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌وه‌، ناساندنی به‌هاكان به‌ منداڵ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، له‌وانه‌ كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگا یان گروپێكی ناو كۆمه‌ڵگا بخه‌یته‌ به‌ر باس‌و هه‌وڵ بده‌ی مناڵه‌كان بیر له‌ چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه‌‌و منداڵ هان بده‌ كه‌ بیر له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی بكاته‌وه‌‌و باشتره‌ خۆت له‌ وانه‌یه‌كی چڕوپڕی له‌سه‌ر بڵێره‌وه‌، لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا به‌هاكان ده‌كرێ جیاواز بن له‌ كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێكی تر‌و رۆڵی مامۆستا ئه‌وه‌ نییه‌ به‌هاكانی خۆی لای منداڵ بچه‌سپێنێ (چه‌سپ بكات)، رۆڵی مامۆستا له‌وه‌دایه‌ كه‌ منداڵ هۆشیار بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئاستێك كه‌ خۆیان دروست بكه‌ن‌و به‌هاكانی خۆیانی له‌سه‌ر دیاری بكه‌ن.

خاڵی دووه‌م: كێشه‌‌و حاڵه‌ته‌كانی رۆژانه‌ به‌كاربهێنه‌، رۆژانه‌ منداڵ به‌ هۆی جیاوازی به‌هاوه‌ تووشی كێشه‌ ده‌بێت، هه‌وڵ بده‌ سوود له‌وه‌ وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی منداڵ بكه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ تێبینی تایبه‌تی به‌های خۆیان.

خاڵی سێیه‌م: به‌ها‌و یاساكانی ناو قوتابخانه‌ رووون بكه‌ره‌وه‌‌و بیخه‌ره‌ به‌رباس، منداڵ ته‌نها كاتێك رێزی یاسایه‌ك ده‌گرێت كه‌ بزانێت سووده‌كانی چییه‌؟ كه‌ باسی بابه‌تێك له‌ گه‌ڵ منداڵدا ده‌كه‌یت، ده‌بینیت زۆر جار بیڕورای هاوڕێكانیان یان گه‌وره‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌، ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیان بدات‌و له‌ خۆی بپرسێت چۆن ئه‌و رووداوه‌ ده‌بینێت؟ دوور له‌ رای گه‌وره‌كان به‌ درێژی پرسیار كردن، بۆ نموونه‌ ئه‌ی به‌لای تۆوه‌ چۆنه‌؟ بۆچی به‌لاته‌وه‌ وایه‌؟

خاڵی چواره‌م: ئه‌گه‌ر منداڵان یاسایه‌كی قوتابخانه‌یان په‌یڕه‌‌و نه‌كرد، به‌ دوایدا بچۆ، ئایا له‌ نرخ‌و به‌های ئه‌و یاسایه‌ ده‌زانن كه‌ بۆیان روونكراوه‌ته‌وه‌؟ یان منداڵه‌كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ پابه‌ندبوون، یان ره‌نگه‌ یاساكه‌ زۆر‌و نه‌گونجا‌و بێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵدا.

خاڵی پێنجه‌م: باشتره‌ سزای نه‌ده‌یت، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ منداڵه‌كه‌ ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی خۆی ببینێ‌و ده‌توانیت په‌یڕه‌وی تیوری‌و به‌دواداچوونی لۆژیكی كاره‌كه‌ بكه‌یت، هه‌وڵ بده‌ خۆت تووڕه‌ نه‌كه‌یت، چونكه‌ تووڕه‌بوونت هه‌ستی لێپرسراوێتی لای منداڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌و وا ده‌كات كه‌متر بیر له‌ ره‌فتاره‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه‌، زیاتر بچێته‌ خانه‌ی داكۆكی له‌خۆكردنه‌وه‌.

خاڵی شه‌شه‌م: هه‌میشه‌ تۆ نموونه‌یت، بۆیه‌ بیرت نه‌چێت خۆشت رێزی ئه‌و یاسایانه‌ بگریت كه‌ داوایان ده‌كه‌یت له‌ منداڵ له‌ خوێندنگادا.

مامه‌ڵه‌كردن له‌ كاتی كێشه‌دا

   بۆچی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌؟ خوێندنگا بچووكراوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌‌و رۆژانه‌ منداڵ دووچاری كێشه‌ی گه‌وره‌‌و بچووك ده‌بێت، فێری چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ زۆر گرنگتره‌ له‌ لابردنی كێشه‌كان، چونكه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و شاره‌زاییانه‌ی كه‌ منداڵ له‌ ژیانی داهاتوویدا پێویستی پێی ده‌بێت، ره‌فتاری منداڵ له‌ كاتی دووچاربوونه‌وه‌ی كێشه‌دا، پابه‌نده‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی ماڵ‌و ئه‌و به‌هایانه‌ی كه‌ وه‌ریگرتووه‌ له‌ خێزانه‌كه‌یدا.

خاڵی یه‌كه‌م: ته‌نها كاتێك له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان منداڵه‌كاندا هه‌ڵبده‌رێ، ئه‌گه‌ر زانیت خۆیان پێیان چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌ پێشدا ده‌توانیت چاوه‌ڕێ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئاستی توندو تیژی، یان چاره‌سه‌ری له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه‌ به‌هێزه‌كه‌ بوو، ئه‌وسا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵبده‌رێ، له‌و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌شدا توانا‌و شاره‌زایی منداڵه‌كه‌ ده‌خه‌مڵێنیت له‌ رووی به‌رپه‌چدانه‌وه‌‌و به‌رگری له‌ خۆكردندا.

خاڵی دووه‌م: یارمه‌تی منداڵ بده‌ له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌دا، به‌ پێشكه‌شكردنی نیوه‌ چاره‌سه‌ر، داوا له‌ منداڵ بكه‌ خۆی په‌ی به‌ چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی به‌رێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی بچووكدا گونجاوه‌‌و كاتێكیش هۆی كێشه‌كه‌ له‌ مامۆستاوه‌ دیار بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیار نه‌بوو هه‌وڵ بده‌ رۆڵی رێكخه‌ر ببینیت بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ یه‌كتر‌و گوێ له‌ هه‌ردوو لا بگره‌‌و بێ لایه‌ن بمێنه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ی پێشووت به‌ گونجاو نه‌زانی له‌ نزیكیان بمێنه‌ره‌وه‌‌و چاوه‌ڕێ بكه‌، تا خۆیان ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام، ئاماده‌گی فیزیكیت له‌ نزیكیان رۆڵی خۆی ده‌بێت.

رێگه‌یه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ (گه‌ڕانه‌وه‌ی كاتژمێر) ناوده‌برێت، زۆر كێشه‌ له‌ ئه‌نجامی له‌ یه‌ك نه‌گه‌یشتنه‌وه‌ دروست ده‌بێت، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌بێت بۆ كاتی پێش روودانی كێشه‌كه‌‌و سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی.

خاڵی سێ یه‌م: هه‌ندێ جار كێشه‌كان له‌وه‌ گه‌وره‌ترن‌و دروست بوون له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌سه‌ر هێز‌و كێشه‌ به‌ براوه‌‌و دۆڕاو ته‌واو ده‌بێت، دۆڕاو و رق ئه‌ستوورتر ده‌بێت‌و باسكردنی كێشه‌كه‌ گرنگه‌ و پاشان به‌باسكردنی هه‌وڵ بده‌ وێنای دۆڕاو و براوه‌ كه‌م كه‌یته‌وه‌، بۆ نموونه‌ داوایان لێ بكه‌ وه‌سفی كێشه‌كه‌ بكه‌ن، پاشان هه‌ر لایه‌ك چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌ چیدا ده‌بینێت، بیڵێت‌و ده‌توانیت چاره‌سه‌ره‌كان بنووسیت، پاشان ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی نه‌گونجاون، یان زه‌حمه‌تن بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر دووری بخه‌ره‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ رێگه‌چاره‌كان له‌یه‌ك نزیك بكه‌یته‌وه‌، مه‌رج نییه‌ هه‌موو كات هه‌موو لاكان رازی‌و دڵخۆش بن به‌و چاره‌سه‌ره‌.

خاڵی چواره‌مین: ئه‌گه‌ر په‌یوندی له‌ نێوان مامۆستاو منداڵ‌و منداڵه‌كان له‌ناو خۆیاندا باش بێت، كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆیه‌ كه‌شی ناو پۆڵ‌و خوێندنگا زۆر گرنگه‌و بۆ ده‌ستنیشانكردن‌و چاره‌سه‌ركردن.

خاڵی پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه‌ گه‌یشتنه‌ ئاستێكی ئاڵۆز وه‌ك شه‌ڕو لێدان‌و تف له‌یه‌ككردن‌و شه‌ق‌و جنێو باشتره‌ تیۆری (تایم ئاوت) بگریته‌ به‌ر و منداڵه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌یه‌ك دووربخه‌یته‌وه‌و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌هێڵه‌ و داوایان لێ بكه‌ بیر له‌ رۆڵی خۆیان بكه‌نه‌وه‌ له‌ دروستكردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا و بیر له‌ چاره‌سه‌ریش بكه‌نه‌وه‌، تا پاش ساردبوونه‌وه‌یان، ئینجا داوای باسكردنی كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌.

خاڵی شه‌شه‌م: منداڵه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌ لاوازه‌كان هانبده‌ داكۆكی له‌ خۆیان بكه‌ن.

پرسیاره‌كانی منداڵ له‌سه‌ر سێكس

زۆرجار منداڵ پرسیاری پێیه‌ ده‌رباره‌ی سێكس، كێشه‌‌و دڵه‌راوكێی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ تابووه‌، زۆر جار باسی ناكات‌و بۆیه‌ ده‌یهێڵیته‌وه‌‌و ده‌توانیت ئه‌م ترسه‌ی منداڵ به‌وه‌ بشكێنیت كه‌ خۆت روونكردنه‌وه‌ بده‌یت ده‌رباره‌ی سێكس‌و (سندوقێكی پۆست) له‌ خوێندنگاكه‌ یان پۆله‌كه‌دا دروست بكه‌یت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسیاریان هه‌یه‌‌و ناوێرن بیكه‌ن یان شه‌رم ده‌كه‌ن، بتوانن به‌ بێ ناویش تێی بكه‌ن‌و بپرسن، پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌یت.

خاڵی یه‌كه‌م: نهێنی‌و تایبه‌تمه‌ندی منداڵ نابێت ئاشكرا بكه‌یت، واته‌ له‌ كاتی قسه‌كردندا له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك ئاماژه‌ بۆ منداڵێك یان دۆخێكی خێزانی بكه‌یت، كه‌ ترس‌و دڵه‌راوكێ لای منداڵه‌كه‌ دروست ده‌كات.

خاڵی دووه‌م: ئه‌زموونه‌ ژیانیه‌كانی منداڵ وه‌ك خاڵی ده‌ست پێكردن وه‌ربگره‌، به‌م شێوه‌یه‌ پارێزگاری ئه‌مه‌ ده‌كه‌یت كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ته‌نها له‌ دیدگای گه‌وره‌وه‌ باس نه‌كه‌یت، زۆر جار منداڵ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بینیویه‌تی تێكه‌ڵاوی ده‌كات‌و به‌ روونی نازانێت كامه‌ سێكسه‌‌و كامه‌ نه‌، هه‌روه‌ها وشه‌ی ناو فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌كان به‌كارده‌هێنێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی ماناكانی بزانێت.

خاڵی سێ یه‌م: زمانی قسه‌ به‌كاربهێنه‌ له‌ باسكردنی سێكسدا، به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و كه‌لێن‌و ترسه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه‌ كه‌م ده‌كه‌یته‌وه‌، بۆ نموونه‌ زاراوه‌ی پزیشكی زۆر دووره‌ له‌ زمانی مناڵه‌وه‌، بۆیه‌ باشتره‌ یه‌كه‌مجار سه‌رنج بده‌ی كام وشه‌ زیاتر به‌كاردێت بۆ ناوبردنی ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ لای منداڵ ئه‌و زاراوانه‌ به‌كاربهێنه‌ره‌وه‌، كه‌ منداڵان خۆیان له‌ ناو خۆیاندا به‌كاری ده‌هێنن.

خاڵی چواره‌م: بگه‌ڕێ به‌ دوای پشتگیریدا، پۆله‌كه‌ دوورگه‌یه‌كی دوور نییه‌، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ به‌ هه‌موو خوێندنگا‌و خێزانی منداڵه‌كان‌و كۆمه‌ڵگاوه‌، بۆیه‌ شاره‌زایی گۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارانت سوودی زۆره‌‌و زۆر جار ئاسان نییه‌ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزان له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ یه‌ك بخه‌ن، بۆیه‌ باسكردن‌و راگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك‌و باوك زۆر گرنگه‌.

خاڵی پێنجه‌م: له‌م خاڵانه‌ هه‌مووی گرنگتر به‌خشینی بوارێكه‌ به‌ منداڵ كه‌ گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی تێدا بكات، جیاوازی بیروڕامان به‌ستراوه‌ به‌ جیاوازی به‌ها‌و نۆڕمه‌كانمانه‌وه‌، زۆر گرانه‌ ئێمه‌ له‌ باسكردنی سێكس‌و په‌یوه‌ندییه‌ سێكسیه‌كان بێ لایه‌ن‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌هاكانی خۆمان قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، جیاوازی‌و كه‌لێنی گه‌وره‌ له‌ بیروڕاكاندا منداڵ دووچاری دڵه‌راوكێ‌و پرسیاری زۆر ده‌كات، بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ له‌ كاتی باسكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌دا به‌ها كولتوری‌و ئایینی‌و خێزانیه‌كان ره‌چاو بكه‌ین.

چۆن گه‌شه‌ به‌ باوه‌ڕ به‌ به‌خۆبوونی منداڵ ده‌ده‌ین؟

خاڵی یه‌كه‌م: هه‌وڵ بده‌ هه‌موو منداڵه‌كان هه‌ستی ئه‌وه‌یان پێ ببه‌خشی كه‌ هه‌ن‌و له‌ بیر كراونین له‌ پۆله‌كه‌دا، ئه‌مه‌ وێنای خود‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوونی منداڵ زۆر دیاری ده‌كات.

په‌یوه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كان یارمه‌تی منداڵ ده‌دن كه‌ وێنای خودی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر خۆی دروست بكات، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ منداڵ زۆر جار به‌كاریان دێنێ وه‌ك به‌ڵگه‌، كه‌ ئاماده‌گی‌و بوونی هه‌یه‌ له‌ پۆلدا، چه‌ند نموونه‌یه‌ك:

له‌ ناو ده‌رگای پۆلدا ته‌ماشای منداڵه‌كان بكه‌یت كه‌ دێنه‌ ژووره‌وه‌، رۆژباشیان لێ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر منداڵێك پێشتر نه‌خۆش بووبێت‌و هاتبێته‌وه‌، هه‌واڵی ته‌ندروستی بپرسیت‌و پێشتر كارتی هه‌واڵپرسینت بۆ ناردبێ، له‌ كاتی پرسیار لێ كردن‌و قسه‌ له‌گه‌ڵ كردندا ته‌ماشای ده‌موچاوی منداڵ بكه‌یت‌و به‌ گرنگیه‌وه‌ گوێی لێ بگریت، لێبڕانه‌وه‌ (جدی) مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كانیدا بكه‌یت‌و هه‌وڵ بده‌ی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه‌.

خاڵی دووه‌م: بوار بده‌ به‌ منداڵ كه‌ خاڵه‌ به‌هێز‌و لاوازه‌كانی خۆی بزانێ، تێی بگه‌یه‌نه‌ له‌ دونیادا هیچ كه‌سێك نییه‌، له‌ هه‌موو شتێكدا باش بێت، كه‌سیش نییه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا خراپ بێت، ده‌كرێت منداڵ له‌ ژماره‌‌و پێوانه‌دا باش بێت‌و له‌ وه‌رزشدا خراپ بێت، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ به‌شێكی حسابدا خراپ بێت، مه‌رج نییه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی تری حسابدا خراپ بیت، بۆیه‌ پێویسته‌ مامۆستا هه‌وڵ بدات بابه‌ته‌كه‌ی به‌ زۆر شێوه‌ی جیاواز بگه‌یه‌نێت كه‌ زۆربه‌ی منداڵه‌كان لێی تێبگه‌ن، یارمه‌تی منداڵ بده‌ ئاره‌زوومه‌ندی نوێی بۆ دروست بێت.

خاڵی سێیه‌م: منداڵ فێر بكه‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی خۆی ببینێت‌و بتوانێت باسی بكات، هه‌وڵ بده‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكت له‌ سه‌ر منداڵێك هه‌بوو، پێشتر لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی خۆی بۆ باس بكه‌یتن نه‌ك ته‌نها نێگه‌تیڤه‌كانی بخه‌یته‌ روو، بۆ نموونه‌ منداڵێك له‌ ژماره‌‌و پێوانه‌دا هاوكێشه‌یه‌كی به‌ هه‌ڵه‌ شیكار كردووه‌، پێی ده‌ڵێی جوانت نووسیوه‌ یان ده‌ست‌و خه‌تت جوانه‌‌و كاتێكی زۆر ئیشت له‌سه‌ر كردووه‌، ئینجار روونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵه‌كان بده‌یت، لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌كان زیاتر بخه‌یته‌ روو، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ 30 هاوكێشه‌ 24ی راست بوو، بڵێ 24ت راسته‌ نه‌ك 6ت هه‌ڵه‌یه‌، هه‌وڵ بده‌ منداڵه‌كان له‌ نێوان خۆیاندا پێشبركێ بكه‌ن بۆ زیاتر پیشاندانی لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان، ئه‌گه‌ر منداڵێك له‌ وانه‌یه‌ك یان كارێكدا توانای كه‌م بوو، پێی مه‌ڵێ ده‌توانیت یان نا، یان هه‌رگیز ناتوانیت، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ له‌ نه‌توانینه‌كه‌ی تێی بگه‌یت‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵدانی بنرخێنه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دایك‌و باوكی منداڵدا لایه‌نه‌ گه‌شه‌كانیش بخه‌ره‌ به‌رچاو‌و باسی بكه‌.

خاڵی چواره‌م: پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، هه‌رچاو مه‌بڕٍه‌ره‌ ئه‌نجامی خوازراو، باوه‌ڕبه‌خۆبوون لای منداڵ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڵێن به‌ره‌و پێشچووی، باوه‌ڕ به‌ خۆبوون زیاد ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێی تۆ ئه‌وه‌ ناتوانیت بكه‌یت، بڵێ به‌ شێوه‌یه‌كی تر هه‌وڵ بده‌، واته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ پێشكه‌ش بكه‌.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net