.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سه‌رپۆشی یه‌هودی مۆده‌ی تازه‌ی ئیسلامی
ئاماده‌كردنی: ٌڕه‌ییان عبدالرحمن
زانیاریه‌ك هه‌یه زۆرێك لێ ی بێ‌ئاگان ئه‌وه‌یه كه یه‌هودیه‌كان له دینی خۆیاندا حیجابیان بۆ ئافره‌تانی مه‌عبه‌ده‌كانیان هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن ئافره‌ته ڕاهیبه‌كانی نه‌سرانی(مه‌سیحی) كه له كه‌نیسه‌دا كارده‌كه‌ن هه‌یانه, فه‌رمون ئێوه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی حیجابی ئافره‌تانی یه‌هودی
ئایا هیچ مسوڵمانێك كاتێك ئه‌م مۆده‌ی حیجاب و سه‌رپۆشه تازانه‌ی ئافره‌تانی مسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی دی بیری كرده‌وه باشه ئه‌مه له كوێوه هاتن ؟ 
هه‌رچی مسوڵمانێك باوه‌ڕی نیه كه ئه‌م سه‌رپۆشه بچوك و گرێدراوانه‌ی كه خوشكانی مسوڵمانی ئێمه ئێستا ده‌یكه‌ن له حیجابی ئافره‌تانی مه‌عبه‌دی یه‌هودیه‌وه وه‌رگیراوه با له گۆگڵ له به‌شی وێنه بنوسێت:
(Jweish Scarf ) یان بونسێت (الحجاب الیهودیه )
ئینجا ببینن بزانن چیتان بۆ دێت !
خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌رباره‌ی ئه‌مه پێ ی ڕاگه‌یاندوین
[عن أبى سعيد الخدري رضى الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : لتتبعن سنن من قبلكم شبرا بشبر ، وذراعا بذراع ، حتى لو سلكوا جحر ضب لسلكتموه قلنا:فمن ؟ " يا رسول الله ، قال اليهود ! والنصارى رواه البخارى ]
ئیمامی بوخاری له هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بو سه‌عدی خودریه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی:شوێن ڕێ و ڕه‌وشت و عاده‌ت و كلتوری ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ده‌كه‌ون بست به بست و هه‌نگاو به هه‌نگاو, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چونه شوێنێكی ترسناك و خه‌ته‌ر كه ئاژه‌ڵی دڕنده و بخۆری تیابێت له‌دوای ئه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌چنه ژووره‌وه ئه‌وه‌نده چاولێكه‌ریان ده‌كه‌ن), هاوه‌ڵان ووتیان: ئه‌وانه كێن ؟؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: یه‌هود و نه‌ساران .
له كاتێكدا كه پێغه‌مبه‌ری خوا داوامان لێ ده‌كات كه خێزانه‌كانی و كچه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ینه قودوه و پێشه‌نگ بۆ شوێن پێ گرتنیان وه خوای گه‌وره‌ش به‌ئافره‌تان ده‌فه‌رموێ:
[وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ! ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ]سوره‌تی النور/31 واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به ئافره‌ته ئیمانداره‌كان بڵێ چاویان بپارێزن( له ته‌ماشاكردنی حه‌رام) داوێنیان (له گوناه) بپارێزن, وه زینه‌ت و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه دیاره, وه با سه‌رپۆشه‌كانیان سینگ و به‌رۆكیان داپۆشێت.
ئه‌گه‌ر خوشكی مسوڵمان له‌به‌ر خوای گه‌وره سه‌رپۆش ده‌كات فه‌رمون سه‌یری ئایه‌ته‌كه بكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن به ووردی دیاری كردوه و چۆنیشی ده‌وێت , نافه‌رموێت ته‌نها قژه‌كه داپۆشن و باقی مل و ڕوومه‌ت و لاملتان بخه‌نه ده‌ره‌وه! ناش فه‌رموێ سه‌رپۆشه‌كه له ملتا گرێ بده وه‌ك خۆخنكاندن, به‌ڵكو ده‌فه‌رموێ به دامێنی سه‌رپۆشه‌كه‌ت سنگیشت داپۆشه!
خوشكی به‌ڕێز ئه‌و موده‌ی كه خه‌ڵك ئه‌ڵێت تازه‌یه ئه‌وه زۆر كۆنه و له‌پێش ئسلامه‌وه ئافره‌ته یه‌هودیه‌كان به‌و شێوه‌یه سه‌رپۆشیان ده‌كرد , ئه‌گه‌ر پێشتر نه‌ت زانیبوو ئه‌وه ئه‌مرۆ من ئاگادارم كردیته‌وه تكایه با نه‌بینه شوێنكه‌وته‌ی بست به بست و هه‌نگاو به هه‌نگاوی یه‌هود و نه‌ساره‌كان !
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئایه‌ته‌كه‌ی قورئانی پیرۆز و به‌و شێوه‌یه باڵاپۆشبین كه خوای گه‌وره داوامان لێده‌كات.
sc regay rasti

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه