.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









داهێنانی ڕۆبۆتێك كه مێشكێكی زیندووی هه‌یه
كۆمه‌ڵێك زانا‌و لێكۆڵه‌ره‌وه له‌زانكۆی ریدینگی به‌ریتانی ڕۆبۆتێكی نوێیان دروستكردووه كه مێشكێكی زیندووی هه‌یه و ناویان ناوه گۆردۆن. مێشكی ڕۆبۆته‌كه له نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار خانه‌ی ده‌مار كه له مێشكی مشكه‌وه وه‌رگیراوه دروستكراوه. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ڕۆبۆته‌كه به‌ته‌واوی به‌هۆی مێشكه‌كه‌یه‌وه كاره‌كان ئه‌نجام ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ یان كۆمپیوته‌ر كۆنترۆڵی كاره‌كه‌ی بكات.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان خانه‌ی ده‌ماری مشكیان ده‌رهێناوه و خستویانه‌ته ناو گیراوه‌یه‌كی خۆراكی تایبه‌تی یه‌وه، ئه‌م گیراوه‌یه ٦٠ جه‌مسه‌ری كاره‌بایی تێدایه كه ئه‌و سیگناڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن خانه ده‌ماری یه‌كانه‌وه ده‌نێررێن وه‌رده‌گرن و ده‌یگه‌یه‌نن به جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه جه‌مسه‌ره كاره‌باییه‌كان وه‌كو هۆكارێكی گواستنه‌وه له‌نیوان به‌شی بایۆلۆجی (گیانله‌به‌ر) و به‌شی میكانیكی ڕۆبۆته‌كه كارده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه جه‌مسه‌ره كاره‌باییه‌كان هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی زانیاری یه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕۆبۆته‌كه بۆ ناو مێشكه‌كه كه به‌هۆی چه‌ند سانسۆرێكه‌وه كه له‌ناو جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كدا به‌ستراون وه‌رده‌گیرێن.
مێشكی ڕۆبۆته‌كه له‌ناو سه‌ریدا دانه‌نراوه، به‌ڵكو له یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تیدا كه ده‌توانرێ كۆنترۆڵی پله‌ی گه‌رمی یه‌كه‌ی بكرێت دانراوه هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه مێشكه‌كه شانه‌یه‌كی زیندووه و پێویستی به بارودۆخێكی گونجاو و پله‌یه‌كی گه‌رمی دیاریكراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به‌باشی ئه‌نجام بدات. ئه یه‌كه‌یه‌ی كه مێشكه‌كه‌ی تیادانراوه به هۆی بلوتوسه‌وه په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كه‌وه ده‌كات.
گۆردۆن سه‌لماندویه‌تی كه ده‌توانێ فێری شتی نوێش ببێ، بۆنموونه ئه‌گه‌رخه‌ریك بوو خۆی به دیوارێكدا یان هه‌ر به‌ربه‌ستێكی تردا بكێشێ ئه‌وا سانسۆره‌كان ئه‌م زانیاری یه ده‌ده‌ن به مێشكه‌كه و مێشكه‌كه‌ش هه‌ڵده‌ستێ به گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕۆیشتنه‌كه‌ی بۆ لای ڕاست یان لای چه‌پ بۆئه‌وه‌ی خۆی به دیواره‌كه یان به‌ربه‌سته‌كه‌دا نه‌كێشێ.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه خانه ده‌ماریه‌كان كه له مێشكی مشك ده‌رهێنراون كاریان له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا درووستبكه‌ن تا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی پته‌و به‌یه‌كه‌وه وه مێشكێكی زیندوو كاربكه‌ن، ئه‌م كاره‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند تا خانه ده‌ماری یه‌كان توانییان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا په‌یوه‌ند بكه‌ن و تۆڕێكی ده‌ماریان پێكهێنا كه هه‌موو مواسه‌فاتی مێشكی تێدابوو. بۆ به‌هێزكردنی توانای كاركردنی مێشكه‌كه‌ش لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان مادده‌ی كیمیاوی دیاریكراو ده‌كه‌نه ناو ئه‌و گیراوه‌یه‌یه‌ی كه خانه ده‌ماری یه‌كانی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی سیگناڵه گواستراوه‌كان باشتر له‌نێوان به‌شه‌كانی ڕۆبۆته‌كدا بگوێزرێنه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه دیراسه‌كردنی جۆنێتی خه‌زنكردنی زانیاری یه له‌ناو مێشكدا، تا به‌هۆی ئه‌مه‌وه زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كاری مێشك له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو ئه‌لزهایمه‌ر و شه‌له‌لی له‌رزین په‌یدابكه‌ن.
درووستكرنی گۆردۆن زۆرێكی ئه‌و سه‌رگوزشتانه‌ی كه خه‌یاڵی زانستی باسیان ده‌كات كه باسی كاری له‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن زیندوو كرده‌وه و ئه‌وه‌ی دایه‌وه به‌گوێ ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كاندا كه ڕۆبۆته‌كان له‌داهاتوودا به‌ربه‌ره‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها جیهانی ئه‌ندرویده‌كان و مه‌خلوقاته دووانی یه هه‌جیه‌نه‌كانی كه سیفاتی مرۆڤ و مه‌كینه‌یان تیاكۆكراوه‌ته‌وه به بیری زاناكانی دنیا هێنایه‌وه.
پاش درووستكردنی گۆردۆن خه‌ڵكانێك پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خانه‌ی ده‌مار مرۆڤ له‌جیاتی هی مشك به‌كاربێ؟! به‌ڵام پڕۆفیسۆره‌كانی زانكۆی ڕیدینگ ئه‌مه‌یان به‌دوور زانی، هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان په‌یوه‌ستن به‌پاراستنی به‌های پێوه‌ره مرۆڤایه‌تیه‌كان و بۆ خاتری دروستكردنی ڕۆبۆتێك ئه‌م به‌هایانه بێ نرخ ناكه‌ن. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كو خانه‌كانی مێشكی مشك خراپ نین و چووستی یان له خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ كه‌متر نی یه، جیاوازی له نێوان ئه‌م دووانه‌دا له ژماره‌ی خانه‌كاندایه نه‌ك له چووستی یاندا. مێشكی مشك نزیكه‌ی ملیۆنێك خانه‌ی ده‌ماری تێدایه به‌ڵام مێشكی مرۆڤ سه‌د ملیار خانه‌ی تێدایه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشه، چونكه ڕۆبۆته‌كه ئێستا بۆته بازنه‌ی به‌یه‌كگه‌یاندنی مرۆڤ به ئامێره‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه گۆردۆن ببێته باپیری یه‌كه‌می بۆ زنجیره‌یه‌كی نوێ ی پێشكه‌وتوو له ئامێره زیندووهكان كه جێگای مرۆڤ ده‌گرنه‌وه و جیهان به‌ره‌و جیهانێكی ماددی وا ده‌بات كه هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌بیرده‌باته‌وه و وه‌كو دارستانێكی لێده‌كات كه تیایدا به‌هێز بێ هێز ده‌خوات.

له‌سه‌ر هێڵ نییه