.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










پێدەچێ مرۆڤ بەر لە مێژوو هەستی بە تایبەتمەندی كوارگ كردبێ، وەك خۆراك سوودی لێوەرگرتبێ، هەرچەندە دۆزینەوەی ئەو خۆراكە بێ مەترسی نەبووە، چونكە كوارگە ژاراوییەكان بوونەتە هۆی مردنی هەزاران كەس، هێشتاش كوارگە ژاراوییەكان مەترسیدارن بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
كوارگ یەكێكە لەو گیایانەی كە بە شێوەیەكی جیا لەگیاكانی دیكە مادەی كاروفیلی تێدا نییە، پڕاو پڕە لە پرۆتین، پرۆتینەكەی زۆر نزیكە لە هی گۆشت، بۆیە كوارگەكان زیاتر لە ریزی گوشت دادەنرێن تاكو سەوزە.
كوارگ پڕە لە ڤیتامینی (ب 1) (ب2) (د). جیاوازی كوارگ لەگەڵ گۆشت ئەوەیە كە كوارگەكان هیچ چەشنە مادەیەكی شەكری و چەوریان نییە و نابنە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، بەڵام گرفتێك لە كوارگ دا هەیە ئەویش ئەوەیە باش هەرس ناكرێ. كوارگ بۆ بەهێزبوونی ئێسك زۆر سوودمەندە، دەكات ئەوانەی مەیلیان بۆ خواردن نییە دەتوانن كوارگ بخۆن
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن shaeda_neha (2009-04-20 17:14:32)
لهسهر هێڵ نییه