.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تایتانیك دەست به گهشتی خۆی دەکاتهوە
لە سەدەمین ساڵی تێکشانی پێشووی، گەشتێکی هاوشێوەی کەشتی تایتانیک لە رۆژی یازدەی مانگی نیسانی ساڵی 2012 ساز دەکرێت. کۆمپانیای (Maiden Voyage) ئەرکی پڕۆژەی گەورەی دروستکردنی کەشتی هاوشێوی تایتانیکی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.
هەفتەی رابردوو دەست بە فرۆشتنی پێشوەختی بلیتی سەفەری ساڵی 2012ی کەشتی تایتانیک کراوە و بڕیارە وەک گەشتەکەی پێشووی تایتانیک، (1309) گەشتیار لەو سەفەرەدا بەشدار بن و لیستی خواردن و مۆسیقاکان، هەر ئەوانەن کە لە کەشتی تایتانیکدا هەبوون، تەنانەت ئامانجی گەشتەکەش بەپێی ئەو بەرنامەیە دەبێت کە کاپتەنی پێشوو لەسەری دەڕۆیشت.
رێڕەوی گەشتەکەش وا دانراوە کە دروست لە کاتی دەسپێکی گەشتی تایتانیک، ئەمیش گەشتە دەریاییەکەی لە کەنارەکانی وڵاتی ئیرلەنداوە بەرەو ئەمریکا دەست پێدەکات و سێ رۆژ دواتر واتە لە چواردەهەمی نیسانی هەمان ساڵ کەشتەییەکە دەگاتە شوێنی نوقمبوونی سەد ساڵ لەمەوبەری کەشتی تایتانیک، هەر بەو بۆنەیەوە رێوڕەسمێکی تایبەت لە کاتژمێر 23:40 بە کاتی ناوچەکە (کاتی پێکدادانی تایتانیک لەگەڵ کێوی سەهۆڵی) ساز دەکرێت کە تا کاتژمێر 2:20ی بەرەیانی (کاتی نوقمبوونی تەواوی تایتانیک) دەخایەنێت.
بەشی کۆتایی ئەو گەشتە دەریاییە، کەشتی روو لە ئاوەکانی نیۆیۆرک دەکات، جێگایەک کە تایتانیک هەرگیز پێی نەگەیشت.

zagros tv

لهسهر هێڵ نییه