❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناشیرین ترین سیفه‌ت له‌ مرۆڤدا !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-16 08:01:04

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ناشیرین ترین سیفه‌ت له‌ مرۆڤدا !!

ناشیرین ترین سیفه‌ت له‌ مرۆڤدا !!

سیفه‌تێک که‌ مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ زۆر ناشیرین ده‌بێت
که‌م یان زۆر ئه‌و سیفه‌ته‌ له‌ هه‌موومان هه‌یه‌ ، ئه‌ویش ( تــــوڕه‌یــیه‌ )!!

کاتێ مرۆڤ تووڕه‌ ده‌بێ له‌ قالبی به‌شه‌رییه‌ت ده‌رده‌چیت و ده‌چێته‌ قالبی شه‌یتان و له‌و کاته‌دا شه‌یتان ده‌توانێ به‌ هه‌موو شوێنێکی ناو له‌شی ئه‌و مرۆڤه‌دا بڕوات که‌ تووڕه‌یه‌..
قسه‌یه‌کی شه‌یتان هه‌یه‌ ده‌ڵێ : من ناتوانم به‌ره‌نگاری به‌نی ئاده‌م ببمه‌وه‌و زه‌فه‌ری پێ ببه‌م و تاوانی پێ ئه‌نجام بده‌م ته‌نها له‌ چه‌ند حاله‌تدا نه‌بێت :
- کاتێ مرۆڤ سه‌رخۆش ( مه‌ست ) ده‌بێت ئه‌و کات شه‌یتان ده‌توانێ هه‌ر کارێکی بیه‌وێ پێی بکا..
- کاتێ مرۆڤ تووڕه‌ ده‌بێ ئه‌و کاته‌ش جڵه‌وی ده‌که‌وێته‌ ژێر ده‌ستی شه‌یتان و چی بیه‌وێ پێی ده‌کات...

به‌ڵی زۆر جار ده‌بینین که‌ مرۆڤ تووڕه‌ ده‌بێ و دان به‌خۆی دا ناگرێ زۆر کار ئه‌نجام ده‌دات که‌ پاشان لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک و جارێ وا هه‌یه‌ له‌سه‌ر شتێکی زۆر بچووک پیاوێک تووڕه‌ ده‌بێت و ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق ده‌دات ، یان پیاوێک ده‌کوژێت یان تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات...

خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند ساتێک دانی به‌خۆیدا بگرتبایه‌ ئیتر ئه‌و کاره‌ ناشیرینه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا..

جارێک صه‌حابیه‌ک دێته‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ده‌ڵێ ئامۆژگاریم بکه‌ : پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموویێ : تــــــووڕه‌ مــــه‌به‌ !!
بۆ سێ جار صه‌حابه‌که‌ قسه‌که‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ و هه‌ر سێ جار پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌مان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌...

جاری وا هه‌یه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌ند ساتێک تووڕه‌ بوون تووشی کــــوفر ده‌بێت و له‌ ئیسلامه‌تی ده‌رده‌چێت..

به‌سه‌ر هاتی پاشایه‌کتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ ناویم له‌یاد نه‌ماوه‌ ببورن ، به‌ڵام ئاخر پاشای غه‌سسانییه‌کان بوو که‌ به‌خۆی و جه‌ماعه‌تێک ‌هاتنه‌ خزمه‌تی عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ر.خ) و هاتبوون موسوڵمان بن ...
کاتێ که‌ ئه‌و ]پاشایه‌ حه‌جی ده‌کرد له‌ ماڵی خوادا پیاوێکی هه‌ژار پێی نایه‌ سه‌ر عه‌بای پاشاکه‌ و پیسی کرد که‌ نه‌ی دیبوو واته‌ به‌ ئه‌نقه‌سط نه‌بوو ، پاشاکه‌ ئاوڕی دایه‌وه‌و مستێکی لێدا که‌ که‌پووی شکا و خوێنی له‌ که‌پووی ده‌هات و چووه‌ خزمه‌ت عادیل ترین سه‌رکرده‌ی موسوڵمان که‌ عومه‌ر بوو پێی ووت : نه‌مزانی به‌سه‌ر عه‌باکه‌ی که‌وتم و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک مستێکی لێدام وکه‌پووی شکاندم..
کاتێ که‌ عومه‌ر بانگی پاشای کرد ووتی : یان ڕازی ده‌که‌ی یانیش ده‌بێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك که‌پووت بشکێنێته‌وه‌..

پاشاکه‌ ووتی : ئاخر من پاشام و نابێت و ناگونجێت ...
به‌هه‌رحاڵ وتی باشه‌ ده‌رفه‌تێکم پێ بده‌ که‌ ئه‌مشه‌و بیری لێ بکه‌مه‌وه‌ ..
ئه‌وه‌ بوو له‌ شه‌ودا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ڕۆیشتن و هه‌ڵاتن و ئیتر وازی هێنا له‌ حه‌ج و ئیسلام بوونه‌که‌ی ته‌نها به‌هؤی یه‌ک تووڕه‌یی بوو که‌ دانی به‌خۆیدا نه‌گرت....
نامه‌وێ زۆری درێژ بکه‌مه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ی که‌ من به‌ چه‌ند دێڕێک ته‌واو باسی بکه‌م ، به‌ڵام به‌م به‌سه‌ر هاته‌ کۆتایی پێ دێنم...

جارێکیان عومه‌ری کوڕی خه‌طاب (ڕ.خ) له‌ لای ده‌رگای مزگه‌وت دانیشتبوو چاوه‌ڕێی بانگی ده‌کرد کابرایه‌ک که‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ نه‌بوو عومه‌ری نه‌ده‌ناسی و نه‌یده‌زانی خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانه‌ هاته‌ ژوورته‌وه‌ و قاچی به‌ر قاچی عومه‌ر که‌وت و به‌ عومه‌ری ووت به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ : تۆ کــــــه‌ری !!!
عومه‌ریش زۆر به‌ له‌سه‌ر خۆیی جوابی دایه‌وه‌ : نه‌خــــێر

صه‌حابه‌کان هه‌ستانه‌وه‌ و وتیان گه‌وره‌م ئه‌مه‌ چی پێ ووتی قبووڵ ناکه‌ین..
عومه‌ریش ووتی لێی گه‌ڕێن ته‌نها پرسیارێکی کرد ووتی : تۆ که‌ری
منیش جوابم داوه‌ ووتم : نه‌ء

به‌ڵێ هاوڕێیان ده‌بێ ئێمه‌ ده‌رس له‌و په‌ند و ئامۆژگارییانه‌ وه‌رگرین و هه‌رگیز نه‌هێڵین شه‌یتان به‌سه‌رمان زاڵ بێت و تووره‌ بین و خه‌ڵک لێمان عادز بێت ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر وابین خه‌ڵک ئێمه‌ی خۆشناوێت و ده‌ورمان چۆڵ ده‌بێت..

وه‌کو خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمویێ : ئه‌ی محمد ئه‌گه‌ر تۆ ڕووت گرژ و تووڕه‌ بای ئه‌وا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ت به‌ده‌ور کۆنه‌ده‌بۆوه‌ و ئایینه‌که‌ت به‌ هه‌موو دونیا بڵاو نه‌ده‌بۆوه‌....

شةقلاوه بؤست

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-16 09:17:34

shoxan33
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-09
دواترین سه‌ردان: 2012-06-03
په‌یامه‌كان: 233
WindowsXPMSIE

Re: ناشیرین ترین سیفه‌ت له‌ مرۆڤدا !!

به راستى بابه تيكى جوان بوو سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
هيواى دلم هه ريادى تويه له ناودلم هه رباسى تويه سلا وى منيش ته نها بو تويه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net