❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشه‌لۆنه‌ و چیڵسی له‌ قۆناغی پێش کۆتایی نزیک بونه‌ته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 18:29:05

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

به‌رشه‌لۆنه‌ و چیڵسی له‌ قۆناغی پێش کۆتایی نزیک بونه‌ته‌وه‌

یانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و چیڵسی نزیکن له‌وه‌ی یه‌که‌م بلیتی سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ببڕن، یه‌که‌میان ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی بایرن میونخ و چیڵسیش میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌کات.

به‌رشه‌لۆنه‌و بڕینی بلیتی قۆناغی داهاتو
شه‌وی سێشه‌ممه‌ به‌ ئه‌نجامدانی دو یاری که‌ له‌یه‌ک کاتداو سه‌عات 9:45 به‌ کاتی هه‌رێمی کودرستان ده‌ستپێده‌کات، یارییه‌کانی قۆناغی هه‌شت یانه‌ ده‌ستپێده‌که‌ن، له‌ یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاریگای "ئیلیانز ئه‌رینا" ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی.
له‌م یارییه‌دا ئه‌رکی بایرن قورسه‌و‌ چاوه‌روانده‌کرێت پاڵه‌وانێتییه‌که‌ به‌جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌  یاری چونی نێوانیاندا، ‌به‌رشه‌ به‌ چوار گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابو، به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ش به‌رشه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌م یانه‌ بلیتی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که‌ ببڕێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ فرانس پیکنپاوه‌ری سه‌رۆکی یانه‌ی باڤاری رایگه‌یاندبو، گێمی یه‌که‌می ئه‌و یارییه‌دا که‌ به‌رشه‌ هه‌ر چوار گۆڵه‌که‌ی تیایدا تۆمارکرد، به‌ خراپترین گێمێکی یانه‌که‌ی داده‌نێت به‌ درێژایی مێژوی، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ ئه‌ڵمانیا، که‌ داوای ده‌رکردنی یۆرگن کلینسمانی راهێنه‌ریان ده‌کرد.

چیڵسی و دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی وه‌رزی رابردو
دوه‌م یاری هه‌مان شه‌ویش روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی ئینگلیزییه‌و تیایدا چیڵسی له‌ یاریگای "ستامفۆرد بریدج" له‌ له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی هاونیشتیمانی ده‌کات.
له‌و یارییه‌دا یانه‌ی چیڵسی به‌ نیازی دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌رزی رابردویه‌تی، که‌ له‌ قۆناغی پێش کۆتاییدا، به‌ ئه‌نجامه‌کانی 1-1 و 3-2 له‌ یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌دا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی.
له‌ یاری یه‌که‌می ئه‌م وه‌رزه‌شداو له‌ یاری چونی قۆناغی چاره‌کی کۆتاییدا، چیڵسی له‌ یاریگای لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابو، به‌مه‌ش نیوه‌ی هه‌نگاوه‌که‌ی بۆ قۆناغی داهاتو بڕیوه‌.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ش له‌ هه‌مان کاتدا، یانه‌ی ئه‌رسیناڵ له‌ یاریگای "ئیمارات" له‌ له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی ده‌کات، یاری چونی نێوانیان هه‌ردولا به‌ گۆڵێک یه‌کسان بون.
له‌ دوایاریشدا پۆرتۆی پورتوگالی له‌ یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌کات، له‌ یاری چوندا که‌ له‌ ئۆڵدترافۆرد به‌ڕێوه‌چو، به‌ دو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌کیان یه‌کسان بون.
http://www.sbeiy.com/Img/News/champions1c4-13-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net