❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشه‌لۆنه‌و سیڤیلییه‌، ریاڵ مه‌دریدو خیتافی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-20 20:29:51

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

به‌رشه‌لۆنه‌و سیڤیلییه‌، ریاڵ مه‌دریدو خیتافی

رۆژانی سێشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌، جه‌وله‌یه‌کی نوێ و هه‌فته‌ی 32 له‌ یارییه‌کانی خولی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ گرنگترین یارییه‌کانیش به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر سیڤیلییه‌و ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ خیتافی یاریده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا 7 هه‌فته‌ی ماوه‌ یارییه‌کان و سه‌رجه‌میان بۆ یانه‌کانی به‌رشه‌و ریاڵ مه‌درید به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاگرینی داده‌نرێن.

مانگێکی دژوار چاوه‌ڕوانی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌کات
یاری شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 11، به‌ سه‌ره‌تای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌هێزه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی داده‌نرێن، که‌ تیایدا له‌ یاریگای کامپ نو میوانداری یانه‌ی سیڤیلییه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ده‌کات، یاری پێشوی نێوانیشیان به‌رشه‌ به‌ سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بو.
ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ 7 یاری ماوه‌، که‌ زۆربه‌ی یارییه‌ قورسه‌کانی به‌رشه‌و پاشان ریاڵ مه‌درید له‌ خۆده‌گرێت، له‌ هه‌مان کاتدا جیاوازی نێوان هه‌ردو یانه‌ش ته‌نها 6 خاڵه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌کردن بۆ یانه‌ی به‌رشه‌ بڤه‌یه‌و له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که‌ی دورده‌خاته‌وه‌، له‌ هه‌مان کاتدا ریاڵ لێی نزیک ده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌و یارییه‌ش له‌ هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤاله‌نسیا، دواترو له‌ 3ی مانگی داهاتودا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، دواتریش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیاڵ.
له‌ویارییه‌شدا، به‌رشه‌ به‌ وره‌یه‌کی به‌رز‌و به‌ پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌وه‌، هه‌وڵی حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ک ده‌دات، به‌ تایبه‌ت پاش بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی خیتافی له‌ هه‌فته‌ی رابردو، هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی گرێ قورسه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، که‌ له‌ ساڵی 2005 لێی نه‌بردبوه‌وه‌.
ئاماره‌کانیش سه‌باره‌ت به‌و یارییه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی که‌ته‌لۆنین، یانه‌ی سیڤیلییه‌ له‌ ئاداری ساڵی 2007   2008ه‌وه‌ له‌ به‌رشه‌ی نه‌بردوه‌ته‌وه‌.

ریاڵ مه‌دریدو تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ خیتافی
سێشه‌ممه‌ سه‌عات 10ی شه‌و له‌ یاری ده‌ستپێکی هه‌فته‌ی 32دا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ، میوانداری یانه‌ی خیتافی ده‌کات، که‌ له‌ یاری رابردو شاهانه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-1 دۆڕاندبوی.
له‌و یارییه‌شدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ تواناکانی دو یاریزانی بێبه‌شده‌بێت، لاسانا دیارا به‌هۆی دو کارتی زه‌ردو ویسڵی سنایده‌ر به‌هۆی پێکانه‌وه‌و ره‌نگه‌ به‌شداری یارییه‌کانی دیکه‌ش نه‌کات.
به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتو بۆ یانه‌ی شاهانه‌ش ئاسان نابێت، به‌وه‌ی روبه‌ڕوی یانه‌کانی سیڤیلییه‌و به‌رشه‌لۆنه‌و ڤاله‌نسیاو ڤیاڕیاڵ ده‌بێته‌وه‌، هاوکات به‌ هاتنی خواندی رامۆس بۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئاستی یانه‌که‌ به‌ره‌وپێشچوه‌و له‌ کۆی 15 یاری له‌ 13یدا براوه‌بون.
له‌ یاری رابردوی نێوان هه‌ردو یانه‌ش، خیتافی به‌ ئه‌نجامی 3-1 براوه‌بو.
ریاڵ مه‌درید به‌ 72 خاڵ پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا خیتافی 34 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌.
http://www.sbeiy.com/Img/News/svi-barca1c4-20-2009.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shaqlawa2009 (2009-04-20 20:33:54)

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net