.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له لێدوانێكید بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، راهێنه‌ری تیپی یانه‌ی عروبه‌ی عه‌ممانی ئیدریس ئه‌لمه‌رابتی مه‌غربی رایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی یانه‌ی هه‌ولێر له جامی یه‌كێتی ئاسیا له تۆپی پێ.
هه‌روه‌ها ئیدریس ئه‌لمه‌رابتی گووتی: هه‌ولێر تیپێكی به‌هێزه، یاریزانی به‌توانای هه‌یه، به‌ڵام ئێمه خۆمان باش ئاماده كردووه بۆ ئه‌م یارییه، هه‌رچه‌نده له یاری چوون به‌رامبه‌ر بووین، به‌ڵام دڵنیام كه یاریزانه‌كانمان هه‌رچه‌نده به‌هۆی به‌شداری كردنیان له خولی عه‌ممان مۆبایل ماندووبوونه، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ولێر ببه‌نه‌وه، یاریزانه‌كانمان له یه‌ك هه‌فته‌دا دوو یارییان ئه‌نجام داوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌ییان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شتدا توانایان هه‌یه له هه‌ولێر ببه‌نه‌وه. جێی باسه یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كاتژمێر پێنجی ئێواره له یاریگه‌ی قوێسمه له عوممانی پایته‌خی ئورده‌ن به‌رِێوه‌ده‌چێ، له‌م گرووپه یانه‌ی عه‌ره‌بی كوێتی به 7 خاڵ له پێشه‌وه‌یه و عروبه‌ی عه‌ممانی به چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و موبه‌رِه‌ی لوبنانی به 3 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه و هه‌ولێر به ته‌نها دوو خالًَ له پله‌ی چواره‌مه.



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه