❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژاوه‌ژاوی‌ زه‌ریاكان هه‌ڕه‌شه‌ له‌نه‌هه‌نگ‌و دۆلفینه‌كان ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-15 05:38:39

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژاوه‌ژاوی‌ زه‌ریاكان هه‌ڕه‌شه‌ له‌نه‌هه‌نگ‌و دۆلفینه‌كان ده‌كات

ژاوه‌ژاوی‌ زه‌ریاكان هه‌ڕه‌شه‌ له‌نه‌هه‌نگ‌و دۆلفینه‌كان ده‌كات
http://kurdzhin.org/uploads/760e43ec1b.jpg

زاناكان ده‌ڵێن (پیسبوونی‌ ده‌نگی‌) یــان ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ زۆره‌ی‌ له‌زه‌ریـــاكانی‌ جیهاندا هه‌یه‌، بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ نه‌هه‌نگ‌و دۆلفینه‌كان .
له‌كۆنگره‌یه‌كدا كه‌ له‌ژێرچاودێری‌ نه‌تـه‌وه‌ یـــــه‌كگرتووه‌كاندا به‌ڕێوه‌چووه‌ ، زانا به‌شداربووه‌كان ده‌ریانـــــخستووه‌ كه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی‌ ناو ده‌ریا كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ لای‌ یه‌كتری‌‌و له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه‌، ئه‌و ده‌نگـه‌ی‌ كه‌ له‌كه‌شتیه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كاریان تێده‌كــــات‌و كاریگه‌ریان له‌ســـه‌ر داده‌نێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات  كه‌ نه‌توانێت ئاراســــته‌ی‌ ڕۆیشتنی‌ خۆی‌ دیـاری‌ بكات‌و بگات به‌هاوڕێكانی‌،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌توانێت خۆراك بۆ خۆی‌ به‌ده‌ست بهێنێت .
به‌شداربوانی‌ كۆنگره‌كه‌ پێشنیازیان كردووه‌ كه‌وا ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی‌ له‌زه‌ریاكانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كه‌متر بكرێته‌وه‌، ئــــه‌وه‌ش به‌هۆی‌ دروستكردنی‌ بزوێنه‌رو ماتۆڕی‌ كه‌شتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ژاوه‌ژاوه‌كه‌یان كه‌متر بێت‌و سووكتر بێت .
هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی‌ (پارێزگاری‌ له‌پۆلی‌ گیانله‌به‌ره‌ وشكانیه‌ كۆچكردووه‌كان) كه‌ نوێنــــه‌ری‌ (100) وڵاتـــی‌ تێدا به‌شداربووه‌، هه‌وڵیاندا به‌ده‌ركردنی‌  بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌  ژاوه‌ژاوی‌  زه‌ریاكان .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، هه‌ندێك له‌به‌شداربووانی‌ كۆنگره‌كه‌ پێشنیاریان كردووه‌ ڕێوشوێنی‌ تر بگیرێتــه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگــای‌ تر بۆ كه‌شتیه‌وانی‌،هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خێرایی‌‌و ڕێگرتن له‌به‌كارهێنانی‌ كه‌شتیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ ئه‌زموونی‌ له‌نیشـــــتمـان‌و ژینگه‌ی‌ سروشتی‌ ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ له‌ناوچوون  ده‌بنه‌وه‌.
هه‌ندێك له‌لێكۆڵه‌رانی‌ تر پێیان وایه‌ كه‌ زیادبوونی‌ تێكڕای‌ (دووه‌م ئۆكسیدی‌ كاربۆن) بۆته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ ترشێتی‌ زه‌ریـاكان ،كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ به‌خێرایی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌ناو ئاوداو دروستبوونی‌ ژاوه‌ژاو .
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ ئه‌و دووریه‌ی‌ كه‌ (نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كان) ده‌توانن بیبڕن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ  ڕێژه‌ی‌ (90%) له‌ماوه‌ی‌ (40) ساڵی‌ ڕابردوودا، له‌ئه‌نجامی‌ زۆربوونی‌ تێكڕای‌ ده‌نگه‌كانی‌ ناو زه‌ریاكان .
وته‌بێژێكیش به‌ناوی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ وتی‌ ((پێده‌چێت وڵاتان ئاماده‌بن بۆ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێـــــنی‌ تایبه‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژاوه‌ژاوی‌ ناو زه‌ریاكان)) .

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net