.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له یاری لوتکه‌ی هه‌فته‌ی 32ی خولی ئیتاڵیدا، که شه‌وی رابردو له نێوان یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و یۆڤانتۆس- دا ئه‌نجامدرا، به گۆڵێک و به یه‌کسان بون کۆتایی هات.
یارییه‌که له یاریگای "ئۆڵۆمپی" له تۆرینۆ ئه‌نجامدرا، له گێمی یه‌که‌مداو وێڕای هه‌وڵه‌کانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێکی گۆڵکردن، گێمی یه‌که‌م به بێ گۆڵ کۆتایی هات، له گێمی دوه‌مدا یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌ستپێشخه‌ریان کرد‌و له خوله‌کی 64دا له رێگه‌ی یاریزان ماریۆ مالوتێلی- یه‌وه گۆڵی پێشکه‌وتنیان تۆمارکرد، ئه‌م ئه‌نجامه تا دواخوله‌که‌کانی یارییه‌که درێژه‌ی هه‌بو، ئه‌وه‌بو له کاتی زیادکراوی یارییه‌که‌دا زیدینک گریگێرا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ یانه‌ی یوڤی یه‌کسان کرده‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئینته‌رمیلان پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خۆی کرد‌و 74 خاڵی هه‌یه، به جیاوازی 10 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی دوه‌می ریزبه‌ندی که 64 خاڵی هه‌یه‌و 6 هه‌فته‌ی ماوه خوله‌که، هه‌روه‌ها یاری پێشوی نێوانیشیان ئینته‌ر به گۆڵێک براوه‌بو.
له یارییه‌کی دیکه‌دا یانه‌ی هه‌مان هه‌فته‌دا، یانه‌ی جه‌نه‌وا له یاریگای به گۆڵێک به یانه‌ی لازیۆی دۆڕاند، گۆڵه‌که‌ی لازیۆ ماورۆ زاراتی له خوله‌کی 65ی گێمی دوه‌مدا تۆماریکرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی لازیۆ خاڵه‌کانی گه‌یانده 47 خاڵ و به شێوه‌یه‌کی کاتی له پله‌ی حه‌وته‌مدایه، هه‌روه‌ها یانه‌ی جه‌نه‌وا به 57 خاڵ و به شێوه‌یه‌کی کاتی له پله‌ی چواره‌مدایه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه