❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مانه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 07:17:08

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئه‌مانه‌ت

ئه‌مانه‌ت

بسم الله الرحمن الرحيم /
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووی
إنّ الله يأمركم أنْ تؤدوا الأمانات إلى اهلها
ئه‌مانه‌ت چی يه‌؟ ئه‌مانه‌ت بريتی يه‌ له‌ دانه‌وه‌ی مافه‌كان وپاراستنی مافی خه‌لك كه‌له‌لای تۆيه‌ ، هه‌روه‌ك له‌م ئايه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانمان پی ده‌كا به‌ دانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ته‌كان به‌خاوه‌نی خۆيان به‌بی كه‌م و كوڕی ، بۆيه‌ سه‌ير ده‌كه‌ين پيغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ئه‌مانه‌تی داناوه‌ به‌ به‌لگه‌ له‌سه‌ر ئيمان وخوره‌وشتی جوان ، ده‌فه‌رمووی((لا ايمان لمن لا امانة له ، ولا دين لمن لا عهد له )) واته‌ ئيمانی كامل وته‌واو نيه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌تی نه‌بی واته‌ خيانه‌ت له‌ ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی بكات وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش دين و ئاينی ته‌واو نيه‌ گه‌ر واده‌و په‌يمانی نه‌پاريزی ،
جۆره‌كانی ئه‌مانه‌ت :- ئه‌مانه‌ت زۆر به‌شی هه‌يه كه‌ به‌كورتی ئه‌گه‌ر بتوانين هه‌نديكی باس بكه‌ين كه‌ ئه‌مانه‌ن :-
١) ئه‌مانه‌ت له‌ خوا په‌رستی : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ موسلمان ده‌بی پابه‌ند بی به‌ و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانی كه‌ خوا له‌سه‌ری واجب كردووه‌ وه‌ك پاراستنی نۆيژ و رۆژوو ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ مامه‌له‌ی حه‌رام و خزمه‌ت كردنی داك وباب .....هتد
٢) ئه‌مانه‌تی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش :- واته‌ پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شه‌ چونكه‌ ئه‌م ئه‌ندامانه‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌تن له‌لای ئيمه‌ نابی له‌ كاری وا به‌كاری بهينين ببيته‌ هۆی ناره‌زايی وتوره‌بونی خوا واته‌ چاو و گوی و ده‌ست و زمان و قاچ و گشت ئه‌ندامه‌كان بۆ كاری وا به‌ كاربهينين خوامان لی رازی بكات .
٣) ئه‌مانه‌تی شت و مه‌ك: ئه‌و ئه‌مانه‌تانه‌ ده‌گريته‌وه‌ كه‌ هی خه‌لكه‌ له‌لای تۆيان داناوه‌ وتۆيان به‌ جيگای متمانه‌ی خۆيان داناوه‌ بۆيه‌ تۆ كراوی به‌ ئه‌مينداری خه‌لك تۆش نابی خيانه‌ت بكه‌ی له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌له‌ لاته‌ چ زۆر و چ كه‌م ئه‌مانه‌ته‌كه‌ت به‌چ شيوه‌يه‌ك وه‌رگرتووه‌ ده‌بی ئه‌وهاش بيده‌يته‌وه‌ .
٤) ئه‌مانه‌ت له‌ كاركردن : واجبه‌ ئاده‌ميزاد ئه‌مانه‌تی كاركردن بپاريزی جا هه‌ر كاريك بيت ، فه‌رمانبه‌ر نابی كه‌م ته‌رخه‌م بی له‌ كاره‌كه‌ی وكات به‌بی سوود به‌فيرۆ نه‌دات ، كريكار ده‌بی به‌خاوينی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات تا ماوه‌ی دياری كراو‌ی خۆی ، قوتابی وانه‌كانی ئه‌مانه‌ته‌ ده‌بی به‌ جوان وريكی هه‌ولی فيربوونی بدات ، مامۆستا ئه‌ركی سه‌رشانی يه‌تی به‌ پی ی توانا قوتابيه‌كان فير بكات وه‌ك رۆله‌ی خۆی ته‌ماشايان بكات ، هه‌روه‌ها دكتۆر ، نووسه‌ر ، ئه‌ندازيار ، .......هتد .
٥)ئه‌مانه‌تی قسه‌كردن : ئه‌ويه‌ كه‌سيك قسه‌يه‌كی لای تۆ باس كرد وداوای له‌ تۆ كرد لای كه‌س باسی نه‌كه‌ی نابی تۆ باسی بكه‌ی ئه‌مه‌ش خيانه‌ته‌ له‌گه‌ل هاوری ودوست وبراده‌رانت .
٦)ئه‌مانه‌تی به‌رپرسياره‌تی : هه‌ر به‌رپرسيارتيه‌ك بيت وه‌كو به‌رپرسياره‌تی پياو به‌رامبه‌ر به‌ خيزان وئافره‌تيش به‌ هه‌مان شيوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ميرد و مناله‌كان چونكه‌ دايك وباوك به‌رپرسياری سه‌ره‌كين بۆ په‌روه‌رده‌ كردنی مندال به‌ شيوه‌يه‌كی راست ودرووست دوور له‌ خوره‌ووشتی ناپه‌سه‌ند و نامۆ ،ولی راهينانی له‌ سه‌ر خوره‌وشتی ئاينی وپاراستنی داب ونه‌ريته‌ ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی .
جا ده‌بی بزانين كه‌ هه‌ركه‌سيك له‌وانه‌ی باسمان كرد كه‌ خاوه‌ن ئه‌ركه‌ به‌راست و درووستی جی به‌ جی ی نه‌كرد ئه‌وا به‌راستی ريگای خيانه‌تی گرتۆته‌ به‌ر خوای په‌روه‌ردگاريش ده‌فه‌رمووی((ياأيها الذين آمنوا لا تخونوا الله والرسول وتخونوا أماناتكم وانتم تعلمون )) واته‌ ئه‌ی بروادارينه‌ نه‌كه‌ن خيانه‌ت له‌گه‌ل خواو پيغه‌مبه‌ری خواو خيانه‌ت له‌گه‌ل ئه‌مانه‌ته‌كانتان بكه‌ن و ئيوه‌ش ده‌زانن خيانه‌ت كاريكی ناره‌وايه‌و سزاكه‌شی ده‌زانن ، له‌ دوونيا رووره‌شی له‌ناو خه‌لك وله‌ قيامه‌تيشدا سزايه‌كی زۆر ته‌ند .
وصلی الله وسلم علی سيدنا محمد وعلی اله وصحبه اجمعين 

شةقلاوه بؤست

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net