❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / درۆگبا چیڵسی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-19 17:14:02

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

درۆگبا چیڵسی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

له‌ ده‌ستپێکی یارییه‌کانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگلته‌رادا، یانه‌ی چیڵسی به‌ دو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی.
له‌و یارییه‌دا که‌ شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردو له‌ یاریگای وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چیڵسی خاوه‌ن 5 نازناوی جامه‌که‌، به‌ ته‌واوی پێکهاته‌ی یاریزانه‌کانییه‌وه‌‌ یارییان ده‌کرد، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌رسیناڵی خاوه‌ن 10 نازناو، به‌ده‌ست پێکانی یاریزانه‌کانییه‌وه‌ ده‌یناڵاندو به‌ بێ مانوێل ئه‌لمۆنیای گۆڵچی و به‌رگریکاران باکاری سانیا، ویلیام گالاس، گایل کلیچی، یۆهان دیجۆرۆ به‌شداری ئه‌و یارییه‌یان کرد.
سه‌ره‌تاش یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ده‌ستپێشخه‌ریان کردو له‌ خوله‌کی 18دا، تیۆ واڵکۆت گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکرد، پێشه‌وکتنه‌که‌ی ئه‌رسیناڵ تاسه‌رنه‌بو، کاتێک فلۆرێنت مالودا له‌ خوله‌کی 33دا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ یانه‌ی چیڵسی یه‌کسان کرده‌وه‌و گێمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات.
له‌ گێمی دوه‌میشدا، هه‌ردو یانه‌ سه‌رکه‌وتو نه‌بون له‌ گه‌یشتن به‌ گۆڵی یه‌کتر تا خوله‌کی 84، کاتێک دیدیه‌ درۆگبا گۆڵی دوه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی چیڵسی تۆمارکردو سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش چیڵسی خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی جامه‌که‌و تۆڵه‌ی شکسته‌که‌ی ساڵی 2002 له‌ ئه‌رسیناڵ کرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری کۆتاییدا ئه‌و ساڵه‌دا دوچاری شکست هاتبو به‌رامبه‌ری.
له‌ دوایاری قۆناغی پێش کۆتاییشدا، سه‌عات 6ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه له‌ هه‌مان یاریگا‌، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو ئیڤه‌رتۆن بۆ گه‌یشتن به‌ یاری کۆتایی روبه‌ڕوی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌.

http://www.sbeiy.com/Img/News/chelssi1c4-19-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net