.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له میانی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 31ی خولی لالیگای ئیسپانیدا، یانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید به ته‌نها گۆڵێک، له یانه‌کانی خیتافی و ریکریاتیڤۆ- یان برده‌وه.
له یارییه‌کی باراناویدا که شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجامدرا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێکی لیۆنێل میسی که له خوله‌کی 18ی گێمی یه‌که‌مدا تۆماریکرد، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش به‌رشه‌لۆنه کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده 78 خاڵ و هه‌وڵی نزیک بونه‌وه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که ده‌دات، که ته‌نیا 7 هه‌فته‌ی ماوه، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی خیتافی 34 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی چوارده‌یه‌مدایه، یاری پێشوی نێوانیشیان هه‌ردولا به گۆڵێک یه‌کسان بون.
له یارییه‌کی دیکه‌شدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێکی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ریکریاتیڤۆی برده‌وه.
تاکه گۆڵی یارییه‌که‌ش مارسیلۆ ڤێرا داسیلڤا له خوله‌کی 49ی گێمی دوه‌می یارییه‌که‌دا تۆماریکرد، به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به هه‌مان شێوه‌ی هه‌فته‌کانی رابردو به‌رده‌وامی به راونان و هه‌وڵه‌کانی گرتنه‌وه‌ی به‌رشه‌داو به کۆکردنه‌وه‌ی 72 خاڵ له پله‌ی دوه‌مدایه، هه‌روه‌ها یانه‌ی ریکریاتیڤۆ به 30 خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌مدایه، یاری پێشوی نێوانیشیان به هه‌مان ئه‌نجام کۆتایی هاتبو.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه