❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان شێته‌ "بایرن كه‌وته‌ گریان.. ئیسیان جێراردی‌ شارده‌وه‌"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-14 08:43:28

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان شێته‌ "بایرن كه‌وته‌ گریان.. ئیسیان جێراردی‌ شارده‌وه‌"

قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ لای خۆمان ده‌ڵێن تۆپ باری‌ نیه‌، یان ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن تۆپی پێ شێته‌، ئه‌م وته‌یه‌ راسته‌ به‌ڵام یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان زۆر زیاتر ئه‌م رسته‌یه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوان ناكه‌یت روده‌دات، له‌ خولی وڵاته‌كاندا 38 یاری‌ یان كه‌متر ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ یانه‌كان توشی ئه‌نجامی‌ خراپ ده‌بن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئاستی‌ خۆیان، به‌ڵام یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان دوو یاریه‌و ته‌واو، هه‌ندێك جار ته‌نها گۆڵێك هه‌موو ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌، یان له‌م خوله‌دا ساڵێك راهێنه‌ری‌ به‌خیبره‌ نازناو ده‌باته‌وه‌ ساڵێكیتر لاوه‌كان باشترن، تیپێك ده‌بینیت له‌خولی ناوخۆدا وه‌زعی زۆر خراپه‌ كه‌چی له‌وێدا گڕ ئه‌كاته‌وه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌.
لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ چوار یاریه‌كه‌:
چێڵسی – لیڤه‌رپوڵ: رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ ده‌رباره‌ی‌ دۆڕاندنه‌كه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ ده‌ڵێت "چێڵسی ئه‌نفێڵدی‌ داگیركرد به‌بێ ته‌قه‌"، ئه‌م دواڕاندنه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ وه‌كو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك وابوو هیچ كه‌س چاوه‌ڕوانی‌ نه‌ده‌كرد، به‌تایبه‌تی‌ دوای ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا پێشكه‌ش كرد. چێڵسی به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هێدینگ توانی‌ رۆمانی یه‌كێك له‌گرنگترین بردنه‌وه‌كانی‌ چێڵسی له‌و یاریگایه‌ بنوسن.
له‌ دوو روداوی گرنگی ئه‌م یاریه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو كه‌ ئیڤانۆڤیچ بوه‌ پاڵه‌وان‌و دوو گۆڵی تۆماركرد هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ره‌ كوسی یه‌ده‌گه‌‌و له‌م یاریه‌شدا به‌ناچاری‌ راهێنه‌ری‌ یاری‌ پێكردبوو دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆسینگوا پێكانی‌ هه‌بوو، دووه‌میان ئاشكرایه‌ كه‌ به‌رده‌وام كلیلی‌ یاری كردنی‌ لیڤه‌رپوڵ جێرارده‌، بۆیه‌ له‌و یاریه‌دا ئیسیان وه‌كه‌ پاسه‌وانێك هه‌رده‌م له‌گه‌ڵیدا بوو نه‌یده‌هێشت یاری‌ بكات، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ هه‌موو نه‌خشه‌كانی‌ بینیتز له‌سه‌رتاوه‌ سه‌ر نه‌گرێت‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ بوو.
وه‌كو پێشبینی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م چێڵسی بگاته‌ چوارگۆشه‌ی‌ زێڕین.

بایرن میونخ – به‌رشه‌لۆن: له‌گه‌ڵ ته‌واو بونی‌ تایمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م یاریه‌ یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌م یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا هاتبوه‌ خواره‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجامی‌ رویدابوو، ئه‌و ئه‌ڵمانیه‌ فرمێسكه‌كانی‌ به‌ناڕه‌وا نه‌بون، چونكه‌ تایمی‌ یه‌كه‌م بایرن میونخ كارێكی‌ به‌سه‌رهات كه‌ ئاواتی‌ ده‌خواست قۆناغی 16 ماڵئاوایی بكردایه‌وه‌ توشی به‌رشه‌ نه‌بوایه‌.
زۆر ئاسته‌مه‌ بتوانیت له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ تاكتیكی‌ به‌رگری‌ یاری‌ بكه‌یت، چونكه‌ هیچ هێڵێكی‌ به‌رگری‌ نیه‌ خۆی له‌به‌رده‌م سێ هێرشبه‌ركه‌یدا بگرێت، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن تۆپی پێی سه‌رده‌میانه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ پێشكه‌شی ده‌كات، یاریكه‌رانیی هێڵی ناوه‌راستیش شان به‌شانی‌ هێرشبه‌ران تا هێڵی سزای تیپی به‌رامبه‌ر دێنه‌ پێشه‌وه‌.
یاریكه‌رێكی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ڵێت جارێ ئه‌نجامه‌كه‌مان مسۆگه‌ر نه‌كردوه‌، چونكه‌ له‌ رابردودا یانه‌ی‌ میلان 4-1 له‌ دیپۆرتیڤۆی برده‌وه‌، به‌ڵام له‌ یاری‌ دووه‌مدا 0-4 دۆڕابوو، ئه‌مه‌ش به‌نمونه‌ دێنێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ روناكیه‌ك به‌دی ناكرێت بۆ میونخ، ده‌كرێت یانه‌ی‌ به‌رشه‌ له‌ ئالیانز ئارینا گۆڵی لێبكرێت یان بدۆڕێت، به‌ڵام بێگومان گۆڵیش تۆمار ده‌كات‌و زۆر ئاسته‌مه‌ به‌ جیاوازی‌ 5 گۆڵ بدۆڕێت، بۆیه‌ ده‌ڵێم به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مسۆگه‌ره‌.

ئارسناڵ – ڤیاریاڵ: گه‌یشتنی‌ ڤیاریاڵ به‌م قۆناغه‌ خۆی سه‌ركه‌وتنێكه‌ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌، وه‌ ئه‌م یانه‌ ئیسپانیه‌ به‌رده‌وام به‌یارمه‌تی‌ هانده‌رانی‌ له‌ یاریگای خۆیدا ئاستی‌ باش پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئارسناڵدا شایسته‌ی‌ زیاتر بوو له‌ یه‌كسانی‌، به‌ڵام نه‌یان توانی‌ رێگه‌ له‌ دوو ئه‌ستێره‌ی‌ ئارسناڵ بگرن كه‌ هونه‌ر پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، فابریگاز تۆپێكی‌ زۆر جوانی‌ به‌ سانتیمه‌تر نار بۆ ئه‌دیبایۆر ئه‌ویش به‌جوانترین شێوه‌ تۆڕی ڤیاریاڵی له‌رانده‌وه‌، كه‌به‌رگریكاران‌و گۆڵچی نه‌یان توانی‌ رێگه‌ی‌ لێبگرن.
له‌ یاریگای ئیمارات‌و له‌ به‌رده‌می‌ زیاتر له‌ 60 هه‌زار هانده‌ر كاری‌ ڤیاریاڵ زۆر قورسه‌، چونكه‌ ئارسن ڤینگه‌ر پێویستی‌ ته‌واوی‌ به‌بردنه‌وه‌ هه‌یه‌ تا هانده‌رانی‌ ئاشت بكاته‌وه‌، ئه‌م راهێنه‌ره‌ كه‌ شاره‌زایه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ یاریكه‌ری‌ لاودا وه‌ تیپه‌كه‌ی‌ كه‌مترین یاریكه‌ری‌ 30 ساڵی تیادایه‌، پشت به‌یاری‌ خێراو مهاره‌ی‌ یاریكه‌ران ده‌به‌ستێت له‌یاریگادا، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ تیپه‌ ئینگلیزیه‌كانی‌ تره‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان پشت به‌یاری‌ كۆ ده‌به‌ستن.
چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م ئارسناڵ ئاسته‌نگێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت بۆ بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌.
پۆرتۆ – مانچسته‌ر: كاتێك تیرۆپشكی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئاشكرا راكێشرا، هه‌موو لایه‌ك ده‌یانگوت مانچسته‌ر یاریه‌كه‌ی‌ ئاسانه‌، به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌زانی‌ حاڵی به‌م رۆژه‌ ده‌بێت، وه‌كو وتم له‌م خوله‌دا هه‌موو شتێكی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو روده‌دات، ئه‌و مانچسته‌ره‌ی‌ كه‌ هێڵی به‌رگری‌ زۆر به‌هێزبوو چه‌ندین یاری‌ گۆڵی لێنه‌كرابوو، ئێستا كێشه‌ی‌ خراپی هێڵی به‌رگریه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی‌ به‌رگریكارانی‌ وه‌كو بڵێی پێكه‌وه‌ نه‌خۆشی لێدان توشی پێكان بوون، وه‌ له‌م كاته‌ گرنگه‌دا، بۆیه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ توشی ئه‌و ئه‌نجامه‌ بوو له‌ یاریگای خۆیدا. نه‌ك ته‌نها هێڵی به‌رگری‌ به‌ڵكو ئاستی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر له‌م چه‌ند یاریه‌ی دوایدا باش نیه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ هیلاكی‌ ئه‌و یانه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌مساڵدا له‌ پێنج پاڵه‌وانێتی‌ به‌شداری‌ كردوه‌ به‌بێ پشوی‌ زستانه‌، بێگومان ئێستا كۆتایی وه‌رزه‌كه‌یه‌و ئه‌و هیلاكیه‌ زیاتر دیاره‌و پێكانی‌ زۆریش ده‌بینین.
یانه‌ی‌ پۆرتۆ له‌ یاریگای خۆیدا مێژویه‌كی‌ باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزیه‌كان، بۆیه‌ نایه‌وێت ئه‌م هه‌له‌ گرنگه‌ له‌ده‌ست خۆی بدات بۆ گه‌یشتن به‌ چوارگۆشه‌ی‌ زێڕین، ئه‌م یاریه‌ ته‌نها یاریه‌ كه‌ هه‌ردوو تیپ ئه‌گه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌، مانچیسته‌ر به‌و ناوه‌ گه‌وره‌یه‌و یاریكه‌ره‌ باشانه‌وه‌ ده‌توانێت له‌هه‌موو كاتێكدا ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ سودی‌ خۆی كۆتایی پێبێنێت، به‌ڵام یانه‌ی‌ پۆرتۆش به‌یارمه‌تی‌ هانده‌رانی‌ ده‌توانێت ئه‌و ئاسته‌ی‌ یاری‌ یه‌كه‌م پێشكه‌شی كرد دوباره‌ی‌ بكاته‌وه‌. بۆیه‌ تا فیكه‌ی كۆتایی ئه‌نجامی‌ ئه‌م یاریه‌ مسۆگه‌ر نیه‌ بۆ هیچ لایه‌كیان، بابزانین یاریه‌كانی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خۆشترین پاڵه‌وانێتی‌ جیهان چی له‌خۆ گرتوه‌، ئایا ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕوان كراوه‌؟ یان هیچ یاری‌ سه‌یرو ئه‌نجامی‌ نوێ ده‌بینین؟
http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/uefa-champions.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net