.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئادابه‌كانى زيكركردن
يه‌كه‌م: يه‌ك لا بونه‌وه‌ى نييهت بۆ خواى گه‌وره... دووه‌م: ئه‌و جێگايهى زيكرى تێدا ده‌كات پاك و خاوێن و ئارام بێت... سێيه‌م: موسلَمان له حالَى يادكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌دا ئه‌بێت بۆن خۆش و پاك و خاوێن و ده‌مى پاك بێت. چونكه فريشته‌كان له كه‌سى زاكير نزيك ده‌بنه‌وه، دێنه په‌ناى ده‌مى. چواره‌م: ڕوكردنه قيبله (كه‌عبه).. پێنجه‌م: ده‌نگ نزمى.. مرۆڤى زاكير له حالَى يادى خوادا ئه‌بێت به هێواشى و ده‌نگێكى نزم و له‌سه‌رخۆ وشه‌كان له‌زارى بێنه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌يه‌ك كه خۆى گوێى لىَ بێت و له‌زه‌ت له زيكرهكهى وه‌ربگرێت، نهيكاته گالَهو قرمهو هۆهۆ چونكه يادى كه‌سێك ده‌كات كه نه كه‌ڕه‌و نه كوێره‌و نه شتى ڵ ون ده‌بێت . شه‌شه‌م: به‌ئاگابوون و تێڕامان له گه‌وره‌يى زيكركراو بيركردنه‌وه له ده‌سه‌ڵت و به‌توانايى ئه‌و. حه‌وته‌م: كاتى چاك و پيرۆز ههلَبژێرين وه‌ك ڕۆژى هه‌ينى و مانگى ڕه‌مه‌زان و ڕۆژى عه‌ره‌فه‌و كاتى به‌رى به‌يان و دواى سىَ يه‌كى هه‌موو شه‌وێك ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : : ( وبالأسحارِ هُم يَسْتَغْفِرون ) الذاريات 18 هه‌شته‌م : دلَنيانوون و باوه‌ڕ بوون كه خواى گه‌وره وهڵمى ده‌داته‌وه و نا ئومێدى ناكات . نۆهه‌م: كۆلَنهدان و چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ى دوعا ، حه‌زره‌ت (دروودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: ( انَّ اللهَ يُحِبُّ الملحين في الدعا‌ء ) ، واته: خواى گه‌وره ئه‌وانه‌ى خۆش ده‌وێت كه له دوعادا وڕك ده‌گرن و زۆر دوباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه . ده‌يه‌م: دوعاكان به سوپاسى خوا‌و صڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) ده‌ست پێ بكات و كۆتايى پێ بهێنێت . يازده‌يه‌م: كه‌سى دوعاكه‌ر ده‌بێت له گوناهدا نهژي و ته‌وبه‌ى كردبێت و مافى خهلَكى لا نه‌بێت و ڕه‌چاوى ئادابى مه‌عنه‌وى دوعا بكات .
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه