.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كاكای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی، وه‌ڵامی رۆژنامه ئیسپانیه‌كانی دایه‌وه به‌وه‌ی كه هیچ گرنگیه‌ك به بۆندی ریاڵ مه‌درید نادات‌و ده‌یه‌وێت له میلان بمێنێته‌وه، كاكا باس له‌چه‌ندین روداوی تر ده‌كات له‌وانه رۆشتنی ئهنچیلۆتیو ئاستی یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا.
ئاژانسه‌كان: رۆژنامه ئیسپانیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نزیكن له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه، هه‌رایه‌كیان نایه‌وه به‌وه‌ی كه كاكای به‌رازیلی ره‌زامه‌ندی خۆی پیشانداوه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه له وه‌رزی نوێ دا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م یانه‌یه بگرێته ده‌ست. كاكای 27 ساڵ له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی گازێتای ئیتاڵیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌و وتی"له‌و باوه‌ڕه‌دام خهوَكانێكی زۆر له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌رباره‌ی من قسه‌یان كردوه، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، هیچ بۆندێكم له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید نهبهستوهو به‌نیازم تا كۆتایی ژیانی وه‌رزشی له میلان بمێنمه‌وه".
سه‌باره‌ت به دوركه‌تنه‌وه‌ی میلان له خولی ئیتاڵی ریكاردۆ وتی"بۆ پێنجه‌مین جاره ئه‌و نازناوه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئێستاش هێنده‌ی پشیله‌یه‌ك رۆحمان ماوه". سه‌باره‌ت به هه‌واڵی رۆشتنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه، به به‌رده‌وامی له میدیاكانه‌وه كاكا بێزاری خۆی دهربڕیو دوپاتی كرده‌وه كه هیچ هه‌وڵێكی له یانه‌ی میلان بۆ رۆشتن نه‌داوه‌و، خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌و هانده‌رانه ده‌ربڕی كه له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆشتنه‌كه‌ی بۆ مانچسته‌ر سیتی پشتگیریان لێكردوه.
باشترین یاریكه‌ری 2007 سه‌باره‌ت به ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ر وتی"ئه‌نجامی باشی پێشكه‌شی یانه‌كه كردوه، دوای چه‌ندین ساڵی زۆر له‌گه‌ڵ میلان له‌وانه‌یه بیه‌وێت تیپه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌نچیلۆتی یه‌كێكه له‌و راهێنه‌رانه‌ی چوه‌ته مێژوی یانه‌كه‌وه".
له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا، كاكا له وته‌یه‌كی كورتدا بۆ هانده‌رانی میلان وتی"هانده‌رانمان ده‌یانه‌وێت پاڵه‌وانێتی ببه‌ینه‌وه، بڕوامان پێبكه‌ن ئێمه له‌وان برسی ترین بۆ نازناو، ئێمه به‌م تیپه‌ی ئێستادا ده‌مانه‌وێت نازناو ببه‌ینه‌وه


له‌سه‌ر هێڵ نییه