.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دوانزه ساڵه گوله‌یه‌ك له‌ناو سه‌ریدایه و ئاگای لێنیه!!
ئافره‌تێکی ئه‌لبانی دوانزه ساڵه گوله‌یه‌ك له‌ناو سه‌ریه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی د‌رکی پێ بکات، ئه‌و ئافره‌ته که ناوی (مریك روکای)ه له‌لێدوانێك بۆئاژانسی رۆیته‌ر گوتی: له ساڵی 1997 له‌و کاته‌ی ناوچه‌که‌مان (به‌لقان) نائارامی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ڕبڕین و شه‌ڕ و ئاژه‌وه به‌گوله‌یه‌ك بریندار بووم.
له‌و کاته‌ی برینداربووم، هه‌مووگیان بوو به‌خوێن، به‌ڵام دکتۆر پێیگوتوم که گوله‌که ده‌رچوه و له سه‌ری نه‌ماوه دکتۆره‌که ته‌نها شوێنی برینیه‌که‌ی بۆ پاك کردمه‌وه ئه‌وکات ته‌مه‌نم 28 ساڵ بوو، ماوه‌ی دوانزه ساڵه هه‌ستم به‌هیچ شتێك نه‌کردوه، که‌چی ماوه‌ی هه‌فتێك ده‌بێت ئه‌م ئافرته به‌هۆی ئازاره‌وه له‌ناکاو له هۆش خۆی چوو کاتێ گه‌یندرایه نه‌خۆشخانه له‌رێگه‌ی تیشکه‌وه ده‌رکه‌وت که گوله‌یه‌ك له ناوسه‌ریدا هه‌یه درێژی گوله‌که 2،8 سانتیمه‌تره.
به‌رپرسی نه‌شته‌گه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له ئه‌لبانیا گوتی: حاڵاتێکی سه‌یر و نامۆیه له‌به‌ر نه‌شته‌گه‌ریه‌که نا به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆن له‌ماوی دوانزه ساڵه گوله‌یه‌ك له‌ناو سه‌ری بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستی پێنه‌کردووه، روکای ده‌ڵێت: هیچ گله‌یی و گازانده له دکتۆره‌که ناکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن له ساڵی 1997 ئاگاداری ئه‌م حاڵته نه‌بووه چونکه ئه‌و کات ژماره‌ی کوژراوان له نێوان 2000که‌س تا3000 که‌س ده‌بوو.
zagros tv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه