❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند دوعایه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-14 21:02:57

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

چه‌ند دوعایه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگ

چه‌ند دوعایه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگ

دوعا له‌ قورئانى پيرۆزدا... يه‌كه‌م: سوره‌تى فاتيحة

يه‌كه‌م:[ سوره‌تى فاتيحة]
بسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (2(الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَُسْتَعِين (5) اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ


دوعا له‌ قورئانى پيرۆزدا... يه‌كه‌م: سوره‌تى فاتيحة
دوعاو پاڕانه‌وه‌ ئومێده‌وارى دڵه‌ به‌خواى گه‌وره‌ ، چرپه‌و ڕازى موسڵمانه‌و هه‌ژانى ويژدانه‌و ئاوازى خواپه‌رستانه‌ له‌ميحرابدا به‌ گه‌ردن كه‌چييه‌وه‌ ، داوا ده‌كات و دڵنيايه‌ ، و هيواى به‌ مه‌ولاى خۆى هه‌يه‌ كه‌ وه‌ڵامى بداته‌وه‌و قبوڵى به‌ڵێ بفه‌رموێ بۆ داخوازييه‌كانى .. دوعاكردن له‌ خوا ڕه‌حمه‌تێكى هه‌ردوو ناوى به‌رزى رحمن و رحيم..ه‌.. دوعا په‌رستشێكه‌ خواى (به‌رزو پاك و خاوێن) پاداشتى جوان و شيرين ده‌داته‌ خاوه‌نه‌كه‌ى..
مه‌ولاى خواناسان حه‌ز ده‌كات بيسه‌رى ده‌نگى دۆعا گۆيانى بێت.. وه‌ك له‌فه‌رمووده‌يه‌كدا كه‌ئه‌نه‌سى كوڕى ماليك بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (پێغه‌مبه‌رى خوا () ده‌فه‌رموێت: كاتێك خواى مه‌ولامان به‌نده‌يه‌كى خۆى خۆشويست به‌ڵاى به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت ، كاتێك به‌نده‌كه‌ش دوعا ده‌كات فريشته‌كان ده‌ڵێن: ده‌نگێكى ناسراوه‌، جبيرل ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ فڵان به‌نده‌ى خۆته‌.. پێداويستيه‌كه‌ى بۆ جێبه‌جێ بكه‌ ، خواش ده‌فه‌رموێت: واز بهێنن له‌ به‌نده‌كه‌م پێم خۆشه‌ گوێم له‌ده‌نگى به‌نده‌كه‌م بێت.. كاتێك به‌نده‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم.. خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (لبيك عبدي .. لاتدعوني بشيءٍ الا استجبت لك ولا تسألني شيئاً إلا أعطيتك إما أن أعجل لك ما سألت وإمّا أن أدَّخر لك أفضل مما سألت.. وإما أن أدفع عنك به من البلاء ما هو أعڤم من ذلك).
سه‌ره‌تاى قورئان كه‌ سووره‌تى فاتيحه‌يه‌ به‌ دوعا ده‌ست پێده‌كات ، كۆتاييه‌كه‌شى هه‌ر به‌دوعا كۆتايى دێت ئه‌م نێوه‌نده‌ش بيروباوه‌ڕو ياساو په‌رستش و دوعايه‌..
ئێوه‌و به‌ره‌و قه‌ڵبه‌زه‌كانى كانياوى سازگارو ژيانبه‌خشى قورئان تاوێك ژيان له‌گه‌ڵ دوعا هه‌مه‌چه‌شنه‌كانى پێغه‌مبه‌ران و به‌نده‌كانى (الرحمن) وساڵحان و باوه‌ڕداران و قيامه‌ت ويستان..
• ئه‌مه‌ دوعاو ويردى ڕۆژانه‌ى موسڵمانه‌و به‌لاى كه‌مه‌وه‌ له‌ڕۆژێكدا زياتر له‌ حه‌ڤده‌ جار ده‌يڵێينه‌وه‌..
• سوره‌تى فاتيحه‌ چريكه‌ى باوه‌ڕ و قووتى ئيمانى باوه‌ڕداره‌ كه‌ له‌ ميحرابى نوێژه‌كه‌يدا گه‌شه‌ى باوه‌ڕى پێده‌كات ، به‌يانيان وئێواران.. له‌فه‌ڕزو سوننه‌تيدا... له‌هه‌ستان و په‌رستشيدا..
• ئه‌م سوره‌ته‌ (فاتيحه‌) چه‌پكێك گوڵى خواى ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌ له‌: مه‌فاهيمى عه‌قيده‌يى و ئامانجى ده‌عه‌وى وبنه‌ماى شه‌ريعه‌ت..
• ئه‌م سوره‌ته‌ (أم الكتاب) و حه‌وت ئاياتى دووباره‌كراوه‌يه‌..
• ئه‌م سوره‌ته‌ (الفاتحه‌) (أساس القران)ه‌ وه‌كو عبدالله‌ى كوڕى عباس ده‌فه‌رموێت: (الكافيه‌) و (الشافيه‌) و (الواقعه‌)شى پێده‌ڵێن..
• نهێنييه‌كى گرنگ هه‌يه‌ كه‌ قورئان به‌ دوعا ده‌ست پێده‌كات به‌ دوعاش كۆتايى پێدێت.. نێوه‌نده‌كه‌شى عه‌قيده‌و عيباده‌و دوعايه‌..
• سوره‌تى الفاتحه‌ دواى بسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ به‌ الْحَمْدُ للّهِ ده‌ست پێده‌كات كه‌دوعايه‌..
• الْحَمْدُ للّهِ.. سوپاس و ستايش هه‌ر بۆ خوايه‌ ، ئه‌م ووته‌يه‌ شايسته‌تر و به‌هێزترو جوانترو گه‌يه‌نه‌رتر بۆ حه‌قى خوا له‌ ووتنى الشكر لله..
• الْحَمْدُ للّهِ.. دوعايه‌ ، پڕيه‌تى له‌ دڵنيايى نه‌فسى كه‌ پاڵی به‌ پۆخڵه‌واته‌كانى ناو ناخه‌وه‌ ده‌نێت و بزوێنه‌رى عاتيفه‌و جڵه‌وگيرى هه‌سته‌ خراپه‌كانه‌.. ده‌مانبات به‌ره‌و پاك و خاوێنى ناوخۆى حه‌وانه‌وه‌ى ويجدان و ئارامى دڵ..
• الْحَمْدُ للّهِ.. سوته‌مه‌نى ڕۆحه‌و نه‌فسى به‌د ده‌توێنێته‌وه‌و توێژاڵه‌ ڕه‌ش و ژه‌نگه‌كانى دڵ لاده‌بات .. هێزو ووزه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ ، دڵ خاوێن ده‌كاته‌وه‌ به‌دابارينى ئه‌من و ئومێدو ڕه‌زامه‌ندى و گه‌شبينى و حه‌وانه‌وه‌ى ڕۆحيى .
شارستانيه‌تى ئه‌مڕۆ به‌هات و هاوارو ئامێره‌ زۆرو ماندووكه‌ره‌كانيه‌وه‌ به‌شه‌ڕو ئاژاوه‌و ئاگره‌ هه‌ڵگيرساوه‌كه‌ى ، به‌خود په‌رستيه‌كه‌ى كه‌ ده‌ماره‌كانى سووتاندووه‌ بووه‌ته‌ مايه‌ى دڵه‌ڕاوكێ له‌ده‌روونه‌كانداو نه‌خۆشى جه‌سته‌يى كه‌ به‌گران چاره‌سه‌رده‌كرێت.
قورئان له‌پێش ئه‌مانه‌دا قه‌ڵاى پاراستنى بۆ ده‌روونه‌كان داناوه‌و ڕێگا ده‌گرێت كه‌ تاريكى ڕه‌شبينى بچێته‌ ناو دڵه‌كانه‌وه‌و يان ئه‌خته‌بوتى قه‌له‌ق زاڵ ببێ به‌سه‌ر هه‌ناسه‌كانيداو ناخى بسووتێنێ..
• چاره‌سه‌ره‌كه‌ ديارى ده‌كات وئيكسيرى به‌هێزى (الْحَمْدُ للّهِ) بۆ ده‌نووسێ به‌هه‌موو واتاو ئارامى و دڵنيايى ، كه‌ وتت (الْحَمْدُ للّهِ) كه‌وابوو تۆ غه‌رقى نيعمه‌تى.. ڕه‌زامه‌ندى وملكه‌چ بوون پيشان ده‌ده‌يت، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕاماڵه‌رى دڵه‌ڕاوكێ و ڕه‌ش بينى و تێكچوونى ده‌روونيه‌... چه‌ند جار دووباره‌ى ده‌كاته‌وه‌ به‌زمان ودڵ و گيان و (الْحَمْدُ للّهِ) ده‌چڕێ به‌عه‌قڵ و بيرى .. ئيتر هه‌ناسه‌ى كامه‌رانى هه‌ڵده‌مژێت و هه‌ست به‌ شنه‌ شه‌ماڵى هێورى وشه‌ونمى ته‌ڕى باوه‌ڕ ده‌كات.. تاده‌گاته‌ عه‌قڵى (الباطن)ى و ئيتر ڕاستييه‌كانى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ڕووناكى به‌رى به‌يان ، كه‌ئه‌وه‌ى له‌نيعمه‌ت له‌ده‌ستى چووه‌ خێرى تێدايه‌ .. جوانى به‌رزيه‌كان ده‌بينێت كه‌ لاى ئه‌و تائێستاكه‌ ناديار بووه‌ ... يان چاوى ئه‌و په‌رده‌ى پێدا هاتبوو...
سووره‌تى فاتيحه‌ به‌رنامه‌ى دوعامان بۆ داده‌ڕێژێت : به‌ حمد بۆ زاتى ألله ... رب العالمين ... الرحمن الرحيم ... مالك يوم الدين ... المعبود المستعان ... الهادى المنعم..
رَبِّ الْعَالَمِينَ ... په‌روه‌رده‌كه‌رى په‌رى و ئاده‌مى .. دروستى كردوون و دواى دروست كردنيش ده‌ستيان لێ به‌رنادات و په‌روه‌رده‌شيان ده‌كات له‌ڕووى ماددى ومه‌عنه‌وييه‌وه‌.. هۆكاره‌كانى په‌روه‌رده‌بوونيشيان بۆ ئاماده‌ ده‌كات و له‌ به‌رده‌ستياندا فه‌راهه‌مى ده‌هێنێت ..
الرَّبْ .. واتا: په‌روه‌رده‌كه‌ر شوان و چاودێرو گه‌وره‌.. په‌روه‌ردگار .. جيهانى دروست نه‌كردووه‌ پاشان وازى لێ بهێنێت تا خۆى خۆى ببات به‌ڕێوه‌.. هه‌مووى جيهان له‌ژێر چاوه‌دێرى ئه‌ودايه‌ ..
حه‌مدو سه‌ناكانيش بۆيه‌ بۆى ده‌كه‌ين چونكه‌ ئه‌و په‌روه‌رده‌كه‌رى هه‌مووى جيهانه‌..
الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ.. ڕه‌حمه‌ت ده‌خوازێت كه‌ چاكه‌ى لێوه‌ ده‌ربچێت بۆ ڕه‌حم پێكراوه‌كه‌ .. هه‌ركاتێك خواى گه‌وره‌ وه‌صف كرا به‌ (الرحمن) واتاى (احسان)ى لێوه‌رده‌گرين..
الرحمن الرحيم واتا لابه‌رى ئافات و گرێكانى ڕێگاى عبوديه‌ت .. له‌به‌رئه‌وه‌ گوتراوه‌ كه‌ ڕه‌حمه‌ت له‌ خواوه‌نده‌وه‌ به‌ماناى (نيعمه‌ت وفه‌زڵ)ه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ئاده‌ميزاده‌وه‌ بوو به‌ماناى (ناسكى وعه‌تف)ه‌.. (الرقه‌ والعطف).
يان ووتراوه‌ كه‌ الرحمن بۆ دنيا بۆ گشت بوونه‌وه‌ران و ئاده‌ميانه‌ به‌بێ جياوازى .. به‌ڵام الرحيم بۆ دوا ڕۆژه‌و تايبه‌ته‌ به‌ ئه‌هلى ئيمان و تاعه‌ت ..
ئه‌مه‌ دڵنيايى به‌موسڵمان ده‌به‌خشێت كه‌خواى گه‌وره‌ هه‌موو چركه‌يه‌ك له‌ گه‌ڵيدايه‌ به‌ميهره‌بانى و ڕه‌حمه‌تى خۆى ، گه‌ر بۆ چاوتروسكاندنێك لێى بگرێته‌وه‌ ترپه‌ى دڵ و هه‌ناسه‌ى و سووڕى خوێنى ڕاده‌وه‌ستێت ... گه‌ر ڕه‌حمه‌تى ئه‌و نه‌بێت ناتوانێت له‌سه‌ر جاده‌ى ئيسلام يه‌ك بست ببزوێ و بۆلاى خوا هه‌نگاو هه‌ڵگرێ .. (يُصِيبُ بِرَحْمَتِهِ مَنْ یشاء)..
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ.. ئه‌م ئايه‌ته‌ كه‌ريمه‌ يه‌كێ له‌ پايه‌ گرنگه‌كانى بيرو باوه‌ڕى ئيسلام باس ده‌كات كه‌ ڕۆژى ڕه‌ستاخێزه‌.. (مُلك) ئه‌وپه‌ڕى پله‌ى ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن و زاڵ بوون و خاوه‌ن بوونه‌ .. يوم الدين واتا ڕۆژى پاداشت .. خوا خاوه‌نى ڕۆژى كردارو ڕۆژى پاداشته‌ .. ئه‌گه‌ر لێره‌ش هه‌موو شته‌كانى و خۆى به‌هى خوا زانيبێ و خواى به‌ (مالك)ى حه‌قيقى و (متصرف الامور) زانيبێ ئه‌وه‌ له‌ولاش كارى ئاسان ده‌بێت.. ئه‌ى كه‌سێ كه‌ (مالك يوم الدين)ى : له‌گوناهه‌كانم ببوره‌و هه‌ر كارو ووته‌و جووڵه‌م بۆ تۆيه‌ ئه‌ويش به‌ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ى خۆى داده‌پۆشێ و له‌ رۆژى (يَومَ لا يَنْفَعُ مالٌ وَلا بَنون ، إلاّ مَنْ أَتَى اللهَ بِقَلْبٍ سَليم) فرياى ده‌كه‌وێ..
به‌ندايه‌تى كردن.. إِيَّاكَ نَعْبُدُ .. هه‌ر تۆ ده‌په‌رستين ..په‌رستن كه‌ ملكه‌چى و ترسان و خۆش ويستنى په‌رستراوه‌كه‌يه‌ به‌په‌رستن و دوعا ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ ده‌خه‌مڵێنێت و گه‌رم ده‌بێت.. هه‌موو كارى پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاه‌ والسلام) بريتيه‌ له‌هێنانى خه‌ڵكى بۆ ساحه‌ى عبوديه‌تى خواى ته‌عالا.. عه‌قيده‌ بۆ عيباده‌ته‌.. غايه‌تيش له‌خلق هه‌ر بۆ عيباده‌ته‌ .. دوعاش كرۆك و كاكڵه‌ى عيباده‌ته‌.. مه‌غزاكه‌يه‌تى .. په‌رستنى خوا هه‌ر خۆى به‌ ته‌نهايى كه‌سى له‌گه‌ڵ نه‌بێت .. چونكه‌ شه‌ريكى نه‌بوو له‌ دروستكردنى جيهانياندا كه‌سيش هامڕازو هاوكارى نيه‌ له‌به‌ڕيوه‌بردنيدا... په‌رستنى خوا واتا: ڕزگاربوون له‌هه‌موو په‌رستنه‌كانى تر ، مادده‌ ، مرۆڤ ، ناوبانگ ، خود په‌رستى تاغوته‌كان و شه‌يتانه‌كان .. هه‌موو وه‌لانرێن بۆ يه‌ك خوا..
ئه‌گه‌ر عيباده‌ت به‌نيه‌ت و ظاهر بۆ غه‌يرى خوا بوو يان به‌شى خواو غه‌يرى خوا تێكه‌ڵاو كرا ئه‌و كات خواى ته‌عالا له‌ به‌شه‌كه‌ى خۆى ده‌رده‌چێت و نايه‌وێت .. چونكه‌ ناكرێت تا نيوه‌ڕۆ بۆ كه‌سێك كرێكارى بكه‌ى دواى نيوه‌ڕۆ بۆ كه‌سێكى كه‌ ، كه‌چى دواييش داواى كرێى ڕۆژه‌كه‌ له‌يه‌كێكيان بكه‌يت.. ناتداتێ ، ئه‌ى خوا چۆن ده‌خه‌ڵه‌تێ ..
ئه‌ى حاڵى ئه‌وانه‌ چۆنه‌ كه‌ به‌نيه‌ت و ڤاهيريش عيباده‌ت و كاره‌كانيان بۆ غه‌يرى خوايه‌ .. خوا خۆى پێناسه‌ى كردارى چاكى بۆ كردووين ئه‌وه‌ى كه‌ لاى ئه‌و قبووڵه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌: (وَلا يُشڕكُ بِعِبادَه‌ رَبِّهِ أَحَداً).. هيچ كه‌سى قبوڵ نيه‌ بكرێته‌ هامڕاو هاوبه‌شى..
بۆيه‌ خواى گه‌وره‌ فێرمان ده‌كات ڕۆژى چه‌ند جار بڵێين: إياك نعبد .. إياك نعبد .. خوايه‌گيان هه‌ر تۆ ده‌په‌رستين ..
المستعان .. كۆمه‌ك به‌خش هه‌ر خوايه‌ .. واته‌: ڕۆشتن بۆ لاى خواو په‌يوه‌ست بوون به‌وه‌وه‌.. وه‌ داواى هاوكارى كردن كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو كۆسپ و ناڕێكيه‌كانى ڕێگاى عبوديه‌ت لابه‌رێت.. واته‌ ئيظهاركردنى لاوازى و ده‌سته‌وسانى خۆت له‌به‌رده‌م هێزێكدا كه‌ زۆر لێته‌وه‌ نزيكه‌ ، به‌ به‌زه‌يى و به‌ توانايه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا ، هيچ شتێك ده‌سه‌ڵاتدارو خۆ به‌شت زانێك له‌ چنگى هێزى خوا ده‌رناچێت..
جوتيار زه‌ويه‌كه‌ى ده‌كێلێت و ئاماده‌ى ده‌كات ، تۆوى پێوه‌ ده‌چێنێت و ئاوى ده‌دات ، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت هه‌ردوو ده‌ستى به‌رزكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان و داواى كۆمه‌كى و يارمه‌تى له‌ خواى گه‌وره‌ بكات كه‌ كشتوكاڵه‌كه‌ى له‌ ئافات و له‌ناوچوون بپارێزێت.. بۆيه‌ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێز هه‌يه‌ له‌نێوان الاستعانه‌ و دوعادا...
وإِێاكَ نَُسْتَعِين.. وه‌كو ئيمام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ئه‌م ووته‌ كورته‌ ڕێنماييمان ده‌كات بۆ لاى دوو كارى گرنگ كه‌ ده‌كرێ بكرێنه‌ پێ پليكانه‌ى كامه‌رانى دنياو دواڕۆژ:
يه‌كه‌ميان: كرداره‌ چاكه‌كان كه‌ ئه‌نجاميان ده‌ده‌ين هه‌وڵ ده‌ده‌ين به‌ ووردى پێيان هه‌ستين، چونكه‌ داواكردنى كۆمه‌كى له‌ دواى كارێك دێت كه‌ هه‌وڵى تێدا به‌كارهاتبێ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بێت ، يان بترسێت كه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت و نه‌توانێت ته‌واوى بكات به‌ڕێك وپێكى... كه‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له‌ده‌ست كه‌وته‌ خواره‌وه‌ داواى كۆمه‌كى ناكه‌يت له‌ كه‌س بداته‌وه‌ ده‌ستت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆڵێكى قورس نه‌توانى هه‌ڵى بگريت و هه‌موو ووزه‌و تواناى خۆت به‌كارهێنا ئه‌وا داواى يارمه‌تى له‌ غه‌يرى خۆت ده‌كه‌يت..
دووه‌ميان: إياك نستعين حصر ده‌گه‌يه‌نێت ، كه‌وابوو ئه‌بێت داواى كۆمه‌كى كردن تايبه‌ت بكرێت (تخصيص) به‌خواوه‌ و به‌س... كه‌ ئه‌مه‌ ڕۆحى دين و كاكڵه‌ى يه‌كتاپه‌رستييه‌ ، كه‌ وا ده‌كات له‌ هه‌ڵگرانى ئه‌م بيروباوه‌ڕه‌ كه‌ دڵ و ده‌روونيان به‌رز ده‌كاته‌وه‌....
هدايه‌ ... و طريق ...
اهدِنَا الصِّرَاط المُستَقِيمَ: خوايا ڕێنموويمان بكه‌ بۆ ڕێگاى ڕاست,.. ئه‌و ڕێگايه‌ى كه‌ چاكه‌و ڕزگارى و سوودو سه‌رفرازى تێدايه‌.. ده‌ستم بگره‌ له‌ ناو ئه‌م جه‌نجاڵی و تاريكى و كوێره‌ ڕێگايانه‌ى شه‌يتاندا بۆ ڕێگاكه‌ى خۆت كه‌ هيدايه‌تى ڕۆح و دڵ و نه‌فس و چاو و بير و هزر و ويجدانى تێدايه‌... هيدايه‌تێك كه‌ تايبه‌تيه‌و له‌ هه‌موو هيدايه‌ته‌كانى كه‌ گه‌وره‌ترو به‌ سوودتره‌.. چونكه‌ ئيتر گومڕا نابيت و پێويستيت به‌ ڕێگاى تر نيه‌..
ئه‌م ئاياته‌: اهدِنَا الصِّرَاط المُستَقِيمَ.. هيدايه‌تى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى ئاشكراو ناديار ده‌گرێته‌وه‌، هيدايه‌تى عه‌قڵ ودين..
صِرَاط الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ... ڕێگاى ئه‌وانه‌ى نيعمه‌تت داباراندووه‌ به‌سه‌رياندا .. كه‌ ڕێگاى باوه‌ڕدارانه‌ به‌ نيعمه‌تى ئيمان .. ڕێگاى موسڵمانان هه‌ر له‌ ئاده‌م تا خاته‌م ئه‌و ڕێگايه‌ى كه‌ خوا ڕازى بوو ناوى بنێ ئيسلام و ئێمه‌ش به‌ موسڵمان .. ڕێگاى پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆيان و شه‌هيدانى ڕێگاى خواو پياوچاكان .. ئه‌و ڕێگا ئيمانيه‌ى كه‌ تا دواڕۆژ كاروانه‌كه‌ى هه‌ر به‌رده‌وامه‌و له‌ سره‌وتن ناكه‌وێ ..
غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ: ڕێگاى ئه‌وانه‌ نا كه‌ ڕقت لێيان گرتووه‌.. دواى زانين و دڵنيابوون وڕێنموونى وده‌ركه‌وتنى ڕاستى خۆيان به‌ره‌و به‌رنامه‌ى كوفر ڕۆيشتن و له‌ ڕێگاى ڕاست لايان داو ڕۆچوون به‌ناو نه‌فاميداو له‌ قوڕى هاوبه‌ش په‌يداكردندا نغرۆبوون ، ئيتر ڕق وخه‌شم و تووڕه‌يى تۆيان له‌حه‌قدا به‌سه‌ردا دابارى كه‌ ئه‌وه‌ش پاداشتى سووربوونه‌ له‌سه‌ر گومڕايى ..
وَلاَ الضَّالِّينَ: ڕێگاى ئه‌وانه‌ش نا كه‌ گومڕاو سه‌ر لێشێواون... ئه‌وانه‌ى له‌بيابانى دوور له‌خوايى و خواناسيدا دێن و ده‌چن و نازانن چۆن ده‌ژين.. كه‌ دڵ و ڕۆحيان پريشكى نوورو هيدايه‌تيان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.. خواو ئايين له‌ به‌رنامه‌ى ژيانى ئه‌واندا سڕراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستيان به‌ په‌تى جاڵجاڵۆكه‌وه‌ گرتووه‌و ڕێگاى دڕكاوى چاڵ وچۆڵ وپڕ له‌ لوغم وهه‌زار به‌هه‌زاريان گرتۆته‌به‌ر ، كاتێك به‌خۆيان ده‌زانن خۆشيان و مرۆڤايه‌تيش غه‌رقى شه‌هوات و گه‌نده‌ڵى و تياچوونى كوشنده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك زۆربه‌ى به‌رنامه‌ ده‌ستكرده‌كانى مرۆڤ كه‌ بێجگه‌ له‌ خراپه‌كارى و كاول بوون و نغرۆكردن و خۆپه‌رستى و برسييه‌تى و تاقيكردنه‌وه‌ى يه‌ك له‌دواى يه‌كى هه‌ڵه‌ هيچى كه‌يان بۆ مرۆڤايه‌تى نه‌هێناوه‌ته‌ سه‌ر ژيان.. ئه‌مانه‌ش هه‌مووى ده‌ره‌نجامى دوورييه‌ له‌هيدايه‌ت و ڕێگاى په‌روه‌ردگار.... 








sc islam dost

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net