❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / درێسه‌که‌ی بۆ قوربانیانی زه‌مین له‌رزه‌که‌ی ئیتاڵیا ده‌فرۆشێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 18:27:36

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

درێسه‌که‌ی بۆ قوربانیانی زه‌مین له‌رزه‌که‌ی ئیتاڵیا ده‌فرۆشێت

فریدریکۆ ماکیدای یاریزانی لاوی ئیتاڵی و یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی درێسه‌کانی که‌ له‌ دو یاری رابردوی یانه‌که‌یدا یاری پێوه‌کردوه‌، له‌ پێناو یارمه‌تیدانی قوربانیانی زه‌مین له‌رزه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌فرۆشێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی فه‌رمی یانه‌ی مان یونایتد بڵاویکرده‌وه‌، هه‌ینی داهاتو یانه‌که‌یان هه‌ڵده‌ستێت به‌ نمایشکردنی هه‌ردو درێسی ماکیدا له‌ مه‌زادێکی ئاشکرادا، که‌ قازانجه‌که‌ی بۆ زیانلێکه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابردوی شاری لاکوێلای ئیتاڵیا، ته‌رخان ده‌کرێت.
سایته‌که‌ ئاشکرایکردوه‌، باوکی ماکیدا په‌یوه‌ندی پێوه‌کردوه‌و داوای گرنگی ئه‌و کاره‌ی لێکردوه‌و پێشیوایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ به‌ ئه‌ستێره‌یی بونی ماکێدا.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوایین دو جه‌وله‌ی خولی نایابی ئینگلیزیدا، ماکێدای ته‌مه‌ن 17ساڵ شه‌ش خاڵی گرنگی بۆ یانه‌ی مان یونایتد به‌ده‌ستهێنا، له‌ یارییه‌کانیان به‌رامبه‌ر یانه‌کانی ئه‌ستۆن ڤێلا و سه‌نده‌رلاندو له‌ دواساته‌کاندا گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ تۆمارکردن.

http://www.sbeiy.com/Img/News/macheda1c4-13-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net