.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له ئه‌فغانستان دوو ئه‌ڤیندار له سێداره ده‌درێن
دوو ئه‌ڤینداری ئه‌فغانی له ناوچه‌ی "Nimroz" له باشووری ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ڕژێمی تاڵیبانییه‌وه له‌سێداره‌دران، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ڤینداره په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان دروستکردووه و ویستوویانه ژیانێکی خێزانی پێکه‌وه‌بنێن.
چه‌کدرانی ڕژێمی تاڵیبان ڕۆژی دووشه‌ممه، 2009.04.13، به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناوچه کوڕه‌ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و کچه‌ی 19 ساڵه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ناوچه‌که‌دا به چه‌ند گوله‌یه‌ك ده‌کوژن.
"Ghulam Dastageer Azad"، فه‌رمانڕه‌وای "Nimroz"، ڕایگه‌یاند، که کرداری جێبه‌جێکردنی سێداره‌دان پاش ده‌رچوونی فه‌توایه‌ك بووه، که پیاوانی ئایینی شاره‌که ده‌ریانکردووه و تێیدا وتوویانه، که په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و دوو گه‌نجه به "به‌دناوکردنی ئیسلام" داده‌نرێت.
فه‌رمانڕه‌وای ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و‌ه‌دا، که ئه‌و دوو گه‌نجه ئه‌ڤینداره هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیانداوه، تا له‌شوێنکی دیکه ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه‌بنێن، چونکه خانه‌واده‌کانیان تێگه‌یشتنیان بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دووانه نه‌بووه.
پاش هه‌ڵهاتنیان و هه‌وڵدانیان بۆ چوونه ناو خاکی ئێرانه‌وه، چه‌کدارانی سه‌ر به ڕژێمی تاڵیبان دووایان که‌وتن و دووباره بۆ گونده‌که‌یان له‌ناوچه‌ی خاش ڕوز به دیلی هێناویانه‌ته‌وه.
ئازاد له‌درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه وتی: "پیاوانی ئایینی له تاڵیبان هه‌ردوو گه‌نجی ئه‌ڤینداریان برده ناو مزگه‌وتێكه‌وه و پاش ده‌رکردنی بڕیاری کوشتن، له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌که‌دا و به‌ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك کوشتیانن."
فه‌رمانڕه‌وای ناوبراو ڕایگه‌یاند، که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان تاڵیبان و خێزانی هه‌ردوو گه‌نجی ئه‌ڤینداردا هه‌بێت.
هه‌واڵه‌کان بڵاویانکردۆته‌وه، که ئه‌و ڕووداوه له گوندێکی دووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانی له کابول ڕوویداوه.
ڕژێمی تاڵیبان له‌نێوان ساڵه‌کانی 1996 بۆ 2001 فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌فغانستانی ده‌کرد و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌توندی ڕێگای له تێکه‌ڵبوونی نێرینه و مێینه ده‌گرت و به‌ته‌واوه‌تی ڕێگا له ئافره‌تان گیرابوو، به‌ته‌نیا و به‌بێ هاوه‌ڵه‌ی یه‌كێك له نێرینه‌کانی ئه‌ندامانی خێزانی بڕۆنه ده‌رێ.
دیارده‌ی ژن‌کوژی به‌بیانووی "ئابڕوو" له وڵاتی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی گوندییه‌کاندا زۆر بڵاوه.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان چه‌کدارانی تاڵیبانیان له شاره گه‌وره‌کانی ئه‌فغانستان وه‌ده‌رنا، چالاکی چه‌کدارانی تاڵیبان ته‌نها له ناوچه سنوورییه‌کاندا مایه‌وه.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه