.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






پاش سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ‌و بایرن میونخ، یانه‌ی چێڵسی‌و به‌رشه‌لۆنه له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
راپۆرت، ئاوێنه سپۆرت: دوێنێ شه‌و دوو یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی كرد، یارییه‌كه به‌یه‌كسانی‌و به‌ئه‌نجامی 4ـ4 كۆتایهات، گۆڵه‌كانی چێڵسی دیدییه درۆگبا‌و ئه‌لێكس داكۆستا‌و فرانك لامپارد (دوو گۆڵ) تۆماریانكرد، هه‌ریه‌كه له‌فابیۆ ئۆریلیۆ‌و چاڤی ئه‌لۆنسۆ‌و لۆكاس لێڤا‌و دریك كاوت گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵیان تۆماركرد، به‌سودوه‌رگرتن له‌ئه‌نجامی یاری چونی هه‌مان قۆناغ، كه چێڵسی به‌ئه‌نجامی 3ـ1 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، چێڵسی توانی خۆی بگه‌ێنێته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
له‌یارییه‌كه‌ی تردا‌و له‌یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا یانه‌ی میونخ میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد، یارییه‌كه به‌یه‌كسانی‌و به‌ئه‌نجامی 1ـ1 كۆتایی هات، فرانك ریبێری گۆڵه‌كه‌ی بۆ میونخ تۆماركرد‌و گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش سیدۆ كیتا تۆماریكرد، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌یاری چوندا‌و له‌یاریگای كامپ نۆ توانی به‌ئه‌نجامی 4ـ0 یارییه‌كه بباته‌وه، به‌م ئه‌نجامانه‌ش به‌رشه توانی ئه‌م قۆناغه ببڕێت، به‌مه‌ش له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایدا روبه‌ڕوی یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م به‌ركه‌وتنه‌وه ئه‌ندرێس ئینێستای یاریكه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رایگه‌یاندووه كه ئه‌م روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ك زۆر گرانه بۆ هه‌ردوو یانه‌كه‌و هه‌ردوو یانه‌ش له‌توانایاندا هه‌یه نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنن. هه‌روه‌ها لیۆنێل میسیش له‌م باره‌یه‌وه سه‌رسامی خۆی به‌هێڵی هێرشبردنی یانه‌ی چێڵسی نیشانداوه، هه‌روه‌ها پێیوایه كه یارییه‌كی قورس ده‌بێت، ئه‌و ئاسته‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵ ئه‌نجامیداوه ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌مشه‌ویش له‌دوو یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایدا، ئه‌م دوو یارییه به‌م جۆره ئه‌نجام ده‌درێن:
كاتژمێر 9:45
ئارسناڵی ئینگلیزی ـ ڤیاڕیاڵی ئیسپانی
پۆرتۆی پورتوگالی ـ مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
