.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















یانەی هەولێر، ئەوەی ڕەت كردەوە، كە یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق (یوونس مەحموود) بهێننە یانەكە و ئەوەی خستە ڕوو، لە داڕشتنی پلان بۆ وەرزی داهاتوو پەلە ناكەن.
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر، دەنگۆی هاتنی یاریزان و كاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق (یوونس مەحموود)ـی بۆ یانەی هەولێر ڕەت كردەوە و گوتی: "ئێمە لە یانەی هەولێر، بە هیچ شێوەیەك باسی هاتنی یوونس مەحموودمان بۆ یانەكەمان نەكردووە، چونكە ئێستا لە گەرمەی مەشقە و خولەكانداین و بەرنامەی یانەكەمان تێك نادەین.
ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێڕیی یانەكە، گوتیشی: "پلانی ئێمە بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەر ڕێك بكەوێت، ئەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر یاریزانی دەرەوە بهێنینە یانەی هەولێر، جا لە هەر كیشوەرێك بێت، لە ئەمەریكا یان ئەفریقیا، بەڵام ئێستا تەنیا بیر لە خولەكانی ئەمساڵ دەكەینەوە و بزانین لە داهاتوودا چی پێش دێت".
یوونس مەحموود، ئێستا لە یانەی غەڕافەی قەتەڕییە و یانەكەیشی بووە پاڵەوانی خولی تپی پێی قەتەڕ، جگە لەوەیش بە هۆی بوونی پێكانەوە، ئاستی دابەزیوە و لەوانەیە لە وەرزی داهاتوو ئەو یانەیە بۆندەكەی یوونس تازە نەكاتەوە.
هه ولير بؤست


لهسهر هێڵ نییه