❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ ! به‌شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-18 06:16:33

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ ! به‌شی یه‌که‌م

شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ !

شنۆ عوسمان

به‌شی یه‌که‌م



په‌روه‌رده‌كردن هۆكارێكی گرنگی مامه‌ڵه‌ی تاكه‌كانه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ، چونكه‌ بێگومان  هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شێوازه‌ی په‌روه‌رده‌یی مرۆڤه‌كانی پێكراوه‌ تاكه‌كانیش كردارو هه‌ڵسوكوتی رۆژانه‌یانی  پێی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه‌ من پێم وایه‌ ره‌فتارو داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نده‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ خێزانه‌كان منداڵه‌كانیانی پێ په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن،به‌ڵام جێی داخه‌ هونه‌ری په‌روه‌رده‌كردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هونه‌رێكی لاوازه‌‌و به‌ڵكه‌ گرنگیی پێنه‌دراویشه‌،به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ بۆئاشناكردنی ره‌وتی په‌روه‌رده‌ی نوێ‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، به‌ڵكو له‌سه‌ر گریمانه‌كانی خۆمان بۆچونو پێشنیاره‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ په‌روه‌رده‌یییه‌كان ده‌خه‌یینه‌ روو، ده‌یكه‌ینه‌ زمانحاڵی واقیعی ئه‌مرۆ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا، نه‌ك شیكردنه‌وه‌ی جۆری په‌روه‌رده‌ كردنه‌كانمان بۆمنداڵان ، بۆیه‌ ئه‌مرۆ زۆر گرنگه‌ خێزان وه‌ك ( دایك باوك) به‌تایبه‌تی وه‌ مامۆستایانیش به‌ گشتی شاره‌زابن تا كه‌لێنه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مرۆی پێ پربكه‌ینه‌وه‌ شێوازی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بزانین.له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ قسه‌له‌سه‌ر كلتورو داب‌ونه‌ریته‌كانمان بكه‌ین، ئه‌ویش بێگومان به‌ئاسانی نابێت پێویستی به‌ پێگه‌یاندنی خه‌ڵكانی په‌روه‌رده‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌كادیمی بن ، ئه‌گه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ خۆی بنوێنێت، ئه‌وا ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌ شێوه‌یه‌كی كلاسیكی هه‌یه‌‌و به‌ڵێ‌ پێویستی به‌ گۆرانكاری‌و پێداچونه‌وه‌هه‌یه‌.

شێوازه‌کانی په‌روره‌ده‌

یه‌كه‌م / شێوازی په‌روه‌رده‌ی دیكتاتۆری

له‌ شێوازی په‌روه‌رده‌ی دیكتاتۆردا، ده‌سه‌ڵاتی دایك‌و باوك زۆر ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یاندا، دایكان‌وباوكان ڕای خۆیان یان ویستی خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر رای منداڵه‌كه‌یاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر چاودێری كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، واته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كۆنترۆڵیان به‌رامبه‌ر دانابن، به‌هیچ جۆرێك نرخ بۆ ڕاو بۆچونی منداڵه‌كانیان دانانێن. سزای زۆریش هه‌یه‌ بۆ سه‌رپێچێكان  یان بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ بۆی دانراوه‌ جێبه‌جێی بكات. بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌ومنداڵانه‌ ده‌ترسن ‌و دڵه‌ راوكێیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی كارێكیان كردبێت به‌ دڵی دایك‌وباوكیان نه‌بووبێت.



دووه‌م/ شێوازی په‌روه‌رده‌ی لێبورده‌یی

هه‌ندێ‌ له‌ دایكان‌و باوكان په‌یره‌وی ئه‌م شێوازه‌ ده‌كه‌ن، لێبوردنیان زۆره‌، زۆر كه‌م یاسا یان بڵین سنور بۆره‌فتارو چالاكی منداڵه‌كانیان داده‌نێن، واته‌ كۆنترۆڵكردن كه‌مه‌. بۆیه‌ روو ده‌دات به‌هۆی ئه‌م لێبووردنه‌ زۆره‌وه‌ منداڵ تووشی هه‌ڵه‌ببێت، منداڵه‌كه‌ له‌ كاتی توشبونی به‌ رووداوێكی خراپ یان هه‌ڵه‌ هه‌وڵی خۆراستكردنه‌وه‌ نه‌دات، چونكه‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی دایكی‌وباوكی لێی ده‌بوورن.



سێیه‌م/شێوازی نه‌بوونی په‌روه‌ردكار ( نادیار) (واته‌ نه‌بوونی كه‌سی په‌روه‌رده‌ی )

ئه‌م شێوازه‌ هه‌ر بۆیه‌ وا ناسراوه‌ به‌ نه‌بوونی كه‌سی په‌روه‌رده‌ی واته‌ دیارنه‌بوونی یان نه‌بوونی دایك‌و باوك‌و په‌روه‌ردكار، ئه‌م نادیارییه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستی  به‌ مردن نییه‌، یان مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت، منداڵاكه‌  كه‌سی نه‌بێت به‌ خێوی بكات، به‌ڵكو به‌ هه‌ستی لێنه‌ پرسینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌، واته‌ لێپرسراوی منداڵه‌كه‌، گوێ‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌ نادات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ژیانی منداڵه‌كه‌دا نه‌بێت،  ئه‌وه‌نده‌ پشگوێخه‌ره‌، نه‌یاسا داده‌نیت، نه‌ده‌پرسێته‌وه‌، نه‌هانی منداڵه‌كه‌ی ده‌دات، چونكه‌ ئامانجی ئه‌م دایكو باوكانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌یان بێزاریان نه‌كات‌وبه‌س، ئیتر چیده‌وێت چی بكات كێشه‌یه‌ك نییه‌ ، به‌لایانه‌وه‌ .



چواره‌م/ شێوازی په‌روه‌رده‌ی دیموكراسی :

ئه‌م شێوازه‌ی په‌روه‌رده‌كرن، ماف به‌ منداڵ ده‌دات بۆ نموونه‌: منداڵ ده‌توانێت ویستو ئاره‌زووه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، واته‌ به‌ ویستی خۆی بریار ده‌دات، چونكه‌ دایك‌وباوك گوێی ده‌گرن بۆ داواكارێكانی منداڵه‌كه‌یان‌وجێبه‌ جێشی ده‌كه‌ن، واته‌ له‌ شێوازه‌ی په‌روه‌رده‌ی دیموكراسیدا رێزگرتن‌و گوێلێگرتن به‌دی ده‌كرێت .

… به‌ بۆچونی من شێوازی په‌روه‌رده‌ی دیموكراسی له‌ سێ شێوازه‌كه‌ی دی باشتره‌، چونكه‌ منداڵ فێرده‌كات،  بۆچوونی پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر خۆی دروستبكات. له‌م كاته‌دا منداڵ ده‌توانێت بیر بكاته‌وه‌، واته‌ ئارامیه‌ك له‌ خۆیدا ده‌بینێت‌و رێزبۆخۆی داده‌نێت، بۆ نموونه‌ منداڵ حه‌زی له‌وه‌یه‌ برواته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ واته‌ (كۆڵان)، ئه‌م ویسته‌ی له‌لایه‌ن دایك‌وباوكێوه‌ ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، واته‌ گفتوگۆی ده‌كه‌ن باوك‌و دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یاندا، بۆ كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌‌و ماوه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌بونی. واته‌ رێزگرتنی به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، راگۆرینه‌وه‌ له‌ نێوان  دایك‌وباوك‌و منداڵه‌كه‌دا به‌رده‌وام هه‌یه‌، چونكه‌ بیرۆكه‌ی منداڵ به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، تێگه‌یشتنی منداڵ بۆراستێكان روونده‌كرێته‌وه‌ له‌م شێوازه‌دا منداڵ به‌شداری كێشه‌و چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كات له‌ ماڵدا، گه‌ر منداڵ په‌یره‌وی یاسایه‌ك نه‌كات كه‌ گرنگه‌ لای دایكو باوكی ئه‌وا هێنده‌ی نایاسایه‌كه‌ی سزا ده‌رێت.

ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دایك‌و باوك ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر منداڵ ته‌نانه‌ت له‌ دروستكردنی كه‌سێتیدا بێگومان، هه‌ر بۆیه‌ گرنگه‌ دایكان‌وباوكان هه‌ستی متمانه‌ به‌خۆبون بده‌نه‌ منداڵه‌كه‌یان، گیانی هاوكاری بۆ منداڵه‌كه‌یان پێشكه‌شبكه‌ن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌رج نییه‌ یه‌ك جۆر له‌و شێوازانه‌ی په‌روه‌رده‌ كه‌باسمان كرد پێشكه‌شبكه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردن، به‌ڵكو ده‌توانن چه‌ند شێوازێك تێكه‌ڵ بكه‌ن ، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ ئێمه‌ شێوازێك به‌كاربهێنیین بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و بیسه‌ پێنین به‌سه‌ر هه‌موو منداڵێكدا ده‌بێت بیرمان بێت منداڵان جیاوان. .



سوودی په‌روه‌رده‌ چییه‌؟

سودی په‌روه‌رده‌ بۆ منداڵ ئه‌وه‌یه‌، له‌ كاتی په‌روه‌رده‌كردنماندا كارێك بكه‌ین بتوانیین ئه‌ومنداڵه‌ له‌ ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌كرنیدا خۆی به‌ جوان‌و به‌ باش ببینێ‌، به‌تایبه‌تی له‌كاتی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا.  ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئاشنایه‌تیمان به‌ لایه‌نی ( سۆز، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی) ئه‌و منداڵه‌ چۆن ؟



بۆلایه‌نی سۆزداری :

1-ده‌بێت كۆمه‌ڵێك ویست‌و یاسای بینراو دابنێیت، حه‌زی له‌ چییه‌و حه‌زی له‌ چی نییه‌، كامه‌ بكاو كامه‌نه‌ كات، واته‌ یاسای دیارو بینراو بێت( یاسا مه‌به‌ستم داخوازی یان داواكارییه‌كانه‌ ).

2-با ئه‌و سزایه‌ی بۆی داده‌نێیت به‌قه‌د هێنده‌ی ره‌چاو نه‌كردنه‌كه‌ی بێت.

3-هه‌میشه‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ره‌چاو بكه‌، بۆ ئه‌و شته‌ی منداڵه‌كه‌ بۆی ناكرێت.

 

بۆ لایه‌نی  كۆمه‌ڵایه‌تی

1-سزای زۆردامه‌نێن بۆ هه‌ڵه‌ی كه‌م.

2- سه‌رزه‌نشتی مه‌كه‌.

3- یارمه‌تی بده‌ تا هه‌ست به‌ ئه‌مان، بكات قبوڵیشی بكه‌ وه‌كو خۆی تا باوه‌ری به‌ خۆی بێت.



بۆ لایه‌نی ده‌روونی

- منداڵ سه‌رپشك بكه‌ وه‌ك خۆی كه‌هه‌یه‌.

- خۆشه‌ ویستیی گه‌رمی زۆری پێبده‌.

- كه‌م داواكاری روو به‌ روو بكه‌ره‌وه‌.

- هه‌موو كات ره‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ خۆی پێویستی هه‌یه‌.

- سزا كه‌م بده‌ له‌ ره‌چاو نه‌كردنی یاسایه‌كدا كه‌بۆت داناوه‌، گه‌رسزاشت دا پێی بڵێ‌ بۆچی سزای ده‌ده‌یت ،به‌ڵام پێش ئه‌مانه‌ هه‌مووی واته‌ پێش سزادان  زۆرترین كات هانی بده‌ .



ئه‌ی له‌ په‌روه‌رده‌دا چی لایه‌نی متمانه‌ به‌ خۆبون كه‌م ده‌كاته‌وه‌

1-دانانی یاسا

2-كۆنترۆڵكردن

3-سزای زۆر گران دابنێی بۆ هه‌ڵه‌كانی

4-نه‌هێڵی په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریدا.



پاداشت‌و سزا له‌ په‌روه‌رده‌دا :

كردارێكی بنه‌مای له‌ په‌روه‌رده‌كردندا پاداشت‌و سزایه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی خێزانه‌كان ناپرسن، له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌م دووهه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان، بۆیه‌ باشتره‌ خێزانه‌كان بزانن( بۆچی ،كه‌ی ،چۆن) پاداشت‌وسزا به‌كاردێنن یان به‌كاری نه‌هێنن :     

1.كه‌مترین كات منداڵ  سزای بدلاێت..

2.به‌بریار سزای بده‌ن واته‌ دایكوباوك رێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت سزای منداڵه‌كه‌یان بده‌ن

3.به‌ هێمنی سزای بده‌ن .

4.ئه‌وسزایه‌یی بۆی داده‌نێن  باهێنده‌ی ره‌چاو نه‌كردنه‌كه‌ی بێت.

5.هه‌میشه‌ چاوت له‌وه‌بێت منداڵه‌كه‌ شتێكی هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌ شوێنێكی هه‌ڵه‌دا .

6.ده‌بێت بزانیت منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی چه‌نده‌ ؟ چی به‌لاوه‌ خۆشه‌و چی به‌لاوه‌ ناخۆشه‌؟   

له‌ گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ی دانراون بۆ ژیان له‌ ناو ماڵدا، ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ له‌سه‌ری برۆن.



جۆره‌كانی په‌روه‌رده‌ :

په‌روه‌رده‌ دوو جۆره‌، په‌روه‌رده‌ی لاسای‌و  په‌روه‌رده‌ی بابه‌تی.

په‌روه‌رده‌ی لاسای ئه‌میش هه‌روه‌رها دووجۆرن ناهۆشیاری  هۆشیاری.

په‌روه‌رده‌ی لاسای ناهۆشیاری:

له‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌دا ، دایكان‌و باوكان نازانن كه‌ په‌روه‌رده‌ شتێكه‌، بۆیه‌ به‌ لاسای ناسراوه‌ واته‌ منداڵه‌كه‌ لاسای دایكی‌وباوكی ده‌كاته‌وه‌ ،چاولێ كه‌ریان ده‌كات له‌ ره‌فتارو قسه‌كردنیدا، ناراسته‌وخۆ منداڵه‌كه‌  له‌ دایك‌و باوكه‌وه‌ فێرده‌بێت، وه‌ك ئه‌وان ده‌كات،لاساییان ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر شێوازی ره‌فتارو قسه‌كردن‌و مامه‌ڵه‌كردنێوه‌، ئه‌مه‌له‌ كاتێكدایه‌ به‌بێئه‌وه‌ی منداڵ ئاگادار بكرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن دایك‌وباوكه‌وه‌ به‌وه‌ی چیبكات‌وچی نه‌كات، به‌ڵكو خۆی چیده‌بینێت‌وچیده‌بیستێت هه‌ر ئه‌وه‌یه‌.

په‌روه‌رده‌ی لاسای هۆشیاری:

ئه‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌یه‌ ئه‌و دایكو باوكانه‌ ده‌یگرنه‌به‌ر، كه‌له‌ ره‌فتاری خۆیان رازین، هه‌وڵده‌ده‌ن بیرو باوه‌رو ره‌فتاریان چۆنه‌ ئاوا له‌ منداڵه‌كانیاندا بیچێنن، واته‌ جیاوازی له‌ ناهۆشیاری ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ منداڵ فێرده‌كرێت .هه‌میشه‌ پێیان ده‌ڵێن وه‌ك‌ومن بكه‌، خۆیان ده‌كه‌نه‌ نمونه‌.



په‌روه‌رده‌ی بابه‌تی:

له‌م په‌روه‌رده‌كردنه‌دا دایكان‌و باوكان زیاتر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن رێگا بدۆزنه‌وه‌ به‌ پاڵپشت تا منداڵه‌كه‌یان  په‌روه‌رده‌بكه‌ن ، بۆ گه‌شه‌كردنی لایه‌نی جه‌سه‌دی‌وده‌رونی منداڵكه‌یان.



ئامانج له‌ په‌روه‌رده‌ : په‌روه‌رده‌ دوو ئامانجی هه‌یه‌( 1- سه‌ره‌تای‌و ئاسان، 2- بابه‌تی)

ئامانج له‌ په‌روه‌رده‌ی ئاسان و سه‌ره‌تایی: له‌م په‌روه‌رده‌یه‌دا جۆرێك له‌ لاسای تیادایه‌ .

ئامانج له‌ په‌روه‌رده‌ی بابه‌تی: بیركردنه‌وه‌ له‌دانانی بنه‌مایه‌ك وه‌ك باوه‌ له‌لایه‌ن دایكان‌وباوكانه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ش خۆشی چی ده‌بیستێت.

((تێروانینی دایك وباوك بۆمنداڵ ))

دایكان‌وباوكان ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌رونی‌و فیكری‌وجه‌سته‌ی، چونكه‌ هه‌ر خێزانه‌ یان هه‌ر دایكان‌و باوكانن به‌ خشه‌ری تواناكانن بیگومان خیزانه‌ به‌ردی بناغه‌ی مادی ‌ومه‌عنه‌وی منداڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆرشت كارده‌كاته‌ سه‌رپه‌روه‌رده‌ی منداڵ بۆنمونه‌ كاریگه‌ری ئه‌ندامانی خێزان ،خوشك‌وبرای گه‌وره‌، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و خوشك‌وبرایانه‌ چه‌ند به‌هێزه‌ ، ئایا  خێزانه‌كه‌ خێزانێكی  گه‌وره‌یه‌ یان بچوكه‌ له‌رووی ئه‌ندامانیه‌وه‌ ، ئه‌ی ته‌مه‌نی دایك‌وباوك چه‌نده‌ یان لایه‌نی ده‌رونی‌وئابووری‌و رۆشنبری ئه‌و خێزانه‌ چۆنه‌ ؟ ئایا ئه‌و منداڵه‌ منداڵی یه‌كه‌مه‌ یان منداڵیدووه‌م یان سێیه‌م  یان… یان منداڵی بچوكی خێزانه‌.  یان ئایا ئه‌و خێزانه‌ی په‌روه‌رده‌ی كردووه‌ په‌روه‌رده‌ی كراوه‌ی هه‌یه‌ یان په‌روه‌رده‌ی داخراوه‌؟

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net