❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیحرو ساحیرو هەروەها ئەوانەیش کە دەچنە لاى ساحیران!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 19:22:37

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

سیحرو ساحیرو هەروەها ئەوانەیش کە دەچنە لاى ساحیران!!!

سیحرو ساحیرو هەروەها ئەوانەیش کە دەچنە لاى ساحیران!!!



سیحر دەردێکى کوشندەى ناو کۆمەڵگایەو مەترسیەکى گەورەیە لەسەر گچکەو گەورە ، تاکو خانەوادە ، پادشاو گەدا ، زاناو نەزان ئافرەت و پیاو بەڵکو لەسەر ئۆممەت بەگشتى ! ڤایرۆسێکى گەورەو هاوڕێی کوفرە خوا بمانپارێزێت لێی ،

*مەلامسلم مەلاصالح فریزى



بەڕاستى دەردێکە لەدەردە کوشندەکانى ئۆممەتانى پێشووتریش ! کێشەیەکى گەورەیە لەکێشەکانى ڕۆژگار ، دەبێ بزانین کەسێک چۆن گرنگى بەخۆى دەدات ئەگەر هاتوو نەخۆشیەک یا ئازارێک لە لاشەى هەبێت جا دەیەوێ بە هۆکارێک لاى ببات ، ئاوهاش لەسەر کاربەدەستى زەمانە پێویستە کە ئەم نەخۆشیە کوشندەیە لەناو کۆمەڵگە نەهێڵێت ، چونکە ئەو جۆرە ڤایرۆس و نەخۆشیە زۆر ناخۆشترو کاریگەرى ترسناکى زیاترە لە زۆرێک لە نەخۆشیەکانى ترى لاشە ، لەبەر ئەوەى گرنگترین و بزوێنەترین شوێنى مرۆڤ دەگرێتەوە کە ئەوانیش: (عەقیدەو + دڵە) ! ئینجا بۆ ئەوەى لە(سیحر)جادوو تێ بگەین و بزانین بە پێویستم زانى ڕوون کردنەوەى ئەو چەند سەرە باسە بکەم پشتیوان بەخوا:
{1- سیحر ماناى چیە؟ 2- پێناسەى سیحر لەشەرع دا؟ 3- حوکمى شەریعەت لەسەر سیحرو ساحیر؟  4- ئایا سیحر حەقیقەتى هەیە؟ 5- جۆرەکانى سیحر چیە؟ 6- ئەوەى تووشى سیحربوو، سیحرى لێکرا چى بکات؟  7-  نمونە لە کارەکانى سیحرو ساحیران؟  8-- کورتەیەک دەربارەى ژیانى ساحیر؟ 9- حوکمى شەریعەت لەسەر ئەو کەسانەى دەچنە لایان؟ 10- چ بەڵگەیەک هەیە بەچ نیشانەیەک بزانین کە ئەوە ساحیرە تا خۆمانى لێ دووربگرین و لایەنى بەرپرسى لێیەوە ئاگاداربکەین؟ 11- ئایا هۆکارى چیە ڕەواج بەکارى سیحر دەدرێت و ساحیر زۆر دەبن لە شوێنە موسوڵمان نیشتەجێیەکان؟ 12- خۆ پارێزى لە سیحر پێشى ئەوەى ڕووبدات؟ 13- چارەسەرى لە دوواى ڕوودانى و دەرکەوتنى نیشانەکانى؟ }
1و2-  سیحر ماناى چی یە؟+ پێناسەى سیحر لە شەرعدا؟
ووشەى سیحر لە لۆغەى عەرەبی بەکاردێت بۆ هەموو ئەو شتانەى هۆکارەکانى شاراوەن و هەر لەبەر هەندێش گوتراوە: (اخفى من السحر) شاراوەتر لە سیحر! هەروەها (إبن قدامە) پێناسەى کردووە بە: گرێ و نوشتەکو ( جا بە وورتە وورتو یا قسەو یا بەنوسین) یانیش کارێک ئەنجامدەدات کارى گەرى دەکات لەسەر (دڵى یا ئەقڵى) بەرامبەر بەبێ ئەوەى بەرەو ڕووشى بێت ! وە لە پێناسەیەکى ترى جادووگەرى: چاوبەستەکێ و فێرکردنە لەچاوى بەرامبەر هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێ: [سَحَرُواْ اعْیُنَ النَاسِ ۆاسْتَرْهَبُوهُمْ] ڕلاعراف: 116، (ساحیرەکانى فیرعەون) جادوویان لەچاوى خەڵکى کردو ویستیان بیانترسێنن ، ئەمەش بە کارێکى (خودعە)فێڵاوى دەکرێت کە حەقیقەت و ڕاستیەکەى دەشارنەوە.
3- حوکمى شەریعەت لەسەر سیحرو ساحیران؟
خواى گەورە دەفەرموێ: [ۆڵا یُفْلِحُ السَاحِرُ حَیْث اتَى]طه: 69، جادووگەر بۆ هەر کوێ یەک بچێت و هەرچى بکات سەرکەوتوو نابێت! ئینجا بە دووخاڵ حوکمى شەریعەت لەمەڕ کارى جادوو جادووگەران ڕوونى دەکەینەوە:
ڕ- کارى سیحر حەڕامە لە هەموو شەریعەت و ڕێبازى پێغەمبەران علیهم السلام ، کارێکە وەک چۆن تیر لەکەوان دەرەچێ ئاوها ئەوکەسەش لە ئیسلام دەرەچێ ! شێخ محمدى کوڕى عبدالوهاب ڕەحمەتى خوداى لێبێ دەڵێ: (فمن فعله اورضی به کفر ) هەرکەسێک کارى سیحر ئەنجام بدات یا (بچێتە لایان و یا ) پێى ڕازى بێت ئەوە (پێی) کافر دەبێت ! بەڵگەکەشى ئەم ئایەتە پیرۆزە دەهێنێتەوە: [ۆمَا یُعَلِمَانِ مِنْ احَدٍ حَتَى ێقُوڵا إِنَمَا نَحْنُ فِتْنَەٌ فَڵا تَکْفُرْ ] ڕلبقرە: 102، (هەرکەسێک چوبێتە لاى هاڕوت و ماڕوت): ئەوانیش کەسیان فێرە هیچ شتێک نەدەکرد تا پێیان نە گووتبایە: ئەم کارەى ئێمە بۆ تاقى کردنەوەیە (بۆ لێک کردنەوەى سیحر لەگەڵ موعجیزە ، ئینجا): خۆت کافر مەکە ! 
ب- حوکمى شەریعەت لەسەر ساحیران: لەو بوارەوە زانایان ڕاى جیاوازیان هەیە ، بەڵام کورتى دەکەمەوە لەسەر قسەى (إبن تیمیە) ڕەحمەتى خوداى لێبێت کە دەڵێ: (کثر العلماء على ان الساحر کافر یجب قتله ، وقد ثبت قتل الساحر عن: عمر بن الخطاب وعثمان بن عفان وحفصة بنت عمر وعبدالله بن عمر وجندب بن عبدالله) زۆر بەى زانایان لەسەر ئەو ڕەئیەنە کە ساحیر کافرەو کوشتنیشى (لەسەر کاربەدەستى موسوڵمانان) واجبە  وە لەبەر ئەوەیش کە بەڵگەى بەهێزمان هەیە لەسەر کوشتنى ساحیر هەروەکو پێشەوا عومەرى کوڕى خەتتاب و باقى ئەوانى تریش کەناویان براوە ئەم کارەیان ئەنجامداوە ، ئینجا بزانە لەسەر ئەوەى ڕیوایەت هەیە کە بە بەڵگە پێشەوا عومەر فەرمانى بەکوشتنى ساحیر کردووەو جێبەجێش کراوە، وەکو ئەو ڕیوایەتەى (بوجالەى کوڕى عبدە) کە دەڵێ: (کتب عمر بن الخطاب ان اقتلوا کل ساحر وساحرة فقتلنا ثلاث سواحر) کە دیارە: پێشەوا عومەرى کوڕى خەتتاب نوسراوى کردووە کەهەرچى ساحیر هەیە لەپیاوو لەئافرەت بیانکوژن (جا بوجالە دەڵێ لەسەر ئەم بڕیارەى پێشەوا): 3 سێ ساحیرمان کوشت ، کە ئەمەش (بە کافرکردنى ساحیران و کوشتنیان) ڕاى زۆربەى زانایانى لەسەرە .
4- ئایا سیحر حەقیقەتى هەیە؟
سیحر حەقیقەتێکە نکۆڵى لێی ناکرێت و کاریگەریشى هەیە لە واقیعی خەڵکی دا ! هى واهەیە کە پێی دەمرێت ! یا پێی نەخۆش دەکەوێت ! وە هەیە شیرازەى خێزان تێکەدات و کاریسەى تەڵاق ڕوودەدات ! (کە دەتوانین بڵێین زۆربەى زۆرى زۆربوونى ڕێژەى تەڵاق کارى گەرى سیحرە کە خانەوادەى خەڵکى هەڵەوەشێنێتەوەو دەیانکات بە دوژمنی سەرسەختى یەکترى) ! دەڵێم: خۆ ئەگەر سیحر حەقیقەتى نەبوایە ئەو هەموو ئەحکامە لەشەرعی ئیسلامى لەسەرى وجودى نەدەبوو ، (إمام النووى) دەڵێ: (والصحیح ان السحر له حقیقة وبه قطع الجمهور وعلیه عامة العلماء ویدل علیه الکتاب والسنة الصحیحة المشهورة ) لە ڕاستى دا سیحر حەقیقەتى هەیەو وە جمهورى زانایانیش و (بگرە) هەموو زانایانیش هەر لەسەر ئەوڕایەن و بەڵگەى قورئان و فەرموودەش لەسەرى هەیە ( کە ئەم ڕاستیە) دەسەلمێنێت ، جا بزانە لەدواى دڵنیابوون لەسەرەوەى کە سیحر حەقیقەتى هەیە (الخطابی) دەربارەى ئەوانەى کە بڕوایان بە هەبوونى سیحر نیە دەڵێ: (فنفی السحر جهل والرد على من نفاه لغوٌ وفضلٌ) کەسێ بڵێ سیحر نیە ئەوە تێنەگەیشتى و نەزانینە ، هەروەها وەڵامدانەوەى ئەو جۆرە کەسانەش گۆتەو قسە خەسارکردنە ! 
5- جۆرەکانى سیحر چیە؟
خۆى سیحر چەندبەشێکى هەیە لەژێر ناوو ناتۆرەى جیا ، لەبەر ئەوەیە (لشنقیطی) ڕەحمەتى خوداى لێبێت دەڵێت: (إعلم ان السحر لا یمکن حده بحد مانع لکثرە الانواع المختلفە الداخلە تحته) بزانە: سیحر ناکرێت جۆرەکانى هەر هەمووى دیارى بکرێت بەبێ کەم و کوڕى لەبەر هەمەجۆرى جیا جیا کە لەژێرەوەى سیحرن ، بەڵام چەند جۆرێکمان دەستنیشان کردووە بۆ زیاتر شارەزابوون لێی  لەوانەش:
1- سحرالتفریق: لێک جیاکردنەوەى ژن و پیاوو کێشە خستنە نێوانیان و تا سەرەنجام بگاتە ئەو ئاستەى کە تەڵاق ڕووبدات و خێزان هەڵبوەشێتەوە ! ئەمەش بە بەڵگەى ئایەت ئەو جۆرە سیحرە هەیە هەروەکو لە [قورئان]ى پیرۆز هاتووە: [فَیتَعَڵمُونَ مِنْهُمَا مَا یُفَرِقُونَ بِهِ بَیْنَ الْمَرْءِ ۆزَوْجِهِ] ڕلبقرە: 102،
2- سحرالعگف: ئەمەش جۆرێکە لە سیحرو کارێکى سیحریە وا لەبەرامبەر دەکا کە ئەوەى خۆشى ناوێت خۆشى بوێ بە ڕێگاى شەیتانى ، کە دەبینى ئافرەتێک پیاوێکى ناوێ (یا بە پێچەوانەوە) واى لێدەکات  کە خۆشى بوێ (بێگومان شتێکیش بناغەى زبڵ بێت ماوەى پوچە)! هەر ئەوەشە کە پێغەمبەر صلى الله علیەوسلم (ئەم جۆرەى) ناو بردووە  بە (التولە)) کە دەفەرموێ: ((إن الرقی والتمائم والتولە شرک))رواە احمد وڕبوداود ، (التولە)) خۆى ماناکەى: کارێک دەکەن و دەڵێن (بە خەیاڵى خۆیان): ئەوە هۆکارێکە کە ژن خۆشەویست دەکات لاى پیاوەکەى کە ئەمە جۆرێکە لە سیحر.
3- سحر التخییل: ئەو جۆرەش وا لە بەرامبەر دەکات کە شتێک بێ جوولەیە بەڵام ئەو وادەزانێ لە پێش چاوى دەجوڵێت وە بە پێچەوانەشەوە شتى جووڵاو وا ئەزانێ ڕاوەستاوە هەروەکو لە [قورئان]ى پیرۆز هاتووە: [فَإِذا حِبَالُهُمْ ۆعِصیُهُمْ یُخَیَلُ إِڵیْهِ مِن سِحْڕهِمْ انَهَا تَسْعَى] طه: 66، گوریس و سیحرەکانیان (هى ساحیرەکانى فیرعەون) وایان لە موسا کرد علیەالسلام لە سەرەتادا واى زانى کە هەمووى (لەسەر زگ) دەجوڵێن (ئەمەش لە بەر بەهێزى سیحرەکانیان).
4- سحر الخمول: ئەوەش وا لەو کەسە دەکات کە سیحرى لێکراوە بەردەوام حەز بە تەنیایی دەکات و یانیش بەردەوام بێدەنگ دەبێت و تاقەت و خوڵقى قسە کردنى نابێت.
5- سحر الصرف: ئەوەش وا لە بەرکەوتووەکە دەکات کە ڕقى لەوە بێت کە خۆشى دەوێت ! بۆ نمونە: ژنەکەى لە پێش چاوى پیاوەکەى ناشرین دەکەن یا پیاوەکە لەپێش چاوى ژنەکە ناشرین دەکەن وا دەکات خۆشەویستیان ببێتە (بوغزو) ڕک لێبوونەوە !
6- ئەوەى تووشى سیحربوو، سیحرى لێکرا چى بکات؟
هەرکەسێک تووشى ئەمەبوو کە سیحرى لێکرا دوو ڕێنومایی گرنگى پێ دەڵێین:
1- ڕێنومایی یەکەم: دڵنەواییەک لەژیاننامەى پێغەمبەرى خودا بۆى: کە بزانێ تاوەکو پێغەمبەریش صلى الله علیەوسلم ڕزگارى نەبوو لەبەرکەوتنى سیحر ، لەبیدى کوڕى الاعێم ى جولەکە سیحرى لێکردوو سیحرەکەشى فڕێدایە ناو بیرى یەک لە( انصاری) پشتیوانان لە مەدینە ! تاوەکو دوو فریشتە هاتنە لاى خۆشەویست و یەکیان لاى قاچى دانیشت و ئەوی تریان لاى چەپى و ئەو هەواڵەیان بەشێوەیەک دا بە خۆشەویست صلى الله علیەوسلم ، جا دواى ئەمە خۆشەویست خۆى هەڵساو لەگەڵ چەند هاوەڵێکى بەڕێز چوونە لاى بیرەکەو سیحرەکەیان دەرهێناو (کەبە شانەى سەرو گرێ کرابوو) دواى ئەمە پێغەمبەرصلى الله علیەوسلم شیفاى بۆ هات کە ئەمە فەرمودەشەو لە ێحیح البخاری و ێحیح مسلم دا هاتووە ، وە لە گێڕانەوەیەکى پێشەوا ئەحمەدیش لە موسنەدەکەى دا هاتووە: کە پێغەمبەر صلى الله علیەوسلم (6)شەش مانگ بەردەوام بوو لە ئێشى قەلبی کە هۆکارەکەشى ئەم سیحر لێ کردنەى بوو ! جا ئەوە پێغەمبەرى ئۆممەت لێی ڕزگارى نەبووە ئەى ڕات چۆنە بەرامبەر بە خۆمان ؟! خوا پەنامان بدا ، بەڵام ئەوە بۆ شارەزابوونى ئۆممەتە لەو بوارە کە فێرى ئۆممەتى بکا: ئا بەم جۆرە سیحرەکەتان ئەگەر دۆزیەوە بیهێنن (بیسوتێنن) و ژێر خاکى خەن و پشت بەخواى خۆشتان ببەستن... تێبینى/ ڕاستە پێغەمبەرێلى اللەعلیەوسلم ژێرخاکى کرد بەمە بەتاڵى کردەوە بەڵام سوتاندنى و یا هەڵوەشاندنى ڕای حەزرەتى عائیشەى داکى بڕواداران بوو کە ئەم پرسیارەى کرد لە پێغەمبەرصلى الله علیەوسلم.
2- ڕێنومایی دووەم: کەسێک موتمانەى بەشتێک هەبێ و پشتى خۆى پێ ببەستى ئەوا خواى گەورە بۆوى لێی دەگەڕێ ! کەسێک پشتى خۆى بە جادووگەرو فاڵچى و شەیاتین و...هتد ببەستێ خواى گەورە بۆ ئەوان لێی دەگەڕێ ! کەسێکیش پشتى خۆى بە خواى خۆى (خواى هەموو بوونەوەر) ببەستى ئیتر بەسیەتى و کەسى ترو هیچى ترى ناوێت.
7- نمونە لە میهنەى سیحرو ساحیران ؟
ڕ- ئەوانەى نورى ئیمان لە دڵیان دەکوژێتەوەو دڵەکانیان پڕە لە بەخیلى و دونیا ویستی ! شەوو ڕۆژ شەو نخونى دەکەن لە ئەزیەتدانى موسوڵمانان و کۆڵ نادەن !
ب- کەسێک چووەتە لاى جادووگەر بۆ پیلان گێڕان دژى دراوسێ ى بێئاگایان ! کەچى لە شەوێ جادووگەرەکە: نەخشە سازى پیلانى بۆگەنى بۆ دا دەڕێژێ و موژدەى خۆشیى پێ دەدات کە (گوایە) هەموو شتێک بەدڵى ئەوەبێتن ! (ئەى چۆن واى پێناڵێ و درۆى زلى بۆناکات و موژدەى خۆشى پێنادات، کابرا پارەى زۆرى پێ داوە)؟! ئینجا هەندەى پێناچێت بەرکەوتووەکە حاڵەتى دەگۆڕدرێ و تووشى ئازارى زۆر دەبێت ! (فضیل ى کوڕى عیاض ) دەڵێ: سوێند بەخوا درووست نیە ئاژەڵێک ئەزیەت دەى بەبێ حەق ئەى ڕات چۆنە بە ئەزیەتدانى موسوڵمان ؟!!
بەم جۆرە کەسانە دەڵێم: خواى گەورە دەفەرموێ: [الا ێظنُ اوڵئِکَ انَهُم مَبْعُوثونَ - لِێوْمٍ عَظیمٍ - َیوْمَ ێقُومُ النَاسُ لِرَبِ الْعَاڵمِینَ]المطففین: 4-6، ئایا ئەوانە گومان نابەن کە بەڕاستی زیندوو دەکرێنەوە (تا سەر ئەنجامى خیانەت و فێڵیان وەربگرن!) - بۆ ڕۆژێکى زۆر سامناک و ترسناک و گەورە – ئەو ڕۆژەى کە هەموو خەڵکى بە پێوە دەوەستن لەبەردەم دەسەڵاتى پەروەردیگارى جیهانیاندا !، ئایا ئەوانە نازانن: [انَ اللهَ ێعْڵمُ مَا یُسِرُونَ ۆمَا یُعْلِنُونَ]البقرە: 77 ، کە بەڕاستى خوا دەزانێت چى پەنهان دەکەن و چیش ئاشکرا دەکەن (لە گوفتارو کردارو نیەتیان دا)؟!!
ج-چەندجار وابووە بەسیحر ژن و پیاویان لێک کردووەو عائیلەیان تەدمیرکردووە...هتد! فإنا لله وإنا إلیە راجعون. د- پێویستە بزانین کە ساحیر نابێتە ساحیر هەتاوەکو کافر نەبێت بە خوا (والعیاذ بالله) ! وە هەموو داوایەکى لە شەیاتینانەو پشتى بە ئەوان دەبەستێ ! بێگومانیش ساحیر هەر وا لە خۆیەوە فێرى سیحر نابێت ، بەڵکو: شەیاتین فێرى دەکەن، بێگومان ئەوانیش کەس لە خۆڕا فێرناکەن تاوەکو کافرى نەکەن !
8- فەرموون لەگەڵ کورتەیەک دەربارەى ژیانى ساحیر؟
ژیان و گوزەرانى ساحیر هەروەکو لە خاڵى (7)ى سەرەوەو بەتایبەت بەندى (د)ى کۆتایی  تیشکێکمان خستوەتە سەر ژیانى ساحیر، شانبەشانى ئەمانەش دەبێ بزانین نەک هەر بە کافر بوون بەخوا: شەیاتین شتى بۆ دەستەبەرەکەن ! بەڵکوو کوفرو بێ ئەدەبى گەورە گەورەشى پێ دەکەن !! بۆ نمونە:
1- هەیانە: ئایەتى قورئانى پیرۆز لەسەر نەعل دادەنێت و لەپێی دەکات بۆ شوێنى نەشیاو (والعیاذ باالله)!
2- هەیانە: بە خوێنى پیس ئایەتى پیرۆز دەنوسێتەوە !
3- هەیانە: بۆ غەیرى خواو بێ بسم الله ئاژەڵ سەرەبڕێت !
4- هەیانە: فاتیحە بە پێچەوانەوە دەنوسێتەوەو بە پێچەوانەوەش دەیخوێنێتەوە !
5- هەیانە: نوێژ دەکات بەڵام بەبێ دەستنوێژ !
6- هەیانە: ساڵێک بەبەردەوامى غوسلی جەنابەتى لەسەرەو خۆى ناشوا بەتەواوى تا جەنابەتەکەى لەسەر        لا نەچێت !
7- هەیانە: (والعیاذ باالله)سەجدە دەبات بۆ ئەستێرە ( یا مانگ و ڕۆژو یانیش بتى تایبەتى خۆى) !
8- هەیانە: تووشى مەحڕەمى خۆى دەبێت (وەک: دایک و خوشک و...هتد!!!)،
جا لێرە پرسیارێکتان ئاراستە دەکەم: ئایا دواى ئەمە تووخودا ئەوانە دەجال نین؟! ئینجا سەرەڕاى داوێن پیسیان هەندێک خەڵکى نەزان دەچنە لایان ! ڕەنگە کەسێک خێزانى یا خوشکى بێنێتە لاى ئەمیش بە ئیشێک پیاوەکە دەربکاتە دەرەوەو زەمینە بڕەخسێنێ بۆ کارى ناشەرعى بەبێ ئەوەى پیاوەکە دەرکى پێ بکات ! دواى ئەنجامدانى کارى شەیتانى هەر ئافرەتێک بێت ئیرادەى لەدەستى خۆى دەڕوات ! ڕەنگە هەڕەشەى ئەوەشى لێبکات کە (ئەمەى لە نێوانیان ڕوویدا) ئاشکراى دەکات ! یا خود (جن) ى بەسەر موسەیتەڕ دەکات ! (درۆش دەکات دوژمنى خوا) ئیتر ئەو ئافرەتە لەخۆیەوە دەتۆقێ لێ ى ! ئەمە جگە لەوەش کە بە لێشاو پارەى لێدەستێنێت ! پێغەمبەرى خۆشەویستیشمان صلى الله علیەوسلم لە فەرموودەى ێحیح دا: نەهى کردووە لەوەى ئافرەت و پیاوێک بەتەنها لە خەلوەت دابن چونکم سێیەمیان شەیتان دەبێت ! پاشان ئەگەر پرسیارى لێبکەى: ئەوە چیە دەیخوێنی؟ ڕەنگە بڵێ: قورئان بەسەرى دا دەخوێنم ، ئەى باشە ئەگەر ڕاست دەکات ئەو پسە پس و وورتە وورتەى بۆ چیە؟! مادام قورئانە با بە ئاشکرا بیخوێنێت ! نەک خۆى قورئان ناخوێنێت بەڵکو گەر کەسێکى تریش لەلاى قورئان بخوێنێت ئیشەکەى لێ تێکەچى و هیچى بۆناکرێت و ناچار هاوارى لێ بەرزەوە دەبێت و دەڵێت:ئەوە چى دەخوێنى؟ ئەوەى دەى خوێنى وازى لێبێنە مەیخوێنە (ئەمەش لەبەر خاترى شەیاتینەکانى) ! کە ئەوەش بە بەڵگەوە لامان هەیە.
9- حوکمى شەریعەت لەسەر ئەو کەسانەى دەچنە لایان؟
حوکمى شەریعەت نەک هەر جائیز نیە بچیە لایان بەڵکوو لە ئۆممەت دەرچوونە، (مەگەر بەچەند هۆکارێک نەبێت کە ئەمیش عایدى زانایانى ئاینیە ، بۆ ئاگادارکردنەوەى خەڵکیە لێیان ، باقی بۆ کەس دروست نیە بچێتە لایان ، تاوەکو ئەگەر بیەوێ سیحرێکیش بە ساحیرێکى دیکە هەڵبوەشێنێتەوە هەر دروست نیە!)، لە فەرموودە دا هاتووە کە لەلاى بزار یەوە بەسەنەدێکى ێحیح لە إبن مسعودیەوە ڕیوایەت کراوە پێغەمبەر ێلى الله علیەوسلم دەفەرموێ: ((من اتى کاهناً او ساحراً فصدقه بما یقول فقد کفر بما انزل الله على محمد)) ، کەسێک بچێتە لاى فارگرەوە (و  مونەجیم و) یا جادووگەرێک، ئەوەى کە دەیڵێ پێشى ڕاست بێ (و  بڕواى پێ هەبێت) ئەوا کافر دەبێت بەوەى بەسەر محمدى(صلى الله علیەوسلم)دابەزیوە ! هەڵبژاردنى جادوو  بێبەشبوونە لە میهرەبانى خواى گەورە لە ڕۆژى دوایی بەبەڵگەى: [ۆڵقَدْ عَلِمُواْ ڵمَنِ اشْتَرَاهُ مَا ڵهُ فِی اڵاخِرَة مِنْ خَڵاقٍ] البقرە: 102، بێگومان دەشزانن ئەوەى کاڵاى واى کڕى بێت و شتى وا فێربێت لەو دونیا هیچ بەهرەیەکى دەستناکەوێت !، وە ئەگەر سەرنجى تەفسیرى ئەم ئایەتە پیرۆزەى داهاتوو دەدەین ڕاستەو خۆ هەڕەشەیە بۆ ئەوانەى دەچنە لاى جادووگەرو بڕوایان پێ دەکەن ئەویش فەرمانى خوایە کە دەفەرموێ: [یُۆْمِنُونَ بِالْجِبْتِ ۆالطاغُوتِ ] النساء: 51، باوەڕیان بە فاڵچى و جادووگەرو  بت و پەیکەرو شەیتان هەیە !، پێشەوا عومەرى کوڕى خەتتابیش خواى لێی ڕازى بێ دەفەرموێ: [الجبت] واتاى سیحر دەگەیەنێت و [ والطاغوت] واتاى شەیتان دەگەیەنێت !،         ئیتر ئەمە بەکورتى ڕوون کردنەوەیەکمان لەسەر ڕاى شەریعەت کرد دەربارەى چوونە لاى جادووگەران ! هیوا دارم هەموولا بەتایبەت چینى ئافرەتان خۆیان دووربگرن لە چوونە لاى جادووگەران یا ئەوانەش کە بۆن و هەستى ئەم کارە حەڕامەى لێدەکرێت.
10- چ بەڵگەیەک هەیە بەچ نیشانەیەک بزانین کە ئەوە ساحیرە تا خۆمانى لێ دووربگرین و لایەنى بەرپرسى لێیەوە ئاگاداربکەین؟
بۆ ئەوەى جادووگەران بناسن فەرموون لەگەڵ چەند زانیاریەکى وورد لەسەریان:
1- پسە پس و وورتەوورت دەکات لەبەرەخۆیدا گوایە: دوعا دەخوێنى .
2- پرسیار لەناوى خۆی و دایکى دەکات .
3- شتێک لە(نەخۆشەکە) یا هەرکەسێک بۆ هەر کارێک کە چۆتەلاى داوا دەکات کە مووى یا شتێکى ترى بۆ بێنى.
4- جارى وا هەیە داواى هێنانى ئاژەڵێک دەکات کە سەرى ببڕێت و ناوى [خوا]شى لەسەر نەهێنێت.
5- شت دەنوسى بەشێوازێک کە کەس پێ ى نەخوێندرێتەوە بە تەلاسم و خەتى چوارگۆشەو سێ گۆشەو ژمارەو بە شێوازى دانانى پاسۆردو کۆد.
6- جارى وا هەیە لە (نەخۆشەکە) یا ئەوکەسەى هاتۆتەلاى داواى لێ دەکات کە نەچێتە دەرێ و ڕۆژ بەرى نەکەوێت و یاخۆى نەشوات فەترەیەک لە زەمەن ! کە زۆر جار تاوەکوو چل ڕۆژى بۆ دادەنێت.
7- شتى واى پێ دەدات کە لە زەوى یا لەشوێنێک بیشارتەوە.
8- وەرەقە دەدات بۆ ئەوەى بیسوتێنى و بۆنەکەى بۆ بچێت.
9- جارى وا هەیە ناوى خۆى و بابى و یادایکى و ئەو شوێنەى کە لێ یەوەى هاتیەو  یا ئەو ئیشەى کە بۆى هاتووە ئاشکراى دەکات( بە یارمەتى شەیاتینەکانى ژێردەستى)! کە بەرامبەر تووشى شۆک دەکات و سەرسامى دەکات ، واى لێدەکات کە بڕوا بە قسەکانى بکات و ڕێنوماییەکانى جێ بەجێ کات و بچێتەوە ڕیکلامیشى بۆ بکات !
ئەوانەو هەر شتێکى نامۆى تر (وەک بڵێ: گوێ لە مۆسیقا ڕاگرە لە بڕى ئەوەى بڵێ گوێ لە قورئان ڕابگرەو...هتد) کە بە پێچەوانەى شەریعەت بێت ئیتر خۆتیان لێدووربگرن و نەکەن بچنە لاى جادووگەرو فاڵچیان ! چونکە چوون بۆلایان ئەمە دەگەیەنێت کە ئەو هەموو ئایەتانە لە قورئانى پیرۆزدا و فەرموودەکانى پێغەمبەرى خۆشەویستیشمان صلى الله علیەوسلم فەرامۆش کردووەو ئەو کات لە دین دەرچوونمان بەسەر جێ بە جێ دەبێت ! [خوا] پەنامان بدات.
11- ئایا هۆکارى چیە ڕەواج بەکارى سیحر دەدرێت و ساحیر زۆر دەبن لە شوێنە موسوڵمان نیشتەجێیەکان؟
خۆى ئەگەر بمانەوێت بزانین بۆچى  ئەنواعى جادووگەرى لەم شوێنانە زۆرەبن کە موسوڵمانى تێدا نیشتە جێنە (و ڕەواجیان پێدەدرێ و بازاڕیان گەرم دەکرێت)! دەبێ چەند هۆکارێک دیارى بکەین لە مانەش:
1- لەبەر ئەوەى موسوڵمانان بەگشتى و میللەتى کوردیشمان بەتایبەتى ڕێزى پیاوانى ئایینیان لا هەیە و ئەوانیش بە شێوازێک خۆیان پیشان دەدەن کە وەکو کەسێک ترسى خواى لەدڵ داهەبێت و بەناوو ناتۆرەى وا کە سەرنجى خەڵکى بۆ لاى خۆیان ڕا دەکێشن، وەکو: سەییدو شێخ و...هتد لەو ناوانە کە لە دێر زەمانەوە لەلاى خەڵکى بە قەدربووینە.
2- جار جارەش بێ هێزى ئیمان لە دڵى کەسانێک وا دەکات کە بچنە لاى جادووگەرو فارگرەوەو بەختى خۆیان تاقى بکەنەوە ئەمیش پارەیەکى چاکیان لێ بەرەداتەوەو بە کەم ئەقڵیش سەیریان دەکا ! بەبێ ئەوەى بەخۆیان هەستى پێ بکەن !
3- جارى واش هەیە نەزانین و تێنەگەیشتن و پرسیار نەکردن لە ئەحکامى شەریعەت وا دەکات کەسێک بە نەزانین بچێتە لایان و ڕەواج یان پێ بدات و ئەوانیش بازرگانى پێ بکەن بە شێوەیەک کە هەر هەستیش بەخۆى نەکات ! توخودا ئەگەر کەسێک شارەزابێت لە شەرع دەچێتە لایان؟! چۆن کە لە فەرموودەدا هاتبێتن: ((من اتى عرافاً فسڕله عن شیء لم تقبل له صلاە اربعین لیلە))رواە ڕحمد وغیرە ، واتە: کەسێک بچێتە لاى فارگرەوەیەک تەنها پرسیارێکى لێبکات لە شتێ (جا با بڕواشى پێینەبێت تەنها بەو پرسیارکردنەى) نوێژى چل ڕۆژانى قەبوڵ نابێت! ( ئینجا زانایان لە شى کردنەوەى ئەم فەرموودەیە دەڵێن: واجبەکەى لەسەر لادەچێت بەڵام خێرى ناگاتێ)!  ئەى ڕات چۆنە بەوانەى بچێتە لایان و باوەڕیش بە قسەکانیان بکات ؟ جا ئەگەرموسوڵمان ئەوەیان زانى توخودا دەچێتە لایان؟! بێگومان ئەگەر تۆسقاڵێک ئیمان لە دڵى دا هەبێت ناچێتە لایان.
4- هەندێک لە موسوڵمانان دەچنەلایان بۆ دوعا وادەزانن کە دووعاگۆنە ! لە ئەسڵیشدا جاهیلى نەزانى نەخوێندەوارن، خوویان گرتووە بەهەندێ تەلاسیم و ژمارەو خەت خەت کە فلسێک ناهێنێت .
5- هەشە بەپێی خۆى و پارەى خۆى دەچێتە لایان بۆ عیلاج و چارەسەرى ، نازانن کە حالیان خەرابتر دەبێت و قەلەق و دڵە ڕاوکێ ى نەفسى و لاشەیی لەسەریان زیاتردەبێت ، ئەو جۆرەکەسانە وەکو ئەوە وایە: کە لەبەر گەرمایى خۆر پەنا بۆ ئاگر ببات !
6- بەداخەوە دەڵێم: هەندێک لە ماڵى موسوڵمانان کەم قورئان و زکرو یادى خواى تێدا دەخوێندرێ ، یا هەر ناخوێندرێ ! لەبڕى ئەوە وێنەى ناشەرعى جێیان دەگرێتەوە لە دیوار و تەلەفزیۆن و بەردەوام دڵیان بە مۆسیقاو گۆرانى حەڕامەوە بەندە ! ئەوەش وایان لێدەکات کە زیاتر پەنا بۆ جادووگەرو فارگرەوان بەرن لە هەر حاڵەتێکى نا ئاسایی کە تووشی?

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net