.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







له میانه‌ی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی كاڵچودا شه‌وی رابردوو به ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌ك كۆتایی به هه‌فته‌ی 32ی خوله‌كه‌ی هات .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی ئه‌یسی میلان له نێویاریگای " سانسیرۆ " میوانداری یانه‌ی تۆرینۆی كرد و له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی ئه‌یسی میلان توانی به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گوڵێك یارییه‌كه بباته‌وه، كه تێیدا یاریزان " فیلیپو ئینزاگی " توانی هاتریكی تۆماربكات، گۆڵه‌كانیش له خوله‌كه‌كانی ( 13_ 37_ 59) یارییه‌كه تۆماركردن، گۆڵی چواره‌میش یاریزانی به‌رازیلی " كاكا " له خوله‌كی 67 به لێدانی سزا تۆماركرد، دوا گۆڵی یارییه‌كه‌ش یاریزان " ماسیمو ئه‌مبروسینی " له خوله‌كی 90ی یارییه‌كه‌دا تۆماركرد ، تاكه گۆڵی یانه‌ی تۆرینۆش له رێگه‌ی یاریزان " ئیڤان فرانسكینی " له خوله‌كی 80ی یارییه‌كه‌دا تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه‌بوون:
كاتانیا ( 2_0 ) سامبدوریا
ئه‌تالانتا ( 0_1 ) ریجینا
رۆما ( 3_2 ) لیچی
ئودینیزی ( 3_1 ) فیوریتینا
سیینا ( 0_2 ) كییڤو فیرونا
پالیرمۆ ( 4_1) پۆلونیا
كالیاری ( 2_0 ) ناپۆلی .
جێی ئاماژه‌یه، یانه‌ی ئه‌یسی میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 64 خاڵ له پله‌ی چواره‌می خوله‌كه دێت و یانه‌ی رۆماش 52 خاڵی هه‌یه پله‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه دێت. 


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
