.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













به‌رنامه‌ی زمانی مێشك
به‌رنامه‌ی زمانی مێشك بریتییه له كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رونیی له رێگه‌ی زمانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك گرفتی ده‌رونیی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری حاڵه‌تی ده‌رونیی هاتوون . ئه‌م رێگه‌یه پشت ده‌به‌ستێت به هه‌ندێك بنه‌مای ده‌رونیی له چاره‌سه‌ر كردن‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا . قوتابخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته ده‌رونییه‌كان به رێگه‌ی به‌كاهێنانی به‌رنامه‌ی زمانی مێشك به‌وه ده‌ناسرێت كه بۆ چاره‌سه‌ركردن پشت نابه‌ستێت به هیچ هۆكارێك به‌ڵكو بریتییه له چاره‌سه‌ر كردنێكی خۆیی . به‌رنامه‌ی زمانی مێشك هه‌وڵده‌دات پلانێكی ئاشكرا‌و روون دیاری بكات بۆ سه‌ركه‌وتن و سڕێنه‌وه‌ی هه‌ندێك بیروباوه‌ڕو بۆچونی هه‌ڵه كه رێگرن له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچونی خودی تاكه‌كه‌سدا . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناونراوه به به‌رنامه‌ی زمانی مێشك چونكه به‌رنامه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ جارێكی دیكه سه‌ر له نوێ داده‌ڕێژێته‌وه ته‌نها له رێگه‌ی زمانه‌وه واته ته‌ڵقین و ئاخاوتن.
یه‌كه‌مین كه‌س كه به‌رنامه‌وی زمانی مێشكیان دۆزییه‌وه هه‌ردوو زانای ئه‌مریكایی (ریتچارد باندله‌ر و جۆن گرینده‌ر) بوون له ساڵی 1973 كه هه‌ستان به خستنه‌ڕووی هه‌ندێك نمونه‌ی بنه‌ره‌تیی بۆ وه‌سفكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵ و ئاخاوتن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و زمانی لێدوانه له رێگه‌ی وشه‌وه بێت یاخود به‌هۆی جوڵه‌ی جه‌سته‌یی و دوایش چۆنێتی رێكخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوانیدا بۆ كاركردنه‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه یاخود كه‌سی به‌رامبه‌ر له رووی جه‌سته‌یی و بیكردنهوهوه كه پشت ده‌به‌ستێت به شاره‌زایی و پسپۆڕیی ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌نجام ده‌دات به‌هۆی كردنه‌وه‌ی نا ئاگایی كه‌سه‌وه. ئه‌و زانایانه‌ی كه بره‌ویان به زانستی به‌رنامه‌ی زمانی مێشك داوه پێناسه‌ی ئه‌م رێگه چاره‌سه‌ركردنه به (چاره‌سه‌ركردنی ئه‌فسوناوی) ده‌كه‌ن و به لێكۆڵینه‌وه‌ی بونیاتی ئه‌زمونی كه‌سایه‌تی ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن كه له بنه‌ره‌تدا پشت ده‌به‌ستێت به‌و تیۆره‌ی كه ده‌ڵێت "هه‌موو ئاكاره‌كانی مرۆڤ بنه‌مایه‌كیان هه‌یه كه شیاوی ئه‌وه‌یه به رێگه‌یه‌كی زانستیانه ده‌شتنیشان بكرێت.
مێژوو و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رنامه‌ی زمانی مێشك
ئه‌م زانسته له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابڕدواد له لایه‌ن هه‌ردوو زانای به‌ناوبانگ جۆن گرینده‌ر زانای بواری زمانه‌وانیی و ریتشارد باندله‌ر)ی دهونناس و پسپۆڕ له بواری كۆمپۆتهردا داڕێژرا، كه‌به (NLP واته زانستی ئه‌ندازه‌ی ده‌روونیی) ناوده‌برێت، له ساڵی 1973دا. ئه‌م دوو زانایه بڕیاریاریان دا وه‌كو زانستێكی نوێ بنه‌ماكانی زمانی مێشك دابڕێژن كه له دوایشدا ناویان نا زمانی به‌رنامه‌ی مێشك، پێویسته بوترێت(گرگۆری باتسۆن) زانا‌و مامۆستای زانكۆی سنتا كروس، زۆر هانی داون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، هاوكات هه‌ریه‌ك له (گۆدت دیولیس یلر) و (لزلی كامیرۆن باندله‌ر) یش زۆر هاوكاریان كردون له توێژینه‌وه‌كاندا ، گریندهرو باندله‌ر، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و زانیاری‌و توێژینه‌وانه‌ی كه هه‌ندێك زانای پێش خۆیان ئه‌نجامیان دابوو، ده‌ستیان به كاره‌كان كرد ، له‌وانه‌ش زانای به‌ناوبانگ (نعوم شۆمسكی و ئه‌لفێرد كور زبسكی) پۆڵه‌ندی ،(گریندهرو باندله‌ر) له پاش ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان هه‌ستان به پۆلێن كردن و شیكاركردنی كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له (مڵتۆن ئهركسۆن) زانی بواری ده‌رونناسی و هیپۆتیزم و خاتوو ڤرجینیا ساتیر) زانای به‌ناوبانگی ده‌رونناسی ئه‌مریكایی و (فرتز برلز ) ی دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ئاكاریی .
هه‌ردو زانای ناوبراو گریندهرو باندله‌ر ـ توانیان شیكارێكی باشی كاره‌كانی ئه‌و پسپۆرانه بكه‌ن و سوود له ئه‌زمونی كاركردنی ئه‌وان وه‌ربگرن ، له ئاكامدا توانیان 13 نمونه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی میڵتۆن و 7 رێگای ڤیرجینیاـ ده‌ربهێنن و له رێگه‌ی لێهاتوویی و شاره‌زایی ئه‌وانه‌وه ئه‌و هۆكاره سه‌ركه‌وتوانه بدۆزنه‌وه كه ئه‌وان له‌میانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نهخۆشهكانیاندا دوباره‌یان كردۆته‌وه‌و هاوكات خه‌ڵكانی دیكه‌شیان فێركردووه‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ژیانیاندا. ئه‌و نمونانه‌ی باسمانكردن بریتی بوون له‌و زانسته‌ی كه له پاشدا ناویاننا زانستی (به‌رنامه‌ی زمانی مێشك). كه له راستیدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م دوو زانایه دۆزیانه‌وه بریتی بوو له‌و تیۆره‌ی كه ده‌ڵێت "مرۆڤ هه‌موو ههڵسو كه‌توو ئاكاره‌كانی له سه‌رچه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی عهقلاَنی بونیات نراو ئه‌نجام ده‌دات " ئه‌م زانسته به زانستێكی سه‌ربه‌خۆ بێلایه‌ن ناژمێردرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی فره‌لایه‌نی دیكه‌ی هه‌یه، بهلاَم ئه‌و داهێنانه‌ی ئه‌وان پێشكه‌شیان كرد له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی زمانی مێشك دا، بریتییه له‌و پێكهاته‌یه‌ی كه پێشكه‌شیان كرد به شێوه‌یه‌كی زانستیانه كه له دوو خاڵدا كۆده‌بێته‌وه یه‌كه‌میان ـ زمانێكی كارا‌و كاریگه‌ر بۆ كاركردنه سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ و دووه‌میش ـ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له كۆمپوته‌ردا به‌كار دێت له‌گه‌ل به‌رنامه‌ی مێشكی مرۆڤدا. ئه‌و دۆزینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و زانایانه دۆزیانه‌وه بریتی بوو له زمانێكی ئاخاوتن كه ته‌نها له رێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه‌یه و كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی گه‌لێگ له كێشه‌و گرفته ده‌رونییه‌كان دا .
nawa

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه