.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كچێك دواى هه‌فته‌يه‌ك زيندوو ده‌بێته‌وه
من كچێكم ماڵم له يه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێره دايكم ئافره‌تى ماڵـه‌و باوكيشم وه‌فاتى كردووه برايه‌كى له خۆشم گه‌وره‌ترم هه‌يه له‌گه‌ڵ خوشكێک.
من له كۆلێژ له به‌شى ئينگليزى بووم، زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد له خوێندن، كه هه‌موو كاته‌كانم ته‌رخان كردبوو بۆ خوێندن هه‌موو شتێكم له بيروهۆشى خۆم ده‌رهێنابوو ته‌نها خوێندن نه‌بێت هه‌ر بۆيه‌ش كاتێك له زانكۆ ده‌مبينى هه‌ندێ له قوتابيان خوێندنيان به‌لاوه ناوه‌و خه‌ريكى عيشق بازين زۆرم پێ سه‌ير بوو چۆن پشتيان له خوێندن كردووه و به دواى ئه‌و كاره بێ هوودانه كه‌وتوون
:زۆرجاران هاوڕێيه كچه‌كانم دهيانگوت: ,باشه تۆ بۆ ئاوا خۆت ماندوو ده‌كه‌ى!! بۆ خۆت به دوور گرتووه له جيهانى عيشق و ئه‌وين! بۆ نايهى ته‌نها بۆ جارێكيش بێت تامى ئه‌وين بكه‌يت ئه‌وكات ده‌زانى چه‌ند دابڕاوى له‌و خۆشى‌و تامه جوان و قه‌شه‌نگه
زۆر جاريش هه‌ر ئه‌و هاوڕێیه كچانه دهيانگوت: فلانه كوڕ داواى لێ كردووين كه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ببه‌ستى. به‌ڵام من زۆر به توندى داوا كهيانم ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، به‌رده‌وام بووم تاكو قۆناغى كۆتاي زۆر به پوختى خوێندنى خۆم ته‌واو كرد، پاشانيش به مامۆستا دامه‌زرام، ئه‌و موچهيهى وهريشم ده‌گرت نيوهم ده‌دايه ماڵه‌وه ئه‌وه‌ى تريشم بۆ خۆم هه‌ڵده‌گرت يان به زێڕم ده‌دا چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه به‌رده‌وام بووم له ده‌وامه‌كه‌م، تا ئه‌و رۆژه ره‌شه‌م به‌سه‌ر هات كه هه‌موو خۆشيه‌كانى لێ كردم به يه‌ك پارچه له بێ ئومێدى و فرمێسك و ناخۆشى، ئه‌ويش ئه‌وه بوو ڕۆژێكيان يه‌كێك له هاوڕێكانم كه مامۆستابوو له‌گه‌ڵم ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى:
به‌يانى براكه‌م ژن دێنێ حه‌زده‌كه‌م تۆش بێى بۆ ئاهه‌نگه‌كه منيش ووتم باشه ، به‌يانى چووم بينيم ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌يه و چه‌ندين كوڕ و كچ تێكه‌ڵ ببوون هه‌ريه‌كه و جۆره جل وبه‌رگێكى له‌به‌ر كردبوو، هه‌ڵپه‌ركێ و زه‌ماوه‌ندێكى زۆر گه‌رم ده‌ستى پێكرد
. چاوم به كوڕێك كه‌وت زۆر به وردى له منى ده‌ڕوانى، منيش بايهخم پێ نه‌دا و چوومه ناو شايى و ده‌ستم كرد به هه‌ڵپه‌ڕكێ، بينيم ئه‌و كوڕه‌ى سه‌يرى ده‌كردم هاته ده‌ستم ماوه‌يه‌ك له ده‌ستم ماوه، دواتر من له ناو شايى هاتمه ده‌ر پشوويهكم دا، ئينجا ديسان چوومه‌وه ناو شايى بۆ جارى دووه‌م ديسانه‌وه ئه‌و كوڕه هاته‌وه ده‌ستم كاغه‌زێكى خسته ناو گيرفانم، ئه‌و كوڕه به جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵم ده‌كرد ده‌يويست سه‌رنجى من بۆ لاى خۆى ڕابكێشێت
.. دواى ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه ته‌واو بوو چوومه‌وه بۆ ماڵ، نامه‌كه‌م كرده‌وه نوسرابوو: من بۆ تۆ لێدراوم و ئهويندارى تۆ بوومه حه‌زده‌كه‌م بێمه خوازبێنيت ئه‌گه‌ر ڕ‌ازى ئه‌وه‌ش ژماره‌ى مۆبايلهكهمه به بوون و نه‌بوون وه‌ڵامم بده‌وه..
ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت من ئه‌و كوڕه كه‌وتبووه دڵم بۆيه بۆ به‌يانى تۆلهفۆنم بۆ كوڕه‌كه كرد تاكو بزانم نيازى چى يه ته‌له‌فۆنم بۆ كرد ئه‌ويش زۆر به گه‌رمى وه‌ڵامى دامه‌وه ، ئه‌و جاره به جۆرێك قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردم كه دڵى منى بۆ خۆى راكێشا.. بۆ به‌يانى ئه‌و ته‌له‌فۆنى بۆ كردمه‌وه و باسى له خۆشه‌ويستى خۆى بۆ من ده‌كرد و باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ده‌بێته پياوێكى باش بۆ من و من به‌خته‌وه‌ر ده‌كات.. ماوه‌ى مانگێك به‌و شێوه‌يه قسه‌مان ده‌كرد.. پاشان له په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى بوو به يه‌كتر بينين..
دواتر بوو به پياسه. . چه‌ند جارێكيش وێنه‌مان پێكه‌وه ده‌گرت ده‌يووت به دايكم پيشان ده‌دم، ئه‌و په‌يوه‌ندييه به‌م شێوه چوار مانگى خاياند، من له‌و ماويهدا وام لێهات پڕ به دڵ ئه‌و كوڕه‌م خۆش ده‌ويست زۆر جاريش پێم ده‌ووت: كه‌ى دێيه داوام ئه‌ويش هه‌ر جاره‌ى به بيانوويهك خۆى دهدزيهوه لێم تا ئه‌و كاته‌ى ڕۆژێكيان كاتژمێر هه‌شتى به‌يانى بوو ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و ووتى: وه‌ره له‌مه‌وبه‌دوا چيتر چاوه‌ڕوانى نه‌ما وه‌ره با گفتوگۆى كۆتايى بكه‌ين، من وام زانى ده‌ڵێت وه‌ره باسى ماره‌بڕين بكه‌ين، چووم بۆلاى ڕاسته‌وخۆ پێى ووتم: ده‌مه‌وێت بچمه هه‌نده‌ران پێويستم به نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلار هه‌يه بۆم پهيا بكـه كه واى گووت زۆرم پێ سه‌ير بوو.. ووتم:
بۆ من بۆت پهيا بكـه‌م؟! ووتى: كاتێ گهيشتم دێمه‌وه ده تخوازم و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌تبه‌م. ووتم: بيـر له شتى وا مه‌كه‌وه.. من يه‌ك دۆلارت ناده‌مێ.. دياره تۆ منت بۆ پاره ده‌ويست!! هه‌ڵسام ويستم بڕۆم، به‌ڵام ئه‌و به تووڕه‌ى ده‌ستى گرتم ووتى: ده‌ته‌وێت ئاوا به ئاسانى بڕۆى!! مۆبايله‌كه‌ى ده‌رهێنا ئه‌و قسانه‌ى كردبوومان هه‌مووى تسجيل كردبوو پێى ووتم: ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلارم نهدهيه وێنه‌كانت به براكه‌ت ده‌ده م و بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه ، ئه‌وجا هه‌ستاو ڕۆى. كه ئه‌وه‌م بيست هيچم پێ نه‌كرا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌ست بكه‌م به گريان.. زۆر گريام.. به چاوى گريانه‌وه ئه‌وێم به جێهێشت و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕامه‌وه.. حاڵم زۆر شپرزه بوو ڕقم له هه‌موو شتێك ده‌بۆوه، هه‌ر بۆيه هه‌فته‌يه‌ك له ماڵ نه‌متوانى بێمه ده‌ره‌وه...
دواى هه‌فته‌يه‌ك كوڕه‌كه ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى: هه‌فته‌يه‌ك مهوعيدت ماوه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلارم بۆ پهيا نه‌كه‌ى ئه‌وه وێنه‌ى خۆت له‌سه‌ر مۆبايلى براكه‌ت و هه‌موو گه‌نجێك ده‌بينيه‌وه. ئه‌و قسانه واى لێكردم بارى دهرونيم زۆر خراپ بوو، چه‌ندين جار بيرم له خۆكوشتن ده‌كرده‌وه و بيرم ده‌كرده‌وه بزانم چۆن خۆم بكوژم تا ڕزگارم بێت له‌و كێشه‌يه ، چوومه ده‌ره‌وه تاكو بچمه لاى دكتۆر له ڕێگادا چاوم به‌و كچه‌ى جيرانمان كه‌وت له قوتابخانه ئه‌هاته‌وه ، ئه‌و كچه له قۆناغىئامادهيى بوو، ئه‌و كچه هه‌ر چه‌نده له من گجكه تربوو به‌ڵام كچێكى زۆر به‌دين و له خواترس و ژيربوو، منيى بينى له ئه‌حواڵى پرسيم سه‌يرى كردم بينى په‌شۆكاوم ووتى:
ئه‌وه چيته؟ ووتم: هيچ نيه كه‌مێك دڵم تونده. ئه‌و ده‌يزانى گرێيهكى گه‌وره له دڵمدايه بۆيه ووتى: به‌خوا وازت لێناهێنم تاكو ئه‌و گرفته‌ى خۆتم پێ نه‌ڵێى..
به‌ڵكو بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌م. سه‌يري ڕوخساريم كرد ته‌نها پاكى و دڵسۆزيم له ڕوخسارى ئه‌و كچه به‌دى ده‌كرد پێم ووت: كێشه‌ى من به تۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.. پێويست ناكات تۆش خه‌فه‌ت بار بكه‌م.. به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێى بڵێم، منيش دهمازانى ئه‌و ئه‌مان ده‌پارێزێت بۆيه كێشه‌كه‌ى خۆم بۆ باس كرد، كه‌مێك بێ ده‌نك بوو پاشان ووتى: بابچينه ماڵى ئێمه قسه‌يه‌كى لێ ده‌كه‌ين. چوومه ماڵيان به‌رداخێك ئاوى بۆ هێنام و له به‌رانبه‌رم دانيشت و به ڕوويه‌كى خۆشه‌وه به‌م شێوه كه‌وته قسه له‌گه‌ڵم: : خوشكى به‌ڕێزم ئه‌زانى خواى گه‌وره به‌رنامه‌يه‌كى بۆ مرۆف ناردووه هه‌ر له‌و بهرنامهيهدا هه‌ر شتێك سوودى هه‌بێت بۆ مرۆف خودا فه‌رمانى پێداوه ، هه‌ر شتێكيش زيانى هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ى كردووه
، ئينجا ئه‌گه‌ر بێت و مرۆف پابه‌ندى فه‌رمانه‌كانى خودا بێت ئه‌وه پارێزراو ده‌بێت، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان ده‌فه‌رموێ: سنووره‌كانى خوا بپارێزه خودا‌ش تۆ ده‌پارێزێت، به‌ڵام داخى گرانم خه‌ڵكى به گوێى خودا ناكه‌ن، جا كاتێك لێيان ده‌قه‌ومێت ئه‌وكات دێن داوا له خوا ده‌كه‌ن و رووى تێده‌كه‌ن.. كاره‌ساته‌كه لێره‌دايه ئێمه شته‌كه‌مان به‌سه‌ر دێت ئه‌وكاتى په‌شيمان ده‌بينه‌وه.. ئه‌ى بۆ له‌سه‌ره‌تاوه په‌شيمان نه‌بينه‌وه و به گوێى شه‌يتان نه‌كه‌ين و ساويلكه نه‌بين هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت ياريمان پێ بكات به گوێى نه‌كه‌ين.. پاشان هه‌ڵسا چوو ناميلكهيهكى بۆ هێنام ووتى: ئه‌وه ڕووداوێكه ڕێك له‌و ڕووداوه‌ى تۆ ده‌چێت، ئه‌وه بخوێنه‌وه ان شا‌ء الله تا به يانى بير دهكهينهوه چارهيهك ده‌دۆزينه‌وه. قسه‌كانى ئه‌و كچه به‌ڕاستى كارى تێ‌كردم، ڕاستى ئه‌كرد ئێمه‌ى كچان ئه‌وه‌نده به ساويلكهى به دواى شته‌كان ده‌كه‌وين باشان كه تووشى كاره‌ساتێكى گه‌وره بووين ئه‌وكات به‌شيمان ده‌بينه‌وه.. له‌وێ هه‌ستام و هاتمه‌وه ماڵ تا ناميلكهكه بخوێنمه‌وه ئه‌و ناميلكهش هى براى به‌ڕێز ((گه‌نجێك ئابڕ‌وى پاراستم )) مامۆستا فه‌رمان نهجـار بوو به ناوى كه ده‌ستم كرد به خوێندنى هه‌ر ئه‌وكاتى ته‌واوم كرد، ته‌واوم كرد زۆر په‌شيمان بوومه‌وه له‌و هه‌ڵه‌ى كردبووم، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ناميلكه‌يه شتێك به مێشكم داهات، چووم ئه‌و شته‌ى به مێشكم داهات به‌و كچه‌ى جيرانمان بڵێم، كه چووم پێم ووت ئه‌ويش ووتى: منيش هه‌ر ئه‌و شته‌م به مێشك داهاتووه، ئه‌و شته‌ش ئه‌وه‌بوو ته‌له‌فۆن بۆ مه‌لا فه‌رمان بكه‌م بزانم چى ده‌ڵێ، ئه‌و كچه‌ى جيرانمان ووتى: شتێكى باشه له‌وانه‌يه ئه‌و ڕێگايهكت پێشاندات چوو ژماره‌كه‌ى بۆ پهيا كردم.. ته‌له‌فۆنم بۆمامۆستا : فه‌رمان كرد زۆر به ڕێزه‌وه وه‌ڵامى دامه‌وه پێم ووت ناميلكهيهكى تۆم خوێندۆته‌وه زۆر كارى تێ كردم منيش كێشه‌يه‌كى له‌و چه‌شنه‌م به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وجا له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتاى هه‌موو كێشه‌كه‌ى خۆم بۆ باس كرد.. ئه‌ويش به‌و شێوه وه‌ڵامى دامه‌وه كه تۆمارم كردبوو ووتى: خوشكم پێش هه‌موو شتێك به دڵێكى پاكه‌وه تهوبهيهكى ڕاستگۆيانه بكـه، چونكه خواى گه‌وره زۆر پێى خۆشه به‌نده‌كانى ته‌وبه بكـه‌ن، به‌س بيرت نه‌چێت به دڵه‌وه بێت، دواى ئه‌وه‌ى به‌دڵه‌وه ته‌وبه‌ت كرد، پێت ده‌ڵێم دوو شت ئه‌نجام بده پشتيوان به خوا ئه‌م ناخۆشيهت له‌سه‌ر لا ده‌چێ ..: دره‌نگى شه‌و هه‌ڵسه و ده‌ست نۆێژ بشۆره و شه‌و نوێژ بكه دواى نوێژه‌كه‌ت به زليلى و چاوى فرمێسكه‌وه ده‌ستت به‌رز كه‌وه بۆ ئاسمان و داوا له خوا بكه ئه‌و ناخۆشيهت له‌سه‌ر لابه‌رێت، چونكه ئه‌و كاته خودا دێته ئاسمانى دنيا ده‌فه‌رموێ: كه‌س هه‌يه داوام لێ بكا وه‌ڵامى بده‌مه‌وه. بگه‌ڕێ بزانه كه‌سێكى دڵسۆز و خواناس بدۆزه‌وه با بڕوات ئه‌و كوڕه به تووندى تهديد بكات و وێنه و دهنگهكانيشى لێ بسه‌نێته‌وه.. پێشى بڵێت ئه‌گه‌ر يه‌ك شت بڵاوبێته‌وه ئه‌وه بۆ خۆى ده‌زانێت، چونكه ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن زۆر بێ وره و ترسنۆكن! به‌ڵام ته‌ئكيدى ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى پێى ده‌ڵێى به ماناى كه‌ليمه دڵسۆز و خواناس بێت، نه‌ك خوانه‌كا كێشه‌كه‌ت لێ ئاڵۆزتر بكات و ئيستغلالت بكات، به‌ڵام به‌رده‌وام به له نزاكانى شه‌وانت و له بيرت نه‌چێت
. پاشان مامۆستا زۆر دوعاى خێرى بۆ كردم و خواحافيزى كرد. منيش ئه‌و قسانه‌ى مامۆستا فه‌رمانم بۆ كچه‌كه‌ى جيرانهكهم گێڕايه‌وه ووتى: كه‌س ده‌ناسى پێى بڵێى؟ ووتم: نازانم..!! ووتى: بڕۆ پشوويه‌ك بده و بير بكه‌وه سبه‌ينێ ان شا‌ء الله خوا دهرگايهك ده‌كاته‌وه، وه‌ك مامۆستا ووتى شه‌و دره‌نگ هه‌ستام و ده‌ستى پهشيمانيم بۆ خوا به‌زر كرده‌وه و به گريانه‌وه داواى پهشيمانى و يارمه‌تيم له خوا ده‌كرد، تا نوێژى به‌يانى به‌م شێويه به‌رده‌وام بووم، دواتر نوستم. من نوستبووم به‌يانى سه‌عات نۆ ئه‌و كچه‌ى جيرانمان ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى: كه‌ست نه‌دۆزيه‌وه؟ ووتم: نهخير. ووتى:
مژده‌ت لێبێت كه‌سێكم دۆزيهتهوه. به په‌له چووم، ووتم: كێيه ئه‌و كه‌سه؟ ووتى: پياوى خوشكه‌كه‌م زاواكه‌مان ناوى هونه‌ره پياوێكى تا بڵێى موسلمان وخواناس و دڵسۆزه، چۆن له خۆت دڵنياى ئاواش له‌و دڵنيا به. ووتم: ده‌ترسم.. ده‌ترسم كێشه‌كه‌م لێ ئاشكرا بكات و ئابڕووم بچێت.. به ڕاستى من هيچ متمانه‌م به پياو نه‌ماوه. ووتى: خوشكم ئه‌وه چى ده‌ڵێى!! بۆ وا ده‌زانى كاك هونه‌ر له‌و كهسانهيه تۆ دۆستايهتيت له‌گه‌ڵ كردوون!! پاشان واده‌زانى هه‌موو پياوان وه‌ك يه‌كن!! ئاخر ئێمه بۆيه تووشى گرفتى وا ده‌بين چونكه به ساويلكهيى بۆ شته‌كان دهڕوانين. كه دڵنيا بووم له قسه‌كانى: باشه پێى بڵێ. ته‌له‌فونى بۆ كاك هونه‌ره كرد دواى نيو كات ژمير به په‌له هات، ته‌نها ئه‌و سێيهمان بوو دانيشتبووين، ئه‌و كچه كێشه‌كه‌ى منى بۆ باس كرد و ووتى ده‌بێت بچى ئه‌و شتانه له‌و كوره بسهنيهوه
. كاك هونه‌ره كه‌مێك بێ ده‌نگ بوو ئه‌وجا ووتى : تۆ مهوعيدى بدێ له شوێنێك، پێى بڵێ پاره‌كه‌م بۆ پهيا كردى، منيش هاوڕێهكى زۆر دڵسۆزم هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌چمه لاى كوڕه‌كه ته‌مێى ده‌كه‌ين. ئه‌وه بوو ته‌له‌فۆنم بۆ كوڕه‌كه كرد ووتم به‌يانى كاتژمير ئه‌وه‌نده له فلان شوێن ئاماده‌به وێنه و شتهكانيش له‌گه‌ڵ خۆت بێنه پاره‌كه‌م بۆ پهياكردووى.. ووتى باشه. ژماره‌ى تهلهفۆنهكهي كورهكهشم دايه كاك هونه‌ر، بۆ به‌يانى كاك هونه‌ر له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى چووبوون نوكهيان بۆ كردبوو بينيبويان كوڕه‌كه هه‌ڵى گرتبوو، ئه‌وانيش چووبونه لاى وتبوويان ئێمه براى ئه‌و كچهين ئه‌گه‌ر به‌بێ ده‌نگ ئه‌و مۆبايلهى خۆتمان دهدهيه باشه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه دهتكوتين و ڕاپێچى پۆليست ئه‌كه‌ين، كوره‌كه‌ش له ترسا مۆبايله‌كه‌ى پێدابوون، پێشيان ووتبوو يه‌ك شتيشت له‌وانه بڵاوكردبێته‌وه ئه‌وه بۆخۆت ده‌زانى!! ئه‌وجا گه‌ڕانه‌وه و مۆبايلهكهي له كوڕه‌كه‌يان ساندبوو دايانه ده‌ستى ئه‌و كچه‌ى جيرانمان و ئه‌وان ڕۆيشتن، ئه‌و كچه‌ش مۆبايله‌كه‌ى به من دا كه بينيم ئه‌و هه‌موو ده‌نگ و وێنه‌ى منى تيايه به گريانه‌وه به زه‌ويم دادا و وردم كرد، ئه‌و گرێيهى له دڵم بوو بۆوه، وام ده‌زانى ئه‌و مردنه‌ى بۆخۆم دانابوو تياى زيندوو بومه‌وه، هه‌ر له‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و كچه پهيمانم به خوا دا كه له‌مه‌ودوا ببم به پاڵاپۆش و ئيلتزام به دينه‌وه بكه‌م و ببمه خزمه‌ت كارێكى ئه‌م دينه. ئێستاكه‌ش ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تێپهريووه ئيلتزامێكى چاكم به دينه‌وه هه‌يه و خزمه‌تى ئه‌و دينه ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خوا هيدايه‌تى نه‌دابام ئێستا من خۆم كوشتبوو چونكه ڕێگايه‌كى ترم شك نه‌ده‌برد رزگارم بكات له‌و كێشه‌يه، به‌ڵام من دڵم مردبوو دواى ئه‌و هه‌فته‌يه زيندوو بۆوه به هيدايه‌ت
. من ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى ژيانى خۆم نووسيهتهوه ئه‌مه‌وێت تا هه‌موو ئافره‌تێكى ژير په‌ندى لێ وه‌رگرێت و ڕيگاى من نه‌گرێت و تامى هيدايه‌تى خوا بزانێت. له دوا ووتهمدا داوا ده‌كه‌م له خوداى گه‌وره مامۆستا فه‌رمان نهجـار و ئه‌وانه‌ى بۆنه هۆى ڕزگاربوونم له ئاگر، خودايه ڕزگاريان بكه‌ى له ئاگر و به بهههشتيان شاديان بكه‌ى.. امـين.
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet ha sarkawtw beet
barasty swdy zoro
amjarash dast xosh
sarkawtwbet


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti ewash xosh bet sarkawtw bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش tina خان هیوام سه‌رکه‌وتنته
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh tina giyan barasty zor sarnj rakesh bw sarkawtw bit gully mn


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawreyan dast xosh bo payamakantan
kaka rasyan
karkuk dlma
lanya gyan
dasti ewash xosh bet sarkaw tw bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه