❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاكه‌ی‌ فه‌لاح

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 09:28:40

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

كاكه‌ی‌ فه‌لاح

كاكه‌ی‌ فه‌لاح

شاعیرو رۆژنامه‌ نووس كاكه‌ی فه‌لاح
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره . 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌روله‌ڕۆژی 1990.10.09 له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی، كۆچی‌ دوایی كردووه‌.
كاكه‌ی فه‌لاح له‌ساڵی 1928 له شارۆچكه‌ی‌ چوارتای‌ سه‌ربه‌ قه‌زای‌ (شارباژێڕ)ی سه‌ر به ‌پارێزگای سلێمانی، چاوی به‌ ژیان هه‌ڵهێناوه‌ ، له‌خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده‌ بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ ‌شارۆچكه‌كه‌ی‌ خۆیی‌ و ناوه‌ندیشی له‌ سلێمانی ته‌واو كردووه، كاكه‌ی‌ فه‌لاح  چووه‌ته پاڵ پارتی كۆمنیستی و خه‌باتی چینایه‌تی كردووه و هۆنراوه‌ی نیشتمانیی داناوه‌، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیش چه‌ند جارێگ گیراوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی.
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره به‌هۆنراوه‌ی ڕامیاریی هاتۆته گۆڕه‌پانی وێژه‌ی كوردی و هه‌وڵی داوه به‌ وشه‌ی سووك و ساده، واتای قووڵ و جوان پێكه‌وه بنێ و، بیخاته سه‌ر كێشی سووكی خۆماڵی و، پشت له‌كێشی كۆن بكات ، كاكه‌ی‌ فه‌لاح تا له‌گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕامیاری پتر ده‌چووه پێشه‌وه ، هۆنراوه‌كانیشی خۆشتر ده‌بوون و چاكتر ده‌بوونه‌ زمانحاڵی میلله‌ته‌كه‌ی له‌و كاته دا ، له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می 1948ی گه‌لانی عێراق، به‌ساڵ و نیوێك سزادرا وه و له‌ناسریه‌ و ئه‌بوغرێب سزاكه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ ناو تاریكی‌  زیندانه‌‌وه  هۆنراوه‌یه‌ی ‌نووسیوه .
شاعیرو رۆژنامه‌ نووس كاكه‌ی فه‌لاح
دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی له‌ناسریه‌وه‌ ئه‌بوغرێب ‌گه‌ڕا‌وه ته‌وه‌ سلێمانی و خه‌باتی نهێنی كردوه، تاكو له‌ ئه‌نجامدا ده‌كه‌وێته ده‌ست پیاوانی ڕژێمی شاهانه‌و به 5 ساڵ به‌ندیی، سزا ده‌درێ و، دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌ی ده گه‌رێیته‌وه‌ شاری‌ سلێمانی.
شاعیر خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی پته‌و بووه ،هه‌رچه‌نده دوژمنانی ویستوویانه به‌ زه‌برو زه‌نگ له‌ڕێگای لابده‌ن، كه چی بێ هووده بووه. جگه له خه‌باتی‌ سیاسی‌ و هۆنراوه و وێژه‌، ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه كارێكی به‌نرخی له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كردووه ، ئه ویش به‌
ده‌ركردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی "ژین" ، كه كاتی خۆی پیره‌مێرد له‌ ساڵی 1939وه تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1950.06.19 ده‌ری ده كرد، دوای ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك مامۆستا گۆران و ئه‌‌‌حمه‌د زرنگ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد . ئه‌م وێژه‌ناسه به‌توانایه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی له 10ی كانوونی یه‌كه‌می 1970  جارێكی‌ دیكه‌ ده‌ركرده ‌وه.

شاعیرو رۆژنامه‌ نووس كاكه‌ی فه‌لاح
وێژه‌ناسێكی خامه ڕه‌نگینی به‌رهه‌م زۆربوو، له‌ماوه‌ی ژیانی دا گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی به‌چاپ گه‌یاند له‌وانه ش‌:
* دوو كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌ی منداڵان به‌ناوی "چرۆ" ‌و "سروود" ساڵی 1966 و 1968. له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی "دیوانێكی هۆنراوه" له ساڵی 1967دا چاپكراوه. ئۆدیبی پاشا - وه‌رگێڕانه له عه‌ره‌بیه‌وه - له‌ ساڵی 1978 چاپكراوه.
* دیوانی كاكه‌ی فه‌لاح - به‌غدا- ساڵی 1980 چاپكراوه‌و به‌ پێشه‌كی دكتۆر "عیزه‌دین مسته‌فا"یه
*. كاروانی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م له ساڵی 1979 و به‌رگی دووه‌م له 1980
*. چۆله‌كه‌ی پاساری - سلێمانی له ساڵی 1983دا چاپكراوه
له‌دوای كۆچی دوایی شاعیریش دیوانێكی نوێی كاكه‌ی فه‌لاح له‌ساڵی 2004 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه و له‌ كۆكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و ده‌كه‌وێته 420 لاپه‌ڕه وه .



nawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-25 01:41:42

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsVistaMSIE7

Re: كاكه‌ی‌ فه‌لاح

ده‌ستت خۆشبێت برای ئازیزم بۆ دانانی ژیان نامه ی کاکه ی فه لاح.
هیوادارم سه رکه وتوبیت له هه مووبواره‌ کانی ژیانتا
هاوڕێت :شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل

Kurdzhin
نو سه ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-04 21:58:44

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: كاكه‌ی‌ فه‌لاح

ده‌ستت خۆش بێت ئالان گیان هه‌ر بژی

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-05 06:40:55

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: كاكه‌ی‌ فه‌لاح

supas bawkm  hewadarm ba dlt bwbet azizm


daste tosh xosh hana_sweet
supas bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net