.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رازی شنێشلی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێیوایه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی پێویستی به 6 یاری دۆستانه هه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری "ئستاد ده‌وحه"ی ئیماراتی شنێشل رایگه‌یاند: "پێویسته پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی جامی جیهانی كیشوه‌ره‌كان كه بڕیاره هاوینی ئه‌مساڵ له ئه‌فریقای باشور به‌رێوه‌بچێت، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 6 یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات".
راشیگه‌یاند: " ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییانه بۆخۆ رێكخسته‌وه‌و دیاریكردنی خاڵی به‌هێز و لاوازی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه، تا به‌ته‌واوی و بێ كه‌م و كوڕی به‌شداری له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌دا بکه‌ین".
جێی ئاماژه‌یه پێشتر یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌زاری ناجح حه‌موده‌وه ئاشکرایکردبو، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دو یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی پۆڵه‌نداو میسر ئه‌نجامده‌دات.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی میسر ئاشکرایکرد، زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژارده‌ی میسر بتوانێت ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ند بونی هه‌ڵبژارده‌که‌یان به‌یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2010 ی ئه‌فریقیای باشور.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه